نەتالیا سەری لەقاند ،لەپێشتر زیاتر تۆقیوتر دیاربوو. لەهەمان کاتدا ،بە توندی قاچم لە قاچی جەیک دا.

"ئاخ!"
جەیک ناڵاندی و سەیری منی کرد.

"ئوۆه،بمبورە."
ووتم و زەردەخەنەیەکی شەیتانانەم بۆکرد کە بردمە چێشتخانەکە.

"ئەوە بەڕاستی ئازاری هەیە!"
جەیک ووتی و لەسەر کورسیەکی نزیکی کەوەنتەرەکە دانیشت.

"مەبەستی سەرەکیت چییە؟"
ووتم و ڕاستەوخۆ سەیری جەیکم دەکرد.
"بەوەی کە کەمێک پێش ئێستا لە پێش ئەلێکس ووتت ئێمە ژوان دەبەستین."

"چی؟من ویستم شتێکی باشت بۆ بکەم."
جەیک ووتی و شانی هەڵتەکاند.

"بەوەی کە گووتتە ئەلێکس ئێمە ژوانی ساختە دەبەستین؟"
ووتم و بە شۆکەوە سەیرم دەکرد.
"بەهەرحاڵ ،ئەمە چۆن یارمەتیدەر دەبێت؟"

"من یارمەتیت دەدەم تا ئەلێکس غیرەت لێبکات."
جەیک ووتی ،چاوی سوڕاند.
"وە تا ئەو هاوڕێیەت وازتان لێبهێنێت."

"هاوڕێی کۆن."
بۆم ڕاستکردەوە.چاوم لێی بچوک کردەوە و گوتم.
"وە بۆچی تۆ یارمەتیم دەدەیت ؟"

"هۆکاری خۆمم هەیە؟"
ووتی ، بێ ئەوەی سەیرم بکات.

"چاوەڕێکە ،....تۆ نەتالیات بەدڵە؟"
ووتم و هەمان لێدوانی نەتالیام لەسەر ڕووخساری بوو کەمێک پێش ئێستا ، تۆقیو!

"وازی لێبهێنە."
جەیک گووتی و سەیری منی نەکرد.
"ئێستا دەتەوێ یارمەتیت بدەم یان نا؟"

کەمێک بیرم لێکردەوە ،بۆچی جەیک یارمەتیم دەدا؟

مەبەستم،نەتالیا ئەوەندە دەهێنێت تا ئەوەم لەگەڵ بکات؟
خەریکە بڕشێمەوە ،تەنیا بەبیرکردنەوە لەوەی جەیک و نەتالیا پێکەوە بن.دڵنیام جەیک هۆکارێکی تری هەیە.

"ئایا دەمریت ئەگەر ژوان لەگەڵ کوڕێکی زۆر زۆر قۆز ببەستیت ؟مەبەستم،ئەگەر سەریگرت ئەلێکس بەدەست دەهێنیت ئەگەرنا هیچ شتێک نادۆڕێنی؟"
دەنگی ڕێبیکا لەناو مێشکم گووتی.

"هەربەڕاستی دەتەوێ بە هەموو ئەو درامایانە تێبپەڕی تەنیا لەبەر کوڕێک،کە لە ماوەی هەموو ژیانت پشتگوێی خستوویت!"
دەنگی سەمانثا گووتی.

لەکۆتاییدا ڕێبیکا بردیەوە.

"باشە."
ووتم و بێ ئەوەی بزانم چەند پەشیمان دەبمەوە .

****************************

"کەواتە چۆن ئەو دوانەتان یەکتریتان ناسی؟"
ئەلێکس بەردەوام پرسیار دەکات لە ڕاست و چەپ و ناوەڕاست.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now