پارچەی حەوتەم

147 37 9
                                    



^مەیلی دڵ وەلای تۆنەبێت
دیدەم پەرۆشی دیدارت نەبێ
ئەكیدم دوونیا حاشایی لە بونی من كردوە
گەرناا ئەوەلین و ئاخرین یاری من تــۆی^


لە شەوێكی زستاندا لە كوچەیەكی ئەوشارە خانویەكی سادە
كەسێك وەك دز بە سەر دارە بەرزەكا ھەڵگەڕاو نزیكی
باركۆنە بچووكەكە كەوتەوە تا خۆی بخزێنێتە ئەو
ژوورە گەرمە لەو سەرمایەی نیوەشەو ڕزگاری بێ

"بیكەوە"
چرپاندی تا ئەوەی پشتی پەنجەرەكە گوێی لێبێت

"خوایە نەمدەزانی دێیت یوونگی"
بە دڵخۆشی وتی قۆڵی گرت ڕایكێشایە ژورەكەی
پەنجەرەكەی بەجوانی داخست و پەردەكەی دادایەوە
چۆن دڵی خۆشنابێت كاتێك یارەكەی لەو سەرمایی شەودا
خۆی خستە مەترسی بۆ دیدارێكی كورتی

"خۆت وتت خۆشەویستی دەبێ بە پەنجەرە
ھەڵگەڕانی تێدابێت ئەگینا چێژی نییە"
خۆی ھەڵدایە سەر جێگە نەرم و گەرمەكەی ماری
"ئەم جێگەیە ھێندەی ئامێزی تۆ
نەرم و گەرم نییە خانمی نەرم"
پرتە و بۆڵەی دەھات تا ماری لێی نزیك بوویەوە
لە ئامێزی گرت لاواندیەوە لە نێو باوشی

"فەرموو ئەی یار ئەوەش ئامێزم بزانم چی دەكەی"
یوونگی ڕووخساری حەساندەوە لەسەر سینە نەرمەكەی
یەكەم شت ھەستی پێكرد ھەناسە قوڵەكەی بوو

"ئایش كەخۆشە خوایە ئەو رۆژە پشیلەكەت خستە
سەر سینەت چاوەكانی داخست و ئارام بوویەوە
تمەسە ھەستی بەم نەرمایە كردەوە"
قۆڵەكانی بە توندی پێچا لەكەمەری ماری و
زیاتر پەلكێشی ئامێزكەی كرد دڵی مەیلی زیاتری ھەموو

"تۆش دەتوانی ئەو سینە نەرمەت ھەبێ بەیانیان گەر
دەست وبرد بكەی بێیتە داوام"
ماچی یەك بەیەكی پرچە ڕەشەكەی یاری كرد

"باوكە گیان تۆ پەلەتە كچێكی كە بوایە
لێی دەدام دەیوت پەلەمەكە جارێ مناڵم تۆ
خەریكە دەمكوژی لەوەی نایەمە داوات"
خۆی لەماری پەلەتری بوو بەڵام زانی ماری بەو قسانە
پەست دەبێت ویستی نێوچاوە گرژەكەی ببنێ و كەمێ
پێبكەنێ پێی

"دەزانی گەر لە نێو ماڵی خۆمان بین چی چێژێكی ھەیە
بەیانیان یەكەم دیمەن بە چاوانم شاد دەبێت شانە
فراوانەكەت دواتر دەنگە نووساوەكەت كە پێم دەڵێی
خانمی نەرم بەیانت باش"
ئەمجارە زانی یوونگی چاوەڕێی چی دەكات خۆی لێ لاداو
باسی زیاتری كرد لە خۆشی ژیانیان پێكەوە
"دواتر تا تۆ گەرماوێك دەكەی كراسەكەت دەپۆشم
لە مدبەخە خنجیلانەكە نانێكی بەیانی سادە ئامادە دەكەم
بە جلێكی ڕەسمی دێیتە خوارەوە یەكەم شت ماچێكی
لێوەكانم دەكەی"
وەستا لە وشەی كۆتایی بەھۆی بوونی
دوولێو لەسەر لێوەكانی ڕووخساری
ماری شاردەوە لەنێو دەستەكانی

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now