𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 12

457 157 340
                                    






بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!




"سوپاس"...

كاتنس بەنزمی وتی...

"پێویستە بە سوپاس ناكات بچكۆل"..

كاڵڤن بەزەردەخەنەوە وتی و قژی كاتنس'ــی تێكدا...

كاتنس وەكـ و مناڵێك لچی شۆڕكردو وتی:

"من كەی بچكۆلم"...

"با تۆ بچكۆلیت،بچكۆلەكەی من"..

ھەردووكیان شۆكبوون بەقسەكەی كاڵڤن وتی...

"ئـ..ئـ..ئـێ..بـ. بمبورە مـ..مەبەستم نەبوو"...

كاڵڤن بەشڵەژاوی و لێبوردنەوە وتی....

"كـ..كێشە نـ..نییە"...

كاتنس بەشڵەژاوی خەندەیەكی كرد...

ئەو ساتە ساتێكی جێی شەرمەزاری بوو بۆ ھەردووكیان لەدوای ئەو قسەیەی كاڵڤن ھیچ كامێكیان قسەیان نەكرد چوونكە نەیان دەزانی چی بڵێن كاڵڤن بەدوای بابەتێك دەگەڕا بۆئەوەی باسی بكەن و ساتە جێی شەرمەزاریكەرەكە لەبیر بكەن،كاتنس ھەستی بەشەرم دەكرد لەلایەكی دیكەش بەبێ ھۆ ھەستی بەدڵ خۆشی دەكرد...

"ئـ..ئێ چی ھەیە؟"..

كاڵڤن بەشڵەژاوی پرسی،ھەستی بەگەمژەیی خۆی كرد بۆئەو پرسیارەی ئێستا كردی..

"ھـ..ھیچ شتێك ئەی لەلای تـ..تۆ؟"..

بەپەشۆكاوی وەڵامی دایەوە...

"لای منیش ھیچ شتێك نییە"..

دەنگی كاڵڤن ئاسایی بۆیەوە و شڵەژانەكەی نەما...

"ئــم"..

كاتنس بەنزمی وتی...

"ئەم شەو سێھەمین جارمانە بێین بۆ ئێرە بەبەختین كەئاشكرا نەبووین"...

كاتنس وتی و پێكەنی...

"بێ گومان تۆ بەبەختیت چوونكە من شارەزای ئەم شوێنەم و بەھۆی منەوە ئاشكرا نەبوویت"..

كاڵڤن خەندەیەكی بەفیزی كردو قۆڵی خستە نێو قۆڵی...

كاتنس بەبێزاری چاوی سوڕاند و وتی:

"تـش گەمژەی لەخۆبایی"...

"لەخۆبایی نیم"

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Where stories live. Discover now