پارچەی شازدەھەم

154 29 24
                                    





"دڵم ئازاری ھەیە لێم تێدەگەی ئازار ،وشەكان سەبوری بۆ
دڵم ناھێنێت وێنەكان ھەستی نەرمیم پێنابەخشێت ،لەبەر چی
بۆچی ،بەو زوویە بەو ماوە كەمە خۆت ئاسودەكرد و ڕۆشتی
ئێمە یەشتا زۆر شتی ترمان مابوو پێكەوە بیكەین ئێمە
خەیاڵمان دەكرد نەوەكانمان بانگمان بكەن ،ئێمە خەیاڵی
پێكەوە پیربوونمان دەكرد،پێكەوە باخچەكە بڕازێنینەوە
ئیدی ئێمەوە بوونی نییە تۆنیت ،من ..من چیبكەم
نا ئاسڵان چی لەو بێنازەبكەم ،سەرگەردانت كردم
سەلێشێواوت كردم لەدوای خۆت، بەوەی پێت كردم
ئاسان نییە قبووڵی بكەم ،ئەوەی لە ڕۆحم زیاتر خۆشمدەوێی
ئاوا تەنھایی كردم ئاوا بێ كەس و كاری كردم
تــۆیەكـ كە دایكـ و باوكم بووی
تۆیەكـ كە ھاوڕاز و نیازم بووی
تۆیەكـ كە ھەموو سات و ژینم بووی
تۆ یەكـ كە خوشك و برا بووی بۆم
نەدەبوو بێ كەسـم بكەی
نەدەبوو بێ ھیوام بكەی
ببینە من و كچە بێ نازەكەت
من و تاقە كچەكەت
ئەوەی زۆر بیرت لێ دەكردەوە
ئەوەی كەشەوان كە ھێندە خەیاڵت بۆ دەكرد چۆن گەورەی بكەی
چۆن نازداری بكەی وەك خۆت بەڵام
جێتھێشت من قەینا بۆچی وات لە كچەكەت كرد
بۆچی مانەوەت بە شایەن نەدەزانی
بۆچی مـــردی توانایی بەرگە گرتنت نەبوو
ڕقم لە خۆمە ڕقــ دەزانی ڕق چییە یارێ
ڕقم لەخۆمە كاتێك باسی خەونەكەت كرد
دەبوو ،ئاخر دەبوو زیاتر ئاگادارت بم
خوداایە من وەختە بسووتێم
من بێ كەسم
من بێ ماڵم
من بێ دڵم"

ئەو پیاوێكی شكاو بوو لەنێو خۆڵـی ھاوسەرەكەی غەرق بوو بوو
ئەو شكاو ماندوو بوو لەوەی بەسەری ھات
شێواو بوو ھاوسەرەكەی خانمە نەرمەكەی ئەوەی لە ڕۆحی
خۆی زیاتر خۆشی دەویست بە جەستەیەكی ساردەوە
پێشكەشیان كردەوە لەگەڵ منداڵێكی بێناز
كۆتا وشەكانی یارەكەی لەبیر بوو كەچۆن
لە نێو ئازاری منداڵ بوون ھاواری دەكرد كە چەند
خۆشیدەوێت ،بە ڕوویەكی بێھەست و دڵێكی بێ خوێن
بە ڕۆحێكی شكا و چاوێكی بێ فرمێسك
سەیری ڕۆژەكانی دەكرد كە چۆن دەڕوات

"یوونگی"
بە ئاوازێكی پڕ خەم ناوی ھێنرا وەلێ ئەو پیاوە
چاوەكانی نەجوڵاند تەنھا سەیری وێنە
دانراوەكەی دەكرد لەسەر گۆڕە تەڕەكە

"سەیركە پیاو كاتێ ڕۆشتنە خۆر ئاوابوو"
دەستەكانی خستە سەر شانی یوونگی تا لەخەیاڵ دەری بكات

"زەمەنێكە خۆری من ئاوا بوە جیمین"
دەستەكانی پڕكرد لە خۆڵ و بۆنی كرد

"نازدارەكەت چاوڕێتە "
ئەوە تەنھا ھۆشداریەك بوو بۆ یوونگی بەڵام
بە تووندی بەرپەچی درایەوە

"نازداری من نەمااا تێدەگەی كەس نازداری من نییە"
ھاواری بەسەردا كرد بەلایدا تێپەڕی

"بۆ كوێی؟ ھێی لەگەڵ تۆمە"
ھاواری دەكرد و بەدوایدا ڕای كرد تا كوو پێی بگاتەوە

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now