پارچەی یازدەیەم

125 29 16
                                    



زیارەتـێكی چاوانت قەرزدارم بە ڕۆحـم
تاكو ساڕێژ بكا برینی قەلبی شەكەتم

چاوە جوانەكانی ئاشنای بنمیچێكی نوێ بوو
ماڵی خۆی خەندەیك لێوەكانی گرت بۆ ئەو خۆشیەیی
كە ئێستا ھەیەتی ،ھەستی بە جەستەیەكی قورس كرد
لەسەر نیوەی گیانەیەتی بەدڵنیایی جگە لە ھاوسەرەكەی
كەسی تر نییە

"نەمدەزانێ ھێندە قورسە"
بۆڵە بۆڵی ھات دەستە بچووكەكانی بەكارھێنا
تادووری بخاتەوە لە خۆی ئەوەی بینی پێستێكی ئەسمەری
جوان لەگەڵ ئەو لێفە سپیەیی دەوری بە جوانی گونجابوو
"بەیانیەكی جوان"
لەژێر لێوەكانی وتی ڕۆشتە گەرما تاڕوخساری بشوات
"ھەستە یوونگی"
پەردە ئەستوەرەكەی لادا تیشكە لاوازەكەی خۆر
ماچی ڕووە جوانەكەی ھاوسەرەكەی كرد
بەڵام تەنھا جوڵەیەكی كرد تا خۆرەكە نەدا لە ڕوخساری
ماری لە یوونگی نزیك بویەوە تا خەبەری بكاتەوە
"ھاوسەرە جوانەكەم ناتەوێ نانی بەیانم لەگەڵ بخۆی"
لێفەكەی ڕادەكێشا تا خەبەری بكاتەوە بەڵام
ھیچ جوڵەیەكی نەكرد
"دە یوونگی تكایە ھەستە یەكەم بەیانیمان بە خەو
تێمەپەڕێنە "
نوزە نوزی دەكرد بەڵكوو ھاوسەرە خەواڵوەكەی ھەستێ
بەڵام دوودەستی بەھێز كێشی كرد بۆ خۆی

"بەیانیت باش خانمی نەرم"
دەنگی تەواو نوسابوو پیشاندی دەدا كە چەند كاتژمێركی
زۆر خەوتبوو

"بەیانی تۆش باش "
خەندەیەكی پڕ سۆزی پێشكەش كرد لێفەكەی دورخستەوە
تا كوو ھاوسەرەكەی ھەستێنێ
"دەی ھەستە تكایە"
دەستەكانی ڕادەكێشاا تا كوو بەرزی بكاتەوە بەڵام
ئەستەم بوو ئەو جەستە شل و قورسە بەرز بكاتەوە
پێچەوانە بوویەوە كە چەند چركەیەك ماری لەژێر
دەستەكانی یوونگی بوو

"یەكەم یاسایی ماڵەكەمان ماچی بەیانیان دەبێت خانم"
دوای وشەكانی لێوەكانی خۆی دۆزیەوە لەسەر دوو لێوی
نەرم بەھێواشی دەیجوڵاند نەكا بێت و ئازارێكی بچووك
بگەیەنێ پێی دەستەكانی بە نەرمایی ڕانەكانی شادبوو
پەنجە بچووكەكانی ماری تێكەڵی قژەڕەشەكەی
بوو ،لێی دوركەوتەوە نێوچاوانی لەسەر نێوچاوانی دانا
"دووبارە كراسی منت پۆشی"
تەمەشایی یارەكەی كرد كە یەكێك لە كراسەكانی پۆشی بوو

"ئەمەم بەلاوە جوانتر بوو لەھەموو ئەو پارچانەی كە
كە ھەمبوو"
بە مەكرەوە دەستی خستە سەر شانی ،چەند چركەیەك
سەیری یەكیان كرد بێدەنگ بوون تەنھا چاوەكانیا
لەیەكدی دەڕوانی تا یەكەمین دڵۆپەی فرمێسك
بكەوێتە سەر ڕووخساری ماری یەكەمین دڵۆپەی فرمێسك
بكەوێتە سەر جێگەكە
ئاماژەی بە گریانی یوونگی و ماری دەدا

"ئەمە زۆرە بۆ من وانا تۆ لێرە لەنێو ماڵە خنجیلانەكەم
لێرە لەنێو قۆڵەكانم ئای خوایە"
قۆڵەكانی شلكرد و خۆی خستە سەر جەستەی ماری
تا بە توندی بەخۆی بلكێنێ ئاھی ئارامی لەسەر
سینەی بكێشێ

"گەر تۆ ھەموو ڕۆژ ئاوام لێبكەی ھاوار بە حاڵم"
دەنگی ئەستەم بوو بۆ گوێلێبوون ویستی بجوڵێ بەڵام
یوونگی گرتنەكەی توند ترد كرد تاكە ڕێگەی ماری
بۆئەوەی بیوەستنێ بەكاری ھێنا
"بەڕێز جوتیار"
ئەو ناوەی بەكارھێنا تا ڕزگاری بێت وە ئەوە سەریگرت
یوونگی لێی دوركەوتەوە چاوە ڕەشەكانی بێزاری
تێدا بەدیدەكرا ڕۆشتە گەرماو تا ڕووخساری بشوات
ماری خۆی دۆزیەوە لەنێو مدبەخە بچكۆلانەكە
كەوانتەرێكی سپی و سەوزێكی مات
ھەمان ڕەنگی كەوانتەرەكەی ماڵی داپیرەی ھەڵبژارد
چوونكە ئەوێ بۆ ئەو زۆر جوان و ناوازەبوو
دوو ھێلكەی دەرھێنا لەگەڵ مرەبا و پەنیر
چایەكەی گەرم كرد قاپ و كوپەكانی دەرھێنا

"خانمی نەرم"
دوودەست دەوری ماریـدا ،چرپەیەك لە نزیك گەردنی
وایكرد ھەڵبلەرزێ
"خوانێكی سادە"
بە گاڵتەجاڕی وتی لێی دوركەوتەوە تۆڵی خۆی لێكردەوە
ئەوەی كە كەمێك پێش ئێستا پێیكرد خۆشی پێیكرا

"كە بێزاركەری خوایە"
قاپە ھێلەكەی بە توندی لەپێشی دانا
ڕۆشتە سەر كورسیەكەی بەرانبەری

"دوای خوانی بەیانی چونە دەرەوەیەكـ"
پارچەیەكـ لە سەموونەكەی ھەڵدا بۆ ماری






كورتــ و ناتەواو🥲
دەمەوێت زوو تەواوی بكەم چوون وازدێنم
لە نووسین بەھەموو جۆرێك🙄💔

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now