پارچەی ھەژدەیەم

202 33 119
                                    







"ئــاڵـێ چی بوە"
یوونگی بەو پەڕی شڵەژاوی ڕایكرد بۆ ژوری تاقە كچەكەی
ھاوارەكانی ئەو كچە بچووكە تادەھات زیاتر دەبوو
"چی بوە ڕۆحی بابە"
ڕووخساری كچەكەی گرت سەرنجی خستە سەری

"خوێن"
بە دەستە لەرزیوەكانی ئاماژەی بە جێگەكەی كرد
یوونگی بۆساتێك مێشكی بەتاڵ بوو لەوەی بینی
كچە سێزدە ساڵانەكەی خوێن لەسەر جێگەكەیەتی
چاوەكانی داخست تا لەگەڵ ناخی بدوێ چۆن
تێبگەیەنێ ئەوە ئاساییە ،لەو ساتەیاا دەرگاكە كرایەوە

"یوونگی چی ڕوویداوە"
دەنگێكی ئافرەت بە ئاگایی ھێنایەوە ملی بۆسوڕاند
بەچاوەكانی لێی پاڕایەوە ئاماژەی بە جێگەكە كرد

"تەواو تۆ بڕۆ خۆم چارەی دەكەم"
لە یوونگی نزیك بوەیەوە ئــاڵـێـی لە ئامێز گرت
"كوا سەیرێكم بكە كچی جوان"
خەندەیەكی میھرەبانی نەخشاند لەسەر ڕووخساری
"ئــاڵـێ ئەوە شتێكی ئاساییە ھەموو كچێك ھەیەتی
نە پێویست بە شەرم دەكەتا نە ترس ئەسڵان دەبێت
تۆ دڵخۆشبیت بە ڕوودانی ئەوشتە ..
لەھەموو ئافرەتێك ئەم حالەتە ڕوودەدات مانگانە
واتە تۆ ھەموو مانگێك توشی دەبیت لەوانەیە
بەھۆی سەرەتایی دەست پێكیەوە جار جارە دوابكەوێ
بەڵام كاتێ گەشتیتە ھەژدە ساڵ دەبی ھەموو مانگێك
ڕووبدات،ئەو سوڕی مانگانەیە باشترین شتە
لەئافرەت ئەو پیسیەیی نێو جەستەی دەردەدات
وە لەو كاتانەیا تۆ یان ھەر كەسێك بە حاڵێكی دەروونی ناخۆش
تێدەپەڕی وەك توڕەی گریانی بێ ھۆ زۆر خواردن زۆر شتی تر"
ماچێكی كوڵمەكانی ئــاڵـێـی كرد و تاڵە قژە كاڵەكانی لەسەر ڕووی لادا
ئەو كچە ترساوە كەمێك ئەھۆن بوویەوە ئە وشە نەرمەكانی ئەو ئافرەتە

"سپاس خاڵۆژن"
دەستەكانی لە دەوری بە توندی پێچا و بۆنی ھەڵمژی
ئــاڵـێ وەك دایكێك سەیری جولی دەكات ھەر لە منداڵیەوە
وەك دایكێك خەریكی دەبێت لە كوڕەكەی جیاناكاتەوە

"دەیی خانمی پێگەشتوو ئێستا ھەستە با ئەم پشێوەیە كۆ بكەینەوە"
ھەستایەوە بە جۆشەوە چەپڵەیەكی لێدا و دەستەكانی لەسەر
كەمەری دانا ئــاڵـێ بەو جوڵە پڕ وزانەی خاڵۆژنی دڵخۆشی بۆھات
دوای ئەوەی جولی ھەندێ ئامۆژگاری تری كرد و ھاتە خوارەوە بینی
یوونگی چەند شڵەژاوە قاچەكانی دەلەرزێنێت تەواوی قژە ڕەش و تێكەڵ بە سپیەكەی تێكداوە ئەو بەتواوی دوایی لەدەست دانی ھاوسەرەكەی
تەواوی ھەوڵی بۆ سەلامەتی كچەكە سیانزە ساڵانەكەیەتی
خەم ڕووخسار و دڵی یوونگی داپۆشی قژە ڕەشەكەی بوونە بە تێكەڵەیەكی تەواو یەكسان لەگەڵ سپی

"یوونگی"
جولی بە ھێمنی بانگی كرد لە كورسیەكەی بەرانبەری دانشت
سەرێكی بۆ لەقاند
"كچەكەت تەواو گەورەبوە "
بە خەندەیكی پڕ سۆزەوە سەیری كرد

"دەزانم، سەختر دەبێت بۆ مامەڵەكردن و ئاگاداربوونی"
ئاھێكی ھەڵكێشا لەو بارە قورسەی بەسەریەوەیەتی
"جولی ھەمیشە سپاسگوزاری تۆم وەك كچی خۆت مامەڵە
لەگەڵ ئـاڵێ دەكەی"
بە ڕێزەوە قسەی لەگەڵ كرد دوای ئەوەی یوونگی كچەكەی قبوڵ كرد
بڕیاریدا خۆی بەخێوی بكات ھەرچەند ھیچ شارەزاریی نەبوو
جولی ھەموو ھەوڵێكیدەدا بۆ یارمەتیدانی یوونگی

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now