𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 8

440 153 344
                                    







بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!





دەنگی ھاوارەكانی كاتنس ھەموو نەخۆشخانەكەی گرتبۆیەوە لونا لەگەڵ پزیشكێك بەخێرایی ڕۆشتن بۆ ژوورەكەی،دەرگاكەیان كردەوە بینیان كاتنس ھاوار دەكات لەكاتێكا كەخەوتووە.

پێ دەچوو كە كابوسێكی ناخۆش ببینێت.

"كاتنس...كاتنس..بەئاگا وەرە".

لونا بەنیگەرانی وتی لەكاتێكا ھەوڵی ئەدا كاتنس بەئاگا بھێنێت.

"وازم لێبێنە دووربكەوە".

كاتنس بەھاوارە وتی.

پزیشكەكە دەرزییەكی ھێوركەرەوەی ئامادە كردو وتی:

"لونا كاتنس بگرە".

لونا كاتنس'ی گرت و پزیشكەكە دەرزییەكەی لێدا ھێواش ھێواش ئارام بۆیەوە و وەستا لە ھاوار كردن.

"بابڕۆین".

پزیشكەكە وتی،لونا بەنیگەرانییەوە سەیری كاتنس'ی كرد دواتر لەگەڵ پزیشكەكە ڕۆشتنە دەرەوە.

كاڵڤن ئاگاداری ھاواركردنەكانی كاتنس بوو كاتێك بەبەردەم ژوورەكەی تێپەڕی لەگەڵ دوو پەرستاردا.

ھەستی بە دڵ تەنگی كرد بۆئەو كچە بەستەزمانە چاوی لەسەر ژوورەكەی لابرد و سەرنجی خستەوە سەر ڕێگاكەی.

دەرگای ژوورەكەیان بۆ كردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە،ئەو ژوورەی كەماوەی دووساڵە تیایدا دەژی.

وەكـ ھەموو كاتێك چاوی بەژوورەكەیدا خشاند دواتر لەسەر سیسەمەكە دانیشت.

ھێشتا ھەروەكـ و یەكەم ڕۆژ ئەم ژوورە بە قەبرێك دەبینێت كەناتوانێت ھەناسەی تێدا بدات.

.....

كاتنس بەلاوازی چاوەكانی كردەوە یەكەم شت كەبینی سەقفە سپییەكەی ژوورەكەی بوو.

دەستی گرت بەسەرییەوە و ھەناسەیەكی قوڵی ھەڵكێشا و دایەوە.

ھەستی بەبێزارییەكی زۆر دەكرد لەنێو ئەم ژوورە،بیری ھاوڕێكانی دەكرد بیری خێزانەكەی دەكرد.

ھەستی بەخنكان دەكرد نەیدەتوانی ھەناسە بدات، دەیكێشا بەسەر سنگیا بەڵام بێ سوود بوو..

بەرەو دەرگاكە ڕۆشت بەبۆكس پیای دەكێشا....

"ئـەو دەرگایە بكەنەوە ناتوانم ھەناسە بدەم".

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Where stories live. Discover now