پارچەی سێھەم

208 41 63
                                    





ئەو ھەموو فرمێسكەی ڕژاندی لە تەنھاای ھێندەی
ئەو تاكە فرمێسكە ئارام بەخش نەبوو
لە باوشی ئەو ❥



"بۆ كوێ دەڕۆیی"
ڕووی سوڕاند بۆ ئەو كوڕەی تەنشتی كاتێك
لەڕێگەی سەرەكی لایدابوو بۆ ڕێگەیەكی لاوەكی

"شوێنێك"
بێ ئەوەی گرینگی پێبدات وتی

"دەڵێم بۆ كوێ دەڕۆیی"
لەژێر ددانەكانی وتی

"ئایــش بێزاركەر دەڕۆینە لای داپیرە
ئەو حەز بە دیداری تۆدەكات"
بۆ ساتێك چاوەڕەشەكانی خستە سەر ماری

"دەمردی زووتر بتگوتایە ،من ئامادەنیم بۆ دیداری داپیرەت"
پەنجەكانی لە شڵەژاوی لێك گرێدا

"پێویست بە ئامادەبوون ناكات ماریــ'ـم،ئەو تۆی بە دڵە"
دەستە بچووكەكانی ماری گرت تا ئارامی بكاتەوە

"باشە یانی ھەوڵدەدەم ئارامبم یـوونگی"
لەژێر لێوەكانی وشەی ئەرێنی بە خۆی دەوت تا لەكۆتایی
لەپێش خانوویەكی بچووكی جوان وەستان دەكەوتە ناوەندی باخچەكە بە پەرژینە دارینەكە دەوردرابوو
ماڵێكی بچووك بەڵام ئاسوودە
ئەو ماڵەبوو ماری خەونی بوو لە داھاتوو لەگەڵ
مین لێی بژی لەنێو خەیاڵەكانی ھاتە دەرەوە كاتێ
گوێی لە دەنگێكی ماندوو بوو

"ئای خوایە ،ئای ئایی ئەوە یـوونگیـ'ـە
خوایە كوڕە بچوكەكەم"
بە پەرۆشیەوە دەستە چرچبوەكانی دەكێشا بە شانی یـوونگی

"بەڵـێـ، یـوونگیم داپیرە بیرمكردبووی"
خۆی خزاندە ئامێزە نەرم و گەرمەكەی داپیرەی

"دەزانی چەند تامەزرۆی تۆبووم یـوونگی دەزانی"
ھەناسەی قووڵی ھەڵدەمژی تا بۆنی كوڕە بچووكەكەی بكات

"داپیرە ماریـ'ـم ھێناوە"
كشایەوە لە ئامێزی داپیری و ماری بێدەنگبووی
نیشانی داپیرەی دا

"ئەمڕۆ لەخۆشیدا پەستانی خوێنم دەفڕی،ماری بچووكە
ھاتوە بۆلای داپیرە وەرە "
بە ڕوویەكی شیرینەوە ماری لەئامێز گرت

'خۆشحاڵبووم بە دیدارت داپیرە"
دەستی گرت و ماچی كرد

"دەی منداڵینە بۆژوورەوە دەرەوە ساردە"
لەكۆتایدا ڕێگەیدا بچنە نێو ماڵە گەرم و بچووكەكەی
چاوەكانی ماری ئینج بە ئینجی ئەو ماڵەی دەپشكنی
تابلۆ گەورەكە، كورسیە جوڵاوەكە لەنزیك ڕەفەی كتێبەكان بوو،
گوڵدانە زۆرەكان كە پڕبوو لە گوڵی جوان و سەوز ،
ئاگردانە پڕ لە دارەكە، ئەو پەنجەرە گەورەیە كە تەواوی باخچە بچووكەكەی لێ دیارە، لەھەمووی جوانتر ئەو شلیلە و قولاپەی
كە داپیرە خەریكی چنینی پارچەیەكی نەرم بوو

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now