تۆ هی منی🖤.

By cl4ire_k1m

23.3K 2.6K 1.7K

من و تۆ هی یەکین ئەگەر دونیاش بڕوخێت🖤. More

ناساندن
🌍PART1🌍
🌍PART2🌍
🌍PART3🌍
🌍PART4🌍
🌍PART5🌍
🌍PART6🌍
🌍PART7🌍
🌍PART8🌍
🌍PART9🌍
🌍PART10🌍
🌍PART11🌍
🌍PART12🌍
💖گرینگە بیخوێنەوە💖
🌍PART13🌍
🌍PART14🌍
🌍PART15🌍
🌍PART16🌍
🌍PART17🌍
🌍PART18🌍
🌍PART19🌍
🌍PART20🌍
🌍PART21🌍
🌍PART22🌍
🌍PART23🌍
🌍PART25🌍
🌍PART26🌍
🌍PART27🌍
🌍PART28🌍
🌍PART29🌍
🌍PART30🌍
🌍PART31🌍
🌍PART32🌍
🌍PART33🌍
🌍PART34🌍
🌍LAST PART🌍

🌍PART24🌍

372 56 14
By cl4ire_k1m

Y/npov

چاوەکانم بەرامبەر بە چاوی تای بوو چاوەکانی پێناسە نەکراو بوون تای وویستی هەڵسێتەوە بەڵام دووبارە بەسەرم بەربوویەوە و ئەمجارە جەستەمان چەسپ بوو بە یەکترەوە بەڵام هەر زوو تای هەڵسایەوە

تای:ببوره

:ئ.ئێ کێشە نییە

لە ئێستادا من بێ چارە بوومە دەمهەوێ ڕابکەم بۆ دەستشۆر بەڵام نازانم دەستشۆرەکە لە کوێیه🤦🏻‍♀️.....

کاتژمێر یەکی نیوەشەو

لە هۆڵەکە بە دیار تیڤیەوە دانیشت بووم تای ژورەکەمی نیشاندام بەڵام نەمتوانی بخەوم بۆیە هاتمە ئێرە تا کەمێ سەیری تیڤی بکەم

تای:ن/ت؟

هاتە هۆڵەکە و سەیری موبەکەی ئەکرد بە شۆکەوە

:هم؟

تای:ئ.ئەوە تۆیت؟

موبەکەی نیشاندام ئەوە ڤیدیۆی من و جیسۆ بوو کاتێ لە کافێکە ماریا قژی ڕاکێشام و منیش زلەیەکم لێیدا بەڵام ئەو بەشەی کە ئەو قژی ڕاکێشاوم دیار نییە بۆچی

تای:من باوەڕم بە تۆ بوو نەفرەتی من باوەڕم پێت بوو من باسی دڵی خۆمم بۆت کرد تۆش چوویت و دڵی منت گووشی

:سەیرکە تای وەکو ئەوە نییە کە بیری لێئەکەیەوە.....

تای:هەڵەبووم زۆریش هەڵەبووم کە لەسەر مێزی هاوسەرگیریەکە بە دەنگێکی بەرز نەموت نەخێر

دڵم پارچە بوو نەمتوانی قسەیەک بکەم بۆ هەزاران جار نەفرەتم لە خۆم کرد کە من ئەوەم خۆشویستوه بەسە ن/ت بەسە بۆچی هەمیشە سوکایەتی

:گوێ بگرە تای هیچ ناچار نیم کە ڕوونکردنەوەت بۆ بکەم تێئەگەی لەبەر ئەوەی تۆش هاوسەری من نیت بەهیچ جۆرێک تەنها قاغەزێکە و تەواو و بەدڵی خۆشم کێم بووێ لێی ئەدەم

فرمێسکەکانم ئەهاتنە خوارەوە لەگەڵ کردنی قسەکانم بەڵام هەرزوو ئەمسڕین خێرا ڕامکردە سەرەوە من هیچ لەو ناترسم تەنها ئەوەم پێ قبوڵ ناکرێ کە پێی ووتم بەو جۆرە ماریا بردیەوە لە گرەوەکەی

Flashback

ماریا:دڵنیابە وائەکەم تای نەفرەتت لێبکات

:ئەگەر وات کرد ئەوە من بێ یەک و دوو لە تای جیائەبمەوە

End flashback

چیتر خۆم نەگرت و لە گۆشەیەکی ژوورەکەم دانیشتم و دەستم کرد بە گریان هەر خۆی ئەو ماڵەش هی من نییە من بۆچی لێرەم تا ئێستا بەڵێ ئەبێ خێرا لێرە بڕۆم بۆیە هەڵسامەوە چاکەتەکەم هەڵگرت و ڕۆیشتمە دەرەوەی ژوورەکەم خۆشبەختانە تای لێرە نییە بۆ ئەوەی ببێتە ڕێگر و بێزارم بکات بۆیە تاوەکو توانیم خێرا ڕۆیشتمە دەرەوە و دەرگاکەشم بە توندی داخست دەستم بۆ تاکسیەک ڕاگرت بە ئینگلیزی ووتم

:سڵاو ئایە ئینگلیزی ئەزانیت؟

شۆفرەکە:سڵاو لە تۆش بەڵێ فەرموو سەرکەوە

:سوپاس

چوومە تاکسیەکەوە

شۆفێرەکە:بۆ کوێت ببەم خاتوون؟

:ئمم تکایە بمبە بۆ هۆتێلێکی باش

شۆفێرەکە:باشە خاتوون

لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد وردە باران ئەباری لەگەڵیشیا هەورەکان ئاسمانیان داپۆشی بوو نیوە شەوێکی زۆر تاریک بوو نزیکەی بیست خولەکە بەو شێوەیەم کاتێ هەستم کرد شۆفێرەکە لایدایە سەر ڕێگایەکی لاوەکی سەرم سوڕما و ووتم

:هیچ هۆتێلێک لێرە هەیە

شۆفێرەکە:بەڵێ بەڵێ هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی لێ هەیە

ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند سەرم سووڕما

:بۆچی وەستاین شتێک بووە؟

شۆفێرەکە هیچ وەڵامێکی نەبوو و دابەزی لە ئۆتۆمبێلەکە و بەرەو دەرگای من هات من هیچ کاردانەوەیەکم نەبوو جگە لە شۆک شۆفێرەکە دەرگاکەی کردەوە و یەکەم کا کە کردی دەستەکانمی قفڵ کرد بە دەستەکانی و بێ یەک و دوو هاتە سەرەمەوە و دەستی کرد بە ماچکردنم تا هێزم هەبوو قیژاندم و تاهێزم هەبوو گریام هیچ سودی نەبوو لە ژێر دەستی ئەو دڕندەیەیا هەستم بە نەفرەت کرد لە ناو سینگم کاتێ قەمیسەکەی دڕاندم و بەشی سەرەوەی جلی ژێرەوەم دەرکەوت و دەستی برد بۆ ئەوەی پانتۆڵەکەم بکاتەوە بەڵام تا هێزم هەبوو لە قەیەکم کێشا بە نێوان قاچەکانیا و ئەویش لە تاو ئازار هەڵسایەوە لەسەرم و منیش خێرا ڕامکرد هەتا توانیم هەتا توانیم هەموو لەشم بوو بوو بە برین بەناو ئەو جادە چۆڵەدا لەناکاو ژیانم بۆ گەڕایەوە کاتێ گوێم لەوە بوو

تای:ن/ت!

بێ بیرکردنەوە خۆم بە باوەشی دادا و ئەویش توند لە باوەشی کردمەوە

:ت.ت.تای ئ.ئ.ئ.ئەو وو.وو.ویستی دەست د.د.درێژیم بکاتە سەر تای ڕزگارم بکە

تای:چیبووە چ خویڕیەک وایکرد هم پێم بڵێ با بچم بیکوژم دەی پێم بڵێ

لەگەڵ ئەوەی چاکەتەکەی خۆی داکەند و لەبەر منی کرد و زنجیرەکەی داخست ووتی

؟؟؟:من وامکرد

دەنگی کەسێ لە دوامانەوە هات ئاوڕم دایەوە ئەو نەفرەتیه بوو

:تای تکایە کاری گەمژانە مەکە

ووتم بە پاڕانەوە

شۆفێرەکە:هێی کوڕی گەنج ئەو خاتونە بدەوە بە من

تای:ئەی ئەگەر وامنەکرد

:ئەو کاتە ڕێگەیەکی تر بۆ بردنی بەکاردێنم

تایم بینی کە چاوەکانی سور بوویەوە دڵم کەوتە لەرزە کاتێ ئەو لە من جیابوویەوە و بەڕاکردن بەرەو شۆفێرەکە چوو مستێکی لە چاوی دا و چاوی بۆ کرد بۆ خۆخ بەهۆیەوە شۆفێرەکە کەوتە سەر زەوی و تایش دانیشت لەسەری و دەمووچاوی هەمی کرد جێی مست و لەگەڵیشیا ئەیوت

تای:چۆن ئەوێری وا لە هاوسەرەکەم بکەیت هەی بێ نرخی خوێڕی مەیخانەکان پیرە پیاوی پەکەوتە چۆن ئەوێری وابکەیت لە هاوسەری کیم تایهیۆنگ ها هەی بەنەفرەت بیت خوا بەنەفرەتت بکات

تای نەئەوەستا خێرا ڕامکرد و تایم دوور خستەوە و ئەو بێنرخە یەکسەر ڕایکرد

تای:بۆچی ئەموەستێنی ئەبوایە بمکوشتایە

:تای تکایە

گریانێکی زۆر لە قوڕگما بوو وشەکانم بە زەحمەت دەربڕی بە تەواوی تای سەیری چاوی کردم

تای:بمبورە

پەشیمانیم لە چاویا بینی بۆیە بێ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە توند خۆم بە باوەشی دادا و ئەوە وایکرد تای بەربێتەوە و بکەوێتە ناو گەڵاکانی سەر زەویەکە و منیش لە باوەشیا بووم و خۆم لەسەر قۆڵی جێ کردەوە و ئەویش ماچێکی نێوچەوانی کردم توند پەستێوامی بە خۆیەوە

تای:زۆر ترسام جارێکی تر بەبێ پرسی من مەڕۆ باشە وردیلە

هیچ وەڵامێکیم نەبوو تەنها سەرم بە بەڵێ لەقاند تای کاتێ بینی من خەوم دێت هەڵیگرتم و بردمیە ناو ئۆتۆمبێلەکەو و خۆشی چووە جێی شۆفێری چاوەکانم بە هێواشی لێکنا بە بیرکردنەوە لەوەی ئەمشەو ڕوویدا دوو بۆ سێ جار داچڵەکیم لە خەو جاری چوارەم کاتێ هەڵسام بینیم لە باوەشی تایدام لەسەر سیسەمەکە ئەو باوەشی لێداوم و بۆنی قژم دەکا و دیارە کە بە خەبەرە وویستم هەڵسم ئەو دەستی گرتم و لەسەر سیسەمەکە لە تەنیشت خۆی پاڵی خستمەوە

تای:دەی وردیله سبەی خۆت بشۆ هەر خۆی ئەوانەی بەسەرت هاتوون کەم نین

بە قسەی ئەوم کرد و دەستم لە کەمەری قایمکرد و توند گرتم بە خۆمەوە و تایش بە هەمان شێوەی من و پاش ماوەیەک خەو بردمیەوە

بەیانی کاتژمێر 9

هەموو خواردنەکانم لەسەر سفرەکە هەڵگرتەوە و قاپەکانیشم کردە قاپ شۆرەکەوە و ڕۆیشتمە سەرەوە و جلەکانم گۆڕی ئەبێت بۆ کاتژمێر 11 ئامادە ببم وابڕیارە خواردن لەگەڵ بەڕێز یۆن بخۆین و پاشان بڕۆینە کۆمپانیاکەیان بۆ کۆبوونەوە بەڕاستی جلەکەمم بەدڵ نییه و نازانم چی بکەمە بەرم بۆیە ژورەکەم پەرش و بڵاو کردوە لەناو ئەو هەموو جلەیا جلێکی ڕەنگ ڕەش و سپیم هەڵبژارد جلەکەم کورت بوو بەڵام کێشە نییە هەر خۆی چ گرینگیەکی هەیە


مەیکئەپێکی سادەشم کرد و بۆنەکەمم لەخۆم دا

.....

تای:ئاماد.....

دەمی تا دوا ئاست کرابوویەوە و بە شۆکی سەیری ئەکردم سەیری ئاوێنەکەم کردەوە بۆ ئەوەی بزانم چ کێشەیەک هەیە لە مندا بەڵام هیچ کێشەیەکم نەبینی

:تای تۆ لەسەر خۆتیت؟

.....

هەلە هەله دەی ڤۆت تا بە شەق پێم نەکردوی مەڕە مردوو گیان

Continue Reading

You'll Also Like

2M 111K 96
Daksh singh chauhan - the crowned prince and future king of Jodhpur is a multi billionaire and the CEO of Ratore group. He is highly honored and resp...
31.5K 5.7K 50
"تۆ وات لێ کردم ڕقم لە خۆم بێت" جۆنگکووک ن/تی ڕووخاند لەکاتێکدا ن/ت لەخۆی زیاتر خۆشی دەویست بینەری بن وەرگێڕدراوە ✔︎
6.6K 678 6
چی رودەدات كە برایێك براكەی بكوژێت لە پێناو پارەكانی ئەی چی رودەدات كچەكەی بە جەستەی توڵەی باوكی بكاتەوە بەرێگای ئاڵودەكردنی ئاموزاكەی