پارچەی چواردەھەم

121 31 18
                                    







"ماری بۆچی پێمناڵێی چی ڕوودەدات"
یوونگی ھەوڵیدەدا لێفەكەیی لێ بكاتەوە
وەلێ ھیچ قسەیەكی نەكرد زیاتر خۆی بچووك دەكردەوە
"ماری"
بەتووندی ناوی ھێنا و لێفەكەیی لابرد لەسەری

"چییە"
بە بێزاری وتی تاڵە شێواوەكانی قژی ڕێك دەكرد

"بۆ خاتری خودا ماری چیت لێھاتوە یەك ھەفتەیە
نە لەگەڵم قسە دەكەیی نە خواردنم لەگەڵ دەخۆی"
خۆی نزم كردوە بۆئاستی ھەوڵیدا دەستەكانی بگرێ
ولێ ماری كاردانەوەی خێرایی ھەبوو بۆی دەركەوتەوە

"دوركەوە یوونگی"
دەنگە میھرەبانەكەی جارانی نەبوو دەنگێكی
ماندوو و شێواوی ھەبوو توڕەی تێكەڵبوو بوو

"دەڵێم پێم بڵێ چی ڕوویداوە شێتم مەكە"
ھاواری كرد بە سەریدا ئەمە سرووشتی نەبوو
بەو جۆرە ھاوار بكات بەسەریدا وەلێ سەبری نەما لێی

"ھاوارمەكە ،ھاوارمەكە بەسەرمدا واملێمەكە
زیاتر ڕقم لێت بێتەوە"
ئەو وشانەی سادەبوون بەڵام ڕووە خەمخۆریەكەی یوونگی
ون بوو لەنێو وشەكانی چاوەكانی ئازاری لێ پەیدابوو

"چی"
لەسەر ئەژنۆكانی دانشت لەپێشی

"ھەمیشە درۆم لەگەڵ دەكەی سەبارەت بەھەمووشت
خۆت ڕۆژەكەت خۆشەویستیت بۆمن درۆدەكەی"
ھاواری كرد بەڕوویدا مستە بچووكەكانی بە شانەكانی
یوونگیدا دەدا چاوەكانی بێ وچان تنۆك تنۆك فرمێسكی دەڕشت

"من درۆدەكەم من"
ئەمجارە خراپ توڕەبوو ھەستایەوە ئاماژەیی بەخۆی دەكرد
"وایە وایە من درۆدەكەم كاتێ دەڵێم لە ڕێستۆرانت بەباشی
كارەكانم كردوە زۆربەری كات لە كاتی سەرپەرشتێ
ھەڵەدەكەم لەوەی ھەندە بیرم و ھۆشم لایی تۆیە
لەترافیك دەوەستم بیرم لای تۆیە كەم جار نەبێ توشی شەڕنەبم
كاتێ دێمەوە لەجێگەی بۆنی ڕەیحانە و گوڵەباخ بكەم لە
باخچەكە بۆنی تۆدەكەم ،كاتێ دەڵێم ماڵەوە ئاسوودەیە
واتە ئامێزی تۆ ئاسودەیە ،ماری بەھانە مەیەنەوە
بۆ حاڵی خۆت ،خۆت مەخۆوە بڵێ چیت دەوێت
بڵێ با من جێبەجێی بكەم"
لەسەرەتایی قسەكانی تووند و ڕەق بوو بەڵام
تێگەشت ماری شتێكی ئاسایی نییەبۆیە بەھێمنی دوایی
لێدەكرد بەڵام ھیچی بەدەست نەكەوت

"بڕۆ دەرەوە نامەوێت ڕووخسارت ببینم "
دووبارە لەسەر جێگەكەی درێژبوویەوە تا ھاوسەرە
داماوەكەی پشتگوێی بخات

"لەم شەش مانگەیی ژیانمان یەكەم جارتە وابڵێی
تەنھات دەكەم تا تێبگەی چیت وتوە "
لێی نزیك بویەوە و ماچێكی نێوچاوانی دەكرد
ئەو دەیزانی ماری گرینگیدانی دەوێت
ھەرچەند شەڕیان كردبێ بەڵام ئەو پشتگوێی ناخات
بە شەكەتی گەشتە ھۆڵەكە ئێرە خانووی گوندە
بەڵێنەكەی بردەسەر دوایی دوومانگ لە ھاوسەرگیری
ھاتنە گووند وەلێ ماوەی ھەفتەیەكە خانمەكەیی
بێدەنگ و خەمگینە نازانێ بۆ ھەرچەند ھەوڵدەدات
پێی ناڵێت،بە شەكەتی چاكەتەكیی داناو بۆینباخەكەی كردەوە
ھەناسەیەكی قوڵی ھەڵمژی تا ھەستێت خوانێكی ئێوارە
ئامادەبكات گەشتن بە مدبەخەكە شۆكی كرد
بەتەواوی شێواو بوو قاپی پیس خواردنی ڕژاو
تێگەشت كە ئەم چەند ڕۆژە ھیچی نەكردوە
دەستی كرد بە پاكردنەوەی مدبەخەكە و لێنانی خواردنە
دڵخوازەكەی ماری، دوو كاتژمێر زیاتری پێچوو تا پاكی
كردەوە خوانەكەیی ئامادەكرد
ڕۆشتە سەرەوە تا خۆی بگوڕێی و ماری بانگ بكات

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now