13th October 2020

1K 151 179
                                    

كتێبەكانم كۆكردەوە و سەیرێكی ئاسمانم كرد تیشكی خۆرەكە زۆر بەهێزە واتلێئەكا ئارەقە بكەیت

رێبازێكی خوداییە و وا لەبەندەكانی ئەكات كە پێش مردنیان بگەڕێنەوە بۆ ڕێگای حەق

ئەو شتانەی كە هەرگیز لەو بڕوایەدا نیت ڕووبدات ڕۆژێك دێت رووئەدەن
ڕۆژێك دێت ئەمریت بەڵام ئەوەی كە گرنگە ئایا هەوڵێكت داوە بۆ دواڕۆژ . . .؟

پاڵكەوتم و سەرم خستە نێوەندی گوڵەكانی پایز كە بەرەو زەردبون و نەمان ئەڕۆن لەژێر دارە زەردەكەی باخچەكەمان

ئەوەی كە من بیری لێئەكەمەوە ئەو وتانەیە كە لە كتێبەكەم تۆماری ئەكەم یاداشت نامەكەم ئەكەمە چیرۆكێكی كورت و ببێتە پەند و ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی دوای خۆم

[...... كچەكەم وەرە و سفرەكە كۆبكەرەوە ئێمە كارمان هەیە] دایكم بەبەرزی بانگی كردم و لەخەیاڵەكەم دەری هێنام

[. بەسەرچاو گوڵی بەهارم دڵەسورەكەی نێو سنگی بێچارەم ] بەدەنگی بەرز بۆم هۆنیەوە

[. فڵتە فڵت مەكە برۆ بۆ ئەو دوكانە هەندێ هێلكە بكڕە] دایكم جەوەكەی لێتێكدام

[. باشە دایكە گیان ئەتۆ بۆ ڕۆمانسیەت نازانی من بە قەد و باڵاتا هەڵەدەم كەچی تۆش هەر قسەم پێئەڵێیت] گوپیم ماچكرد و پارەكەم لێی وەرگرت

[. سفرەكە بۆ خۆو دایە گیان من ئیشم هەیە ئەچم هێلكە ئەكڕم] بە پێكەنینەوە كتێبەكەمم هەڵگرت و عابایەكەمم كرد و رامكردە دەرەوە

گوێم لە بۆڵەبۆڵەكانی دایكم بوو كە سفرەكەم بەسەریا جێهێشت

بەدەم كتێب خوێندنەوە وە ڕۆیشتم بۆ دوكانەكەی نزیكی ماڵمان

ئێمە تازە هاتوینەتە ئەم خانوە كەس ناناسین بۆیە بەدەم كتێب خوێندنەوەوە رێم ئەكرد و چێژم لەرۆیشتنەكەم وەرئەگرت

كەسێك لەدواوە عابایەكەمی ڕاكێشا

[. ئایییی] دەستم گرت بە عابایەكەمەوە

[.ئەمە چیە وڵاتەكەمان بوە بە وڵاتی تیرۆرستان؟؟ ] ئەو كچەی كە عابایەكەی راكێشام وای وت بە خۆبادانێكەوە

[.ئەیانەوێ وڵاتەكەمان داگیربكەن و ئەو شتە ناشرینانە لەبەربكەن ] كوڕە هاورێكەی لەتەنیشتی وای وت و كتێبەكەی دەستمی برد و دڕاندی

[. هێی ئێوە بۆ وائەكەن ئەم بێرێزیە چیە من ئایینەكەم لەئێوە جیاوازە ئێوە ناتوانن سوكایەتی بەمن بكەن ] بەتوڕەییەوە هاوارم كرد و هەوڵم دا خۆم رێك بكەمەوە بەڵام بەهەردوكیان عابایەكەمیان راكێشا و كەمێكیان دڕاند

[. بوەستن لەوە تكایە بوەستن] تاكە خەمی من ئەوە بوو كە عابایەكەم لاببەن نامەوێ كەس بزانێ كە زەعیفم یان قەڵەوم نامەوێ بزانن كە من جوانم یان نا جوانی دەرناخەم بۆ هیچ كەسێ

Jimin One shots❤Where stories live. Discover now