پارچەی دووەم

287 48 114
                                    

~

"تۆ بەس بڵێ وەرە من ڕەشماڵی ئەبەدەی لە نێو
دڵتــ ھەڵدەدەم ئەی خانمی مــن.."


خۆری بەیانیەكی فێنك بە درز و بۆشی پەنجەرەكە
خۆی خزاندە نێو باوشی ئەو دوو دڵدارە كە
خەریكی باسی ژیانی داھاتوویان بوون

"لە سەحرایی ئەوینت وێڵ و سەرگەردانم
بۆ دیداری تۆی سەراب "
یەكەمین ماچی بەیانی دزی لەلێوە كاڵەكانی دڵبەرەكەی
بەو بەیانیە زووە كەم كەس ھەبوو
تاقەت و حەوسەڵەی قسەی ھەبێت
ئەم دوو جوانە دڵدارە لەنێو ئامێزی یەكدی خەریكی
سۆز و ئەوین پیشانی یەكی دەدەن

"دەمەوێت لەگەڵت وەك ساڵانی كۆن بژیم
تۆ جوتیار و من خانمی ماڵەوە
ئێواران بەماندووی بگەڕێیتەوە خوانێكی سادەت
پێشكەشبكەم خەمی من و تۆ ھەر
بەرھەمی ڕەز و باخەكان یان منداڵەكانمان و
سەخڵەتیمانبێت..~
دەمەوێت بۆ بینینی ڕووی قەشەنگت چاوی مەستت
مۆمێك پێبكەم نەك سەیری وێنەكانت بكەم لەئامێرێكی بچووك
دەمەوێت تامی گوناھی لێوەكانت وەك ھەنگوین بێت
نەك دووكەڵ و مادەی ھۆشبەر
دەمەوێت بۆنی ڕەیحان و نێرگزت لێبێت نەك مەی
زۆریتر ھەن وەلی
دەمەوێت لەم خانووە لەم گوندە ھەموو ئەوانەی
دەمەوێت لەگەڵ تۆ بیكەم ھەموو ئەوانی وتم
ھەموو ئەوانەی بڕیارە بیڵێم
ئامادەیی ببی بە جوتیار و منیش خانمی ماڵەوە
ژیانێكی سادە لەگەڵ تۆی ویستراوی دڵم.....~ "
دەستە بچوكەكانی خستە سەر سینە ڕووتەكەی كوڕەكە
بە نازەوە وتی وەلی كوڕەكە بێدەنگ بوو
"تۆ بەڵێنتــداا"
بە نائارامی وتی لەنێو باوشی دانشت
زیاتری نیشاندە لە جەستە نەرمەكەی

"دەمەوێت ئەمەی ئێستا لە مێشكم
لێكبدەمەوە دواتر جوابی ئەو وشانەت دەدەمەوە"
چاوە ڕەشەكانی ئینج بە ئینجی ئەو جەستە سپیەی
دەپشكنی كە بە ھۆی كراسە شینە تۆخەكەوە
جوانتر دیارخرابوو
"سەرم لە كردی خودا دەسوڕمێ
ناكرێ،ئاخر ناكرێ ھێندە تایبەت و ئازیزت بیت لام"
ھەموو ھەوڵی خۆیدەدا تا دەنگی نەلەرزێت

"ناتەوێت لات تایبەت و ئازیزبم"
بە گرژی وتی و دەستەكانی لەسەر سینگە بچووكەكەی ئاڵاند
بەو ھۆیەوە ئەو دوو پارچە نەرمەی ژێری لەرینەوە

"دەمەوێت بەھەموو جۆرێك"
ئەمجارە دەنگی شكا فرمێسكێك ھاتە خوارەوە
"خۆزگە ،خۆزگە بەس بۆ ساتێك لە چاوانی من خۆت
دەبینی كە چەندم خۆشدەوێی كە چەند
تامەزرۆی تۆم تا ئەوەم پێ بڵیتەوە چەند "
ئاھێكی ھەڵكێشا دەستێكی بچووك فرمێسكەكانی سڕی بۆی 

"جوابێكم بەرەوە"
ڕووخسارە مەزنەكەی لە نێو لەپی دەستی ناشت

"دەبم بە ھەر شتێك تۆ بتەوەێت ھەر شتێك
گەر تۆ خۆربیت من گوڵە خۆردەبم
گەر تۆ مانگ بیت من شەپۆلی دەریادەبم
تۆ ھەر شتێك بوێت من ئامادەم"
دەستەكانی گرت و ماچی ھەردوو لەپی كرد

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now