پارچەی شەشەم

137 30 4
                                    



تاكەی لێرە بە شاراوەی بتدوێنم لە كاتێكدا
دەمەوێت ھەمووان بزانن كە بۆ خۆشەویستی تــۆ
دێوانەم••~


"لێرەوە خانمەكەم"
یەكێك لە كارمەندەكان ڕێنوێنی ماری كرد
بۆ ژووری بەڕێوبەر لە نھۆمی سێیەم خۆی بینیەوە
دەرگاكەی بۆ كرایەوە ھەنگاوە قورسەكانی
نا بۆژورەوە وەك بڵێی لێرە لەم ژورە ڕۆحی دەردەچێ

"ناتكوژم"
دەنگێكی ئاشنا تەواو ئاشنایی بیست
ئەو پیاوەیی پشتی لێبوو خۆی بۆ سوڕاند تا ماری دۆشدابمێنێ لەوەی كە بینی

"تۆ چەند نھێنی كەت ھەیە"
خەریك بوو ھێرشی بۆ بەرێ بەڵام خۆی وەستاند كاتێك
لێی نزیك بوویەوە ،
دڵی كەوتە لەرزە لەگەڵ دەنگی ھەنگاوەكانی

"نازانم چەندیتر ھەن بەڵام یەك دانەیان زۆر جوان دیارە
ئەویش تــۆی خانمی نەرم"
نیو ھەنگااو لە نێوانیان بوو ماری ھەستی بە تینی گەرمی جەستەیی یاری كرد بۆی گوازرایەوە چاوەكانی
ھەڵھێناو سەیری كرد

"یوونگی،نەمدەزانی خاوەنی ئێرەیی"
بە ھێمنی وتی ڕۆشتە سەر قەنەفەكە چاوەكانی بەو ژورە
نایابە دەسوڕاندەوە كە دڵنیابوو دیزانینی دڵدارەكەیەتی

"ماوەیەكی كەمە، باوكم وەك جێگری خۆی لێرە دایناوم "
ڕۆشتە نزیك مێزەكەی خۆی تا داوایی
خوانێكی ناوازە بكات بۆ خۆی و یارەكەی

"بۆساتێك خەریك بوو دڵم لە سینەم بێتە دەرەوە
كاتێك وتیان بەڕێوبەر كاری پێتە"
لە چەند چركەیەك خۆی بینیەوە لەنێو قۆڵە بتەوەكانی
یوونگی ئارامی بۆ دڵی ھات بۆساتێكی
كەم چاوەكانی داخست

"ئێ، ئەوەتاا یەشتا بەڕێوبەر كاری پێتە "
پەنجە زبرەكانی شادبوو بە ڕوو نەرمەكەی ماری
دڵی لەگەڵ نەرمی ڕووی كەوتە خرۆشان بەڵام كەمی خایاند

"ببورە بەڵام ئەم بەڕێوبەرە لە كوڕێكی دێوانە ھیچیتر نییە"
خۆی دەربازكرد لە دەستەكانی یوونگی
لەپێش پەنجەرە مەزنەكە وەستا كە باڵادەست
بوو بەسەر نیوەی شاردا، ھەناسەیەكی گەرم
چەند وشەیەكی ئەویندارانە
ئاھەنگی سازدا لەنێو دڵی ماری

"وەك ڕێبوارێك تینوی كانیاوی لێوی تۆم
وەك ھەنگێك تینوی گوڵاوی لێوی تۆم ،
وەك بستە خاكێكی بیابان تینوی بارانی لێوی تۆم "
دەستەكانی یوونگی وەك پەنجەرەكەرە باڵادەست
بوو بەسەر جەستەیی ماریدا ،سۆزی نیشاندا
ئەو دیمەنەیی ماری دەیبنی زۆر جیاواز بوو
لەوەی یوونگی، یەكێك تەمەشایی شارێك دەكات
یەكێك تەمەشایی گەردوونی دەكات

"وەك نیشتمانێك تینوی خوێنی شەھید بونتم
وەك باخێك تینوی دڵۆپێك ئاوی دەست باخەوانیتم
وەك ڕۆح تینوی ھاتنی ھاوڕۆحەكەمم"
ماری چەن ڕستەیەكیتری ھاوتایی ئەوانی یوونگی وت
لێوەكانی كرانەوە تا وەڵامی باتەوە بەڵام داخرایەوە

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now