دوای پرسیارەکەی
هەر زوو سەرنجی چاوەکانم کەوتەوە سەری و جگە لە بزە بەفیزەکەی
هیچی ترم لە ڕووخساری نەدەبینیوە ئەوەی زۆر سەرنجی دام پێکەنینەکەی و ڕووخساری بوو کە وای لێدەکرد زۆر بە کەروێشک بچێت
خوایە ئارامیم پێ ببەخشە...
ئێستا ئەم بونەوەرە چییە توشی من هاتووە؟؟.
کەشێکی زۆر بێدەنگ دروست بوبو لە نێوو ئەم هەوا تۆزاوییەی
ئەوێ ... بێدەنگیێکی تەواو بێزار کەروە وا بڕیارە بێدەنگییەکە بە پرسیارەکانی من بتەقێتەوەو
بەرامبەر ئەم بوونەوەرە،ئەویش بە ئاقڵی وەڵامی یەک بەیەکەیانم بداتەوە
چونکە بەڕاستی چی تر ناتوانم بەرگەبگرملە دوێنێوە یەک بە یەکی ئەم پرسیارانە وەک مشەخۆرێک مێشکم دەخۆن و کونی دەکەن ... بۆیەش چی تر ناچارنیم بیانهێڵمەوە لە مێشکم وە لەم دەرفەتەم باشتر بۆ ناڕەخسێ
:-تۆ کێی؟؟
چیت دەوێ لە من و لە تەویڵەکەم؟؟بە ڕووخسارێکی گرژ و قسەکردنێکی جێگیر دەدوام
وە جیاواز لە چەند دەقەیەک پێش ئێستا ئەندامەکانی جەستەم
هێواش هێواش دەستیان کردە خاوبوونەوەلە پێناو بەدەست هێنانی
وەڵامێکی قایلکەر بۆ دڵم و مێشکم ئەو ترسە زۆرەی کە هەبوو وەک
دوانۆکسیدی کاربۆن لە ڕێگای سیەکانمەوە لە لەشم دەرچووبەهۆی ئەم چەند وشەیە ڕووخساری ئەوەی بەرامبەرم زیاتر گەشایەوەو
لەگەڵیشی کەروێشکە بچووکەکەی لە ئەرزەکە داناو
هەوڵی ڕێک خستنێ ئەو تاڵە ڕەشەی دەدا کە بە شێوەیەکی سحراوی
لە قژە ڕەشەکەی جیابوبویەوە و بە نێوچەوانیدا
هاتبووە خوارەوە و لەلای چاوەکانی جێگیرر بوبو؟؟:-بەڕاستی تۆ کچێکی سەیری ...
چونکە هەرکەسێک با لە شوێنی تۆ ئێستا لە هۆش خۆی چووبووسەیر؟؟؟
من؟؟
بە تێنەگەیش تنەوە سەیرم کرد ، باشە مەبەستی چییە لەم چەند وشەیە؟؟
ئایا مەبەستی لەوەیە لە ترسا لە هۆشخۆیان دەچون؟؟
ئەگەر وابێ
من لێرە پێی دەڵێم من سەیر و ئەم شتانە نیم چۆنکە کەمی مابوو
منیش وەک ئەو کەسانەم لێبێت کە باسیان دەکەی
بەڵام لە ئێستادا کاتی ڕۆڵ گێڕانە ، دەبێت وای لێبکەم کە ئاوا بیر لەمن بکاتەوە
YOU ARE READING
✔️꧁ 𝑱.𝒋𝒌 /"کــابــوســی گـــونـــدەکــــــە"꧂
Fanfictionسەڕەڕای ئەوەی دەمزانی هەموو جۆرە خراپەکاریێک لە خودی تۆدا بوونی هەیە بەڵام هەروەک ترسنۆکێک ڕۆڵی بوێرێکم دەگێڕا لە بەرامبەرت༄ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ!!!༆) ✍︎دەستپێک:[2022/3/30] [2022/9/9]:کۆتای...
꧁𝐏.7꧂
Start from the beginning