(Part 2)

3.5K 561 8
                                    





لەنێ :"تۆ....جۆنگ....کوکیت....؟؟؟"

جۆنگکوک :"بەڵێ....."

چاوەکانی لەنێ پرلە فرمێسکبوون ،ھیچپاساوێکی نەدەدۆزییەوە تالەو ڕزگاری بێ ،بەڵام ججۆنگکوک  بەو شێوەیە نەبوو زۆر تورەبوو کە تەنھا بە یەک وشە دەتەقییەوە،لەلایەک ئەو کەسەی لەبەردەمی بوو مناڵێک بوو کە دەگریا،لەلایەکیتر ھەموو بەڵگەکان دەڵێن کە لەنێ خۆشەویستەکەی کوشتووە.......

جۆنگکوک :"پێت ئەڵێم وەڵام بدەرەوە؟؟؟؟"

لەنێ :"من کەسم نە کوشتووە .....وازم لێبێنە ....تکایە ..."

جۆنگکوک :"وازت لێبێنم.......ھەی گەمژە ....واز لە کێبێنم....پێت وایە واز لە  بکوژی  خۆشەویستەکەم و مناڵەکەم ئەھێنم.....ھااا وەڵام بەرەوە...."

لەنێ :"ئەو ھەڵی خڵەتاندم....ئەو منی ئاڵودەی مادەی ھۆشبەر کرد....."زۆر بە راستگۆی بێتاوانێ ئەمەی وت،بەڵام جۆنگکوک چۆن بڕوا دەکا کە خۆشەویستەکەی کەسێکی لەم شێوەیەیە.....

جۆنگکوک :"ئەوە تۆ چی ئەڵێی..."

لەنێ :"ئەو ھەڕەشەی لێکردم و وتی گەر بە پۆلیس بڵێی ئەوا ئەمریت....."

جۆنگکوک :"ھیچ درۆیەکت نە دۆزییەوە ئەمە نەبێ..."

لەنێ :"بڕوا بکە  درۆناکەم.....بۆچی درۆیەکی وابکەم..ھاا"

جۆنگکوک نەیتوانی ھیچ شتێک بڵێ ،ڕاستە بڕوای پێنەدەکرد ،بەڵام لەنێ لەوە نەدەچوو کە درۆ بکات،جۆنگکوک ڕۆشتە دەرەوەی ئەو کوخە کە لە دەرەوەی سۆول بوو،بەرەوە ناو شار بەرێکەوت،تا بگەڕێتەوە ماڵەکەی......

گەڕایەوە ماڵەکەی کات درەنگ بوو،چووە ژورە شاھانەییەکەی و سەیری رەسمەکانی ێۆلسونی دەکرد ،پەرداخێک شەرابی بەدەستەوە بوو ،لەسەر کورسیەک دانیشت و چاوەکانی داخست ،ھێشتا بڕوای نەدەکرد کە ێۆلسون کوژراوە،کێش کوشتووێتی ئەو کچە ،'ئەو کچە زۆر مناڵە تا یەکێک بکوژێ ....'ئەمە لە مێشکی جۆنگکوک دەسوڕایەوە،بەردەوام بوو لەبیر کردنەوە.....

تا زەنگی مۆبایلەکەی لێیداو ئەو بیرکردنەوەیەی بڕی.......

"بەرێز جۆنگکوک ...ئەوەی ڕاستی بێ شتێکی سەیری لە پشکنینەکانی جەستەی خاتو ێۆلسون دەرچووە..."

جۆنگکوک :"واتە چۆن ...."

"منیش نازانم وادوو بارە خوێنەکە دەبەین بۆ پشکنین....ئەوەی ڕاستی بێ بڕوا ناکەم بەھۆی ئەو چەقۆیەوە مردبێ.."

جۆنگکوک :"بەرێز کوانگسۆ راست پێم بڵێ..."

کوانگسۆ :"واتە ....کەس بەھۆی چەقۆیەکەوە  نامرێ کە لەسەر شانی درابێت....ئەوەی لە پشکنینەکە دەرچووە مادەیەکی ژەھراوییە..ھێشتا نازانم بەتەواوەتی ئەو مادەیە چییە جارێ پشکنینی دووەم دەرنەچووە...تەنھا ویستم ئاگادارت کەمەوە "

Talking to the moon || JK ||Where stories live. Discover now