پارچەی چوارەم

178 38 12
                                    





لەنێوان چوار دیواری سپی تاكە ھیوام چاوە
ڕەشەكانت بوو ꨄ



زستانێكی سارد خۆرێكی لاواز ھەورێكی تەنكـ تەواوی ئاسمانی
تەنی بوو ،لە سەر یەكێك لە كورسیەكان دانیشتبوو خۆی
ونكردبوو لە نێو جلی گەرم چاوەڕێی ھاتنی ھاوڕۆحەكەی دەكرد
چاوەكانی بە دارەكاندا سوڕاند بەتەواوی بەرز بوون ھەندێكیان
گەڵای پێوەبو ھەندێكی دی تەنھا لقێكی دانەپۆشراو

"حەزم لەوجۆرە ورد بوونەوانەتە خانمەكەم"
گوێبیستی دەنگێكی ئارامبەخش بوو دەنگێك
دڵی گەرم كردەوە لەم سەرماای زستانەدا

"كەوایە وەرە پێشم تا لە جوانترین دروستكراوەی خودای
خۆم ورد ببمەوە"
بە مەكرەوە وتی بێئاگا لەوەی چی گەرداوێكی دروست كرد

"چۆنی ماری"
سەرێكی ڕاوەشاند و لەتەنشتی دانیشت

"ئەلان تۆم دیت زۆر باشم"
سەری حەساندەوە لەسەر شانە فراوانەكەی

"كاتە درەنگەو تۆش پاسەوانی تایبەتت ھەیە
ئەوەی شەو بەڵێنت پێدام ئێستا بڵێ"
پەنجەكانی تێكەڵ بە پەنجەكانی كرد

"سەختە بۆم،زۆریش"
ئاھێكی ھەڵكێشاو ھەستایەوە ئەویدیش بەدوای ھەستایەوە
"خۆت باش دەزانی دوو ڕۆژ دوای ڕۆشتنت دایكـ و باوكم
چیان وەسەر ھات ،ئەوە بۆمن سەخت نا زۆر زیاتر لەسەخت
بووم بۆم كچێكی بچووك بووم تەنھا بووم براكەم گۆشەگیربوو
ھەرچەند بەكاملی ئەوەی نەبینی ژیانی ئەو تەنھا زانكۆ و ماڵی مام بوو دوای ڕوداوەكە لەوێ دەماینەوە،بۆھۆی حاڵی من
كە بێدەنگ بووم نامۆ بوم مام بردمیە نەخۆشخانەی دەروونی
ئەوكات خراپترین ساتم دەستی پێكرد "
قاچەكانی وەستا لە ھەنگاونان بێدەنگ بوو
سەیری ئاسمانی كرد نەیدەزانی چۆن باسی بكات وەك نوێكردنەوەی برینێكی قوڵ وابوو

"لەوێ وەك كەسێكی تەواو شێت مامەڵەم لەگەڵ دەكرا
ژورەكە سپی بوو ھیچ پەنجەرەیەك نەبوو ڕووناكیەكان
زۆر بوون دەرمانی زۆریان پێمدەدا
دەست و قاچیان دەبەستم"
دانیشت لەسەر كورسیەك یوونگی بەرانبەری وەستا

"ساڵێك كە بۆمن وەك سێ سەد و شەست ساڵ وابوو
نەك ڕۆژ ،مام و براكەم مانگی جارێك لە پشت شوشەیەك دەمبینین بۆماوەی نیو كاژێر وەك كەسێكی تاوانبار خۆم دەھاتە پێش چاو ،بەو كارەی پێمدەكرا ڕووداوەكە قورستر بوو لەسەر
دڵ و دەروون و ڕۆحم ئەشكەنجەی خۆمم دەدا
بەوەی كەمن تاوانبارم
نەمدەزانی بۆ بەڵام ھەستەكانم ھاواری ئەوەیان دەكرد "
دەنگی بەتەواوی گیرا دەستەكانی كرد بە مشتەكۆڵیەك
و لەسەر ڕانی داینا چاوەكانی
بە توندی داخست ھەناسەكانی ناڕێك بوو

"بۆستە ئازیزم تكایە"
لەئامێزی گرت بەنەرمی دەستی دەھێنا بە قژیدا

"ھەموو ڕۆژ چاوەڕێی تۆ بووم یوونگی ،بەڵام نەھاتی"
سەیری كرد بەجۆرێك وای لەو كوڕەكرد وابزانی تەواوی ئەوەی بەسەری ھاتوە خەتای ئەو بوە نەك چارەنووس

"ببورە لەلات نەبووم كاتێ پێویستت بوو
دووبارە ببورە كە فرمێسكەكانت كەوتن و،من نەبووم "
كەوتە سەر چۆك ھەردوو دەستی ماری توند گرتبوو
ھەورە تەنكەكان چین چین لەسەر یەك نیشتن
بەتەواوی ئاسمانیان ڕەش كرد

"دەبێت تێبگەی لێم كەمن ناچار بووم كەمن زۆرلێكراو بووم ئەوەی بەسەرت ھاتووە
نیوەمی تاوانی منە ، نیوەی گوناھی منە
دەمەوێت گەر بۆ كەمێكش بێت ئەو نیوەیەت
ساڕێژبكەم ، ڕێگەم بییە"
بەتەواوی دەنگی شكا ،چەندان دڵۆپە باران دەستی كرد بە وەرین لە ھەورە ڕەشەكان ..
ھەرچەند فرمێسكەكانی بوون بە ھاوپەیمانی بارانەكە
بەڵام چاوە سورەكانی وتی من دەگریم بۆ تۆ

"لێت دەپاڕێمەوە گەر بەتەمایی دروستم بەكەیتەوە ،وە دواتر
بەجێمبھێڵی و دووبارە بشكێم ئێستا بڕۆ
من ناتوانم لەوە زیاتر
خۆم لە ئازاردا ببینم لێت دەپاڕێمەوە یوونگی"
گریا بە جۆرێك كە باڵندەكانی ئاسمان بەزەیان پێدا دەھاتەوە

"من پێم گوتی ئێستا لێرەم بۆتۆ ئەوەی بۆم گرینگ بێت
تەنھاا تۆی چونكە تۆ بوویت بە پارچەیەك لە ڕۆح و دڵم
ماری بوەستە لەوەی وا بیربكەیتەوە من جێتدەھێڵم
گەر ئەوەم بكردایە ھەرگیز نەدەگەڕامەوە "
یەك بەیەكی پەنجەكانی ڕامووسی سەیری چاوەكانی كرد
كە پڕبوون لە ئازار و تەنھا ساڵانی ڕابردوو

"یوونگی گەر شێتك بێت و من بۆتۆ نەبم وێڵی چی مەملەكەتێكبم"
دەستە ساردەكانی خستە سەر ڕوومەتە تەڕبوەكانی
كە تێكەڵەیەك بوولە باران و فرمێسك

"ئەوە ڕوونادات گەر یەك ئەگەری بچووك ھەبێ من تۆ دەڕفێنم
و لەنێو كوخێك نشتەجێدەبم و لەنێو دڵم ھەڵتدەگرم"
دەستی ڕاكێشا تا بەتەوای نووقمی بارانەكەبن

"دەمەوێت
دەمەوێت دەستت بگرم
لەژێر یەكەم دڵۆپەی باران سەمابكەین
لەژێر یەكەم پروشەی بەفر سەمابكەین
لەباوشی یەكەم گوڵی بەھار سەمابكەین
لە باوشی یەكەم گەڵای وەریو سەمابكەین
دەمەوێت لەھەر جێگەیەك لەھەر وڵاتێك
لەھەر كوچەیەكی ئەم مەملەكەتە دەستت بگرم سەمابكەین "
وشەكانی ئازادبوون ماری خۆی دابەدەستەوە
سەمای لەگەڵ كرد وشەكانی بوون بە نەخش
لە نێو دڵیدا ھەر وشەیەكی بە جوانی ھەڵگرت
ئەوانیش وەك ھەورە ڕەشەكە ئاویان لێدەچۆڕا
وەك ھەورە ڕەشەكە ناخیان بەتاڵبوویەوە
دوای ماوەیەكی تر ھەوری سپی بەدەر دەكەوێت

"دەستەكانم بۆ تۆ، ڕۆحم بۆ تۆ، دڵم بۆ تۆ
دەزانم دەتوانی دەرم بێنی لە ڕووبارێكی خوێناوی
دەزانم دەتوانی ڕزگارم بكەی~"
دەستەكانی ئاڵاندە ملی چیژێ
لە بینی چاوە ڕەشەكانی دەبینی
لەو سەرمایەكی زستان دوولێوی سارد
گەرمی گەیاندە ڕۆحی

"بگەڕێینەوە درەنگە وە نەخۆشدەكەوین ھەردووكمان"
كەمێك لێك دوركەوتمەوە و سەیری حاڵی خۆیان كرد

"بەڵام گەر پێكەوە بڕۆین كاكم چی دەڵێ"
بە ترسەوە سەیری یوونگی كرد ئاخر
براكەی ئاوا بینیێ شێت دەبێ

"ئەوە لێگەرێ بۆ من "
پەنجەكانی تێكەڵ بە پەنجەكانی كرد
ڕێگەی دەرەوەی باخچەكەیان گرتە بەر




🤧🤌سڵاو

بەڕێز جوتیار🔚Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu