پارچەی دوازدەیەم

135 27 1
                                    





"بشكۆرانە بۆچی بەتەنھای"
دەرگایی ژورەكەی كردەوە بینی خانمەكەی
قاچەكانی لەئامێز گرتوە سەیری پەنجەرە كراوەكەی دەكرد

"سەیری مانگ دەكەم كەچۆن سۆزی تاریكی ئاسمان
دەبەخشێت بە گوڵەكان كەچۆن نازیان ھەڵدەگرێ
كەچۆن بە سۆزەوە دەیان ژیەنێ"
چاوە كاڵەكانی خستە سەر ھاوسەرە نایابەكەی
پۆشاكەكەی لادەبات

"تـۆ ئێستا باسی منـت كرد یان مانگـی خودا"
پێش چاوەكانی گرت خۆی نیشاندا

"سۆزی چاوە ڕەشەكانتم پێببەخشە
نازم ھەڵبگرە وەكـ مانگ
بە سۆزەوە بمژیەنە"
خۆی ڕێكـ كردەوە تا زیاتر جوانی یوونگی ببینێت

"ڕێـگە دەدەی ئالان سۆزت پێببەخشم
نازت ھەڵبگرم ،بتژیەنم"
دەستەكانی كرد قەفەزێكی بتەوە لەدەوری بولبولی ژینی
چاوەكانی دڵداری یاری دەكرد لەسەر یوونگی و مانگـ

"ھـمم"
بێئاگایانە وتی ھەستی بە تینی گەرمی جەستەی یاری كرد
كە زیاتر نزیكـ بوویەوە

"چاوەكانت یاری دەكەن لەسەر من و پەنجەرەكە"
لێوەكانی شادبوویەوە بە پرچە ئاڵاكەیی ،بەمەكرەوە پێكەنی

"مانگـ ئەمشەو نیـوەیە
نیـوەی لەئاسمـان
نیـوەی لە تەنشت مـن"
چرپاندی بە لێوەكانیدا ،خۆشەویستی بەخشی
بە ھاوسەرەكەی دەستەكانی بێبەش نەبوون لە
گەشت كردن بە جەستە پڕ ماسولكەكەی

"مانگی تەنشتـت لەنێو وشەكانت بزربوە
ناوم بێنە تاكـو بەدەركەوم ،ناوم بێنە تا پیرۆزت بكەم"
دەستەكانی بەتوندی پێجا لە پشتی تا ھەست
بەھەموو جەستەی بكات

"بەڕێز جوتیار"
نازی كرد بەسەریدا ،نازی كرد تاكـو بێ وەری بكات
تاكـو خۆی بۆ بەخت بكات

"ئەو ناوە لەگۆشەیەكی دڵم نەخشێنراوە
ئەو ناوە ئارامیە بۆ ڕۆحم تێكدەرە بۆ ھەستەكانم"
چرپاندی بەڕوویدا لێی ڕوانی تا چاوەكانی لێ تێربكات
"شتێكم بۆ خانمەكەم ھێناوە"
وشەكان لە لێوەكانی كەوتن ماری لە پەرۆشیدا ھەڵبەزیەوە

"خانمەكەت پەرۆشە كە چیت بۆھێناوە"
چاوەكانی درەوشانەوە لە پەرۆشیدا
خەندەی یوونگی نەخشێنرا لەسەر لێوە باریكەكەنی
چوون چاوانی ماری لەو ساتەدا بێگەردترین دروستكراو بوو
لەپێشی

"چی، بیرێكـ بكەمەوە من كەسێكم ھیچ كات بەڵێنەكان
لە فكر ناكەم وە .."
بە ھێمنی قسەكانی دەكرد وای كرد ماری سەبری نەمێنێ
بەو جۆرە ھێمنیەیی

"یوونگی "
بەبێزاری وتی خۆی لێ زیز كرد تا ئەو شتەی
بۆی ھێناوە بە خێرایی پێشكەشی بكات

"یەكەم بەیانی لەگوند وتت دەتەوێت لەوێ بژیت
وە من ئەوەم بۆكردی بۆ تۆ وە بۆ خۆم"
كلیلێكی بەرزكردەوە ،چاوە شیرینەكانی ماری
ھەنگوینی ڕشت تاكو ورچە خۆش خۆرەكە تامی بكات
دەستە زبرەكانی یوونگی ئاشنایی ڕووی نەرمی ماری بوو
تا دڵۆپ تا دڵۆپی ھەنگوینەكەی بخوات

"ئەمە چۆن دەبێت"
لەنێو ھەنسكەكانی وتی زیاتر نازی كرد بەسەر یوونگیدا

"ھەمووشت دەكرێ كاتێ تۆداوایی دەكەی"
قژە شەوگاریەكەی بڵند كرد و ڕۆشتە نێو گەرماوەكە
ماری لەجێگەی خۆی نەجوڵا ئەم خۆشیەیی ئێستایی
لەنێو ھزری نەخشاند چەند چركەیەك سەیری
نێو لەپی كرد چەند دانە كلیلێك بوو ماچێكی كرد
و دەرگایی گەرماوەكەی كردەوە
"ھاوبەشیكردنی گەرما لەگەڵ تۆ باشە
وەك پێدانی سپاسگوزاری بۆ دیاریەكەت"
بە چاوە شیرینەكانی سەری ھاوسەرەكەی دەكرد
لەژێر دوشەكە

"وە دواتر خواردنی پاستایەكـ"
بەدەستەكانێ ئاماژەی پێدا نزیكتر بێتەوە لێی
جەستە بچووكەكەی لەژێر گەرمی دوشەكەی دەست لێدانی
ھاوسەرەكی خۆشی دەبینی

ئەم پارتە دیاریە لەبەر ناوھاتنەوەم
لەو شوێن و بەشەی خۆم دەمویست😭🤌🏼

بەڕێز جوتیار🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora