باشە کێ برینداری کردم؟؟

ئەی بە بەچی بریندار کرام،؟؟

جۆنگکووک لە کوێ بوو؟ وە ئێستا لە کوێیە؟؟

هەر لەگەڵ بیرکردنەوەم چاوم بە ژوورەکەیا گێڕا کە بەهۆی ڕووناکی مانگەوە تۆزقاڵێک ڕوناکی تێدا هەبوو ،دڵم ئارام بوویەوە کە کەلوپەلەکانی خۆم بینی لەم ناوە،واتا ئێستا لە ژوورەکەمم

وە پارچە شتێکی تیژم بینی کەوەک چەقۆ وابوو بەڵام بچووکتر و کورتربوو
لە ئەرزەکە کەوتبوو لە کاتێکدا ماددەیەکی لینج کە لە خوێن ئەچوو دڵۆپ دڵۆپ لە نووکەکەی ئەکەوت ،هەرزوو بۆم دەرکەوت کە بەو نەفرەتییە بریندار کراوم لەلایەن نەفرەتیەکەوە

بەڵام لەناکاو چاوم لەسەر سێبەرێکی گەورە
جێگیربوو کە لەسوچێکی ژوورەکەم لەسەر کورسیێک دانیشتبوو ، لە ترسا هەموو ئەو بیرکردنەوە گەمژانییانەم لە یادکرد و دەستم کرد بە ئارەق کردن و لەرزین،

لە ژوورێکی وەک ئێرە سارد دڵۆپە ئارەقەکانم وەک فرمێسک دەکەون ،وە بە ئەستەم ئەوەی لە نێو دەمم بوو قوتم دایەوە لەبەر لەرزینی قورگم

تا لە کاتێکدا کەسەکە هەڵسایەوە سەر پێیەکانی و بەرەو من دەهات،دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدانێکی شێتانە وە زیاتر جەستەم دەلەرزی ،چیتر بەرگەی ئەو دیمەنە ترسناکەم نەگرت بە ئەستەم سەرچەفەکەم بە سەری خۆم دادا و چاوەکانم توند داخست،چاوەڕێبووم دوبارە هەست بکەم کە شتێکی تیژم پێ بەر پێستم
دەکەوی،بەڵام ئەمجارە لە کەمەرمەوە نا بەڵکوو لە ملم و جەستەم بەبێ سەر بمێنێتەوە

بەڵام کە گوێم لەو دەنگەبوو کە ماوەیەکی باشە گوێم لێنەبووە ،کەمێ سەرسامبووم ،کەواتە ئەو لە ژوورەوەبوو؟؟
هیچیان لێ نەکردووە؟؟

جۆنکووک:-پێویست ناکا بترسی کچی باش،منم

بە هێواشی سەرچەفەکەم لەسەر خۆم لابردوو بە شێوەیەکی شۆکاوی سەیری ڕووخساریم کرد کە چۆن زەردەخەنە کەمەکەی لەسەر لێوەکانی بوو

وەلەپڕ هەستم کرد کە لێم نزیک دەبێتەوە و دەستەکانی بەرەو جەستەم هێناو خۆی بەتەواوی چەماندەوە تاوەکوو پێم بگات

منیش ترسام لەوەکەی شتێکی گەمژانە بکات بۆیە بە خێرایی گەڕامەوە پاش لەسەر جێگاکەم،وە برینەکەم هەر بیرنەمابوو
وە هەرکە گەڕامەوە دەنگێکی وەک قیژە لێمەوە دەرچوو بەهۆی ئازارەکەی

ئەویش دوبارە بەتۆنێکی پێکەنیناوی دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی ڕەفتارەکانی

جۆنگکووک:-پێویست بە ترس ناکا،تەنها باندجەکەت بۆ ئەگۆڕم،دڵنیام ئێستا خوێناوی بووە..!

✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂Where stories live. Discover now