𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 1

1.4K 200 584
                                    





بــەھــیوای بــەدڵ بــوون
خــوێنــدنــەوەیـەكــی چــێژ بـەخـش!










چاوە سەوزە بریقەدارەكانی كردەوە باوێشكێكی داو قژەكەی سەر ڕووخساری لابرد ھەستا
ڕۆشت بۆ دەست شۆرەكە.

چەند خولەكێكی كەمی پێچوو ھاتە دەرەوە لەسەر كورسی مێستەوالێتەكەی دانیشت.

شانەكەی ھەڵگرت دەستی كرد بەداھێنانی قژە ڕەشە ئاوریشمییەكەی كەتا خوار پشتی درێژ بوو.

تەواو بوو لەداھێنانی قژی و خستییە پشت گوێیەوە.

ڕۆشت بۆ نھۆمی خوارەوە دایك و باوكی لەگەڵ خووشكەكەی دانیشتبوون نانی بەیانیان دەخوارد.

"بەیانیتان باش".

بەخەندەیەكی گەشەوە وتی و لەسەر كورسیەكەی تەنیشتی خوشكەكەی دانیشت.

"بەیانی تۆش باش".

بەھەمان خەندەوە وەڵامیان دایەوە،دەستی كرد بەنان خواردن لەگەڵ خێزانەكەی.

گفتوگۆیان ئاڵوگۆڕ دەكرد و بەڕووی یەكدا زەردەخەنەیان دەكرد.

بەڕاستی خێزانێكی خۆشبەختن!.

"كاتنس،مۆڵی، نیوەڕۆ لەماڵی برێندای پورتان داوەتین زوو خۆتان ئامادە بكەن باشە؟نابێ وەكو جاری پێشو دوابكەوین''.

ساندی وتی،زەردەخەنەكەی سەر ڕووخساری كاتنس تێك شكا كاتێك ناوی پوری بیست مۆڵی بەپێچەوانەی كاتنس بوو كە زۆر دڵ خۆش بوو.

"زۆر باشە بێخەمبە دایكە گیان!".

مۆڵی بەدڵ خۆشی وتی،ساندی سەیری كاتنس'ی كرد و وتی:

"كاتنس تێگەشتی؟!".

كاتنس بەزۆر زەردەخەنەیەكی ساختەی خستە سەر ڕووخساری و وتی:

"بێ گومان دایكە".

"باشە كەواتە ئێوە بڕۆن بۆ ژوورەكانتان و زوو خۆتان ئامادە بكەن".

ساندی بەزەردەخەنەوە وتی،كاتنس و مۆڵی چێشتخانەكەیان جێھێشت و ڕۆشتن بۆ ژوورەكانیان.

كاتنس بەخەمباری لەسەر قەراغی سیسەمەكەی دانیشت و دەستی گرت بەسەرییەوە.

لەوكاتەوەی بووە بە ١٦ ساڵ چیتر حەزی نەكردووە بچێت بۆ ماڵی پوری یاخوود ئەوان بێن.

✔️||ھـــیــوای ژیــــان||Where stories live. Discover now