(Part 8)

3.2K 528 8
                                    







بۆساتێک بێدەنگی و لەگەڵ فرمێسکەکانی جۆنگکوک و دەنگی پێی کەسێک دەھاو کە ڕایدەکرد و نزیکدەبووەوە لە ژورەکە.

دەرگاکە کرایەوە و تای ھاتە ژورەوە:"ببورە گەورەم....بەڵام ....کۆمپانیاکەمان لەبارێکی زۆر زۆر خراپە.....مادەی نایاسای لە پشکنینەکانی ساڵانە دەکرێ دەرچووە......پۆلیس دەیانەوێ ھەموو شتێک ....دەسبەسەر کەن......"

ھەموویان شۆکبوون بەڵام جۆنگکوک ھیچ وشەیەک لەدەمی نەھاتە دەرەوە.

لەوکاتە نامەیەک بۆ مۆبەیلەکەی جین ھات"'چییە؟؟یارییەکە خۆشە؟؟؟مەڵێ گەمژانە چونکە سەرەتایە.....ویستم لە  ئاسانەوە بۆ قورس دەست پێبکەم.....بەھیوای بەختێکی باش بۆ خۆت و برانەفرەتییەکەت.."

جین :"بەنەفرەتبی..."ھاواریکرد و ڕایکرد.

جۆنگکوک بەدوایا ڕۆشت و ئەوانی تریش بەدوایان کەوتن.

--------

بارودۆخەکە لە کۆمپانیا شلەژابوو،لە بچوکترین کارمەندەکاند تا جۆنگکوک کە سەرۆکبوو،بەشەو بە رۆژ کاریان دەکرد ،بە یاسای و نایاسای ،ھەرچی کەس ھەیە بە کریارەکانیش،لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرد.

ماوەی مانگێک  رۆشتووە،جۆنگکوک تەنانەت بۆ نیو کاتژمێریش سەردانی نە ماڵەوە نە لەنێی نەکردووە،نەک لەبەر ئەوەی خۆی نەیویستووە بەڵکو لەبەر ئەوەی کارەکەی نەیھێشتووە.

ھەموو کارێکی دەکرد تا راستی ئەمکارە دەربخات،ھەرچۆنێک بێت ئەوەنە بە ئاسانی رەنجی چەنساڵەی باوکە کۆچکردووەکەی و خۆی ناداتە دەست کەسێکی نەخۆشی وەک جاکسۆن.

لەم ماوەیە نەک تەنھا جۆنگکوک بەڵکو جینیش زۆر ھیلاکبوو،لەگەڵ ئەوەی سۆێۆنی خۆشەویستی پەرستارە ،بەڵام بەھەموو ھەوڵی خۆی یارمەتی ئەدان،چانێۆل و سێھون کە تەنھا ھاورێی جۆنگکوک و جین بوون بەھەموو ھەوڵیانەوە لەگەڵیان بوون.

تایش بەھامان شێوە لەم ماوەیە ھەرلەگەڵیان خەریکبووە،و سەردانی لەنێی نەکردووە ،لەراستی لەنێ گەربیویستایە ڕابکات ئەوا باشترین کاتبوو،بەڵام ھیچ شتێکی نەکرد.

لەماوەیە بەچندەھا دانیشتنی دادگای رویدا،پشکەکانی کۆمپانیا زۆر دابەزین و کریاریان زۆر لەدەستدا.

بەڵام لە کۆتای ھەوڵیان بەزیاد نەڕۆێ،دوای ماوەیەکی زۆر ناخۆش ئەوھەموو روداوە بەسەر یەکەوە ،دادگای کۆتایان بردەوە و بەڵگەکانیان دۆزییەوە،راستە نەیان توانی کە تاوانباری جاکسۆن دەرخەن بەڵام توانیان کۆمپانیاکەیان ڕزگار کەن.

Talking to the moon || JK ||Where stories live. Discover now