" ئەو خۆشەویستی منە. "
جەیک گووتی.
" دەتوانم هەرچۆنێک بێت مامەڵەی لەگەل بکەم. "

" شەقێک لە..... "
ئەلێکس ووتی و لەلایەن داپیرەم ئەوە قسەکەی پێپچڕا.

"کوڕینە، شێوازی قسەکردنتان تکایە. "
داپیرەم گووتی.
"بەڵام سەیرکەن کێشەکە بڕایەوە، بڕواناکەم هیچتان پێبکرێت ئەگەر ئەلێکس لە دەوروبەریان بێت. "

" بەڵام... "
جەیک قسەکەی پێبڕدرا.

" کەیسەکە داخرا. "
داپیرەم بە زەردەخەنەوە گووتی.
"ئێستا جەیک دەتوانی هەتا فڕۆکەخانە بمبەیت. ئەلێکس و کلارا پێویستە کەلوپەلەکانیان بپێچنەوە. "

نەڕەیەکم کرد و سەرم بە کەوەنتەرەکەدا کێشا، و هیوام دەخواست ئەوە لەو کابوسە ناخۆشە دەربازم بکات.

______________________________________


سێ کاتژمێر دواتر لە پێش دەرگای جەیک وەستاوم لەکاتێکدا جانتایەکی گەورەم لە دەستە. زۆر کەلوپەل نەهێناوە. بەڵام پێویست بوو بە ئاگادارییەوە شتەکان دابنێم چونکە داپیرەم کلیلەکانی خانووەکەی لێوەرگرتن هەرکە دەرگای خانووەکەم قوفڵ دا. وە دڵنیای کردەوە کە ناتوانم بچمە ژوورەوە.

"دەزانی بۆ دوو هەفتە پێویستە بمێنیتەوە؟"
جەیک ووتی و سەیری جانتاکەی کردم.

"بەڵێ."
بەهێواشی گووتم.

"کەواتە بۆچی یەک جانتای پێیە؟"
جەیک گووتی.

"چونکە تەنیا دوو هەفتە دەمێنمەوە؟"
بە گومانەوە گووتم.

"واو! دەبێت تۆ یەکەم کچ بیت کە لەکاتی مانەوەی لە شوێنێکی تردا بۆماوەی دوو هەفتە هەموو خانووەکەی ناپێچێتەوە."
پێی گووتم و دەرگای بۆ کردنەوە.

"پێدەچێ ئەزموون هەبێت. "
گووتم.

" بۆ دوو هەفتە نا بەڵام بەدڵنیاییەوە یەک شەو هەبووە."
پێی گووتم.

"تۆ بە ڕازیت. "
بە قێزەوە وەڵامم دایەوە.

" ئەوان وا بیر یان نەدەکردەوە "
بە زەردەخەنەیەکی بەفیزەوە گووتی.

جانتاکەم تێگرت بەلام بە ئاسانی خۆی لادا و بە گۆزەیەک کەوت کە کەوتە سەر زەوی و شکا.

" ئۆه خودایە گیان ،زۆر داوای لێبوردن دەکەم."
گووتم و هەوڵمدا پارچە شکاوەکان کۆبکەمەوە.

"کلار."

سەیری جەیکم کرد کە لێدوانێکی تۆقێنەر لەسەر ڕووخساری بوو.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now