(Part 1 )

10.6K 729 33
                                    




لە سەربانە تاریکەکەی بینا کەیان،کە تەنھا روناکی مانگ روناکی دەکردوەوە،لە لێواری سەربانەکە بەتەنیا دانیشتبوو ،ئەژنۆکانی بە سنگی نوساندبوو،دەستەکانی بەرەو ڕوی مانگەکە بەرز کردبووە ،وەک ئەوەی دەستی لێبدات،قسەی بۆ مانگ دەکرد ،و ھەنێک کاتیش داگریا.......

"ئاھھھ مانگەکە ،ئەزانی بەیانی ١٨ ساڵ دەبێ من لە خانەی بێدایک و باوکانم ..........ھەفتەی داھاتوو یەکەم ڕۆژی کۆلێژمە....ئیتر ئەتوانم بچمە دەرەوە ....خۆی ئەمەوێ بڕۆم..واتە بەتەنیا بژیم،بەڵام...... جارێ پارەی ئەوەم نییە....تەنھا با بتوانم...ڕاستەو خۆ لێرە دەڕۆم.....ھیچ ھۆکارێک نییە تالێرە بمێنمەوە....ھەمموان ....ھەمموان رۆشتن.....ھەمموان ھەڵگیرانەوە....جگە لەمن.........باشە پرسیارێ....ئایا ئەو نێشانەیەی لەسەر روخسارمە بەو شێوەیە جیاواز دەرم دەخات لەگەڵ مناڵەکانی تر؟؟؟؟......بەشێوەیەک کە کەس منی نەوێت....بەشێوەیەک کە لێم دەترسن کە سەیرم دەکەن؟؟؟......باشە تاوانی من چییە؟؟؟....خۆ من وام لە خۆم نەکردووە....ڕاستە ئێستە نیشانەکە نەماوە.......نەشتەر گەریم کرد دوو ھەفتە لەمەو پێش ....وا برینەکەم تەواو چاکدەبێتەوە......بەڵام ھێشتا ھەر لەبەر ئەوە بوو کە ھەڵنەگیرامەوەو ..........ھەموویان ڕۆشتن......ھیچ ھەواڵێکیشم لەوەوە نەبیستەوە....بەڕاستی ئەویش درۆی کرد .....خۆ وتی یەمەوە...وتی دەتبەم لەگەڵ خۆم .....بەسناحەقی ناگرم.....خۆ من ئێستە تەنانەت ناویشیم لەبیر نایەت....جۆنگ.....جۆنگ ....ئایششش بیرم ناکەوێتەوە وازی لێبێنە......."

"لەنێ...دوبارە ھاتییەوە ئێرە....ئەزانم ڕۆژێک بەھۆی تۆوە جەڵدە ڵێم دەدات ....ئەیی دڵم..."

لەنێ :"یااااا ئاجوما جارێکی تر بەمشێوەیە ڕامەکە.....ھەرچۆنێک بێت من ھیچم لێنایەت...خۆی بەس تۆ خەمی من ئەخۆی گەر تۆ شتێکت لێبێ من چیبکەم..."بە شێوەیەکی خەماوییەوە ئەمەی وت

ئاجوما :"ئەی کچەکەم گەورە بووە خەمی من ئەخوات..."

لەنێ بەرەو ئاجوما ھات و وردە وردە بە قادرمەکانا رۆشتنە خوارەوەو چونە یەکێک لە ژورەکانی بیناکە........

ئاجوما :"لەنێ کچەکەم ...کەمێک گوێم لێبگرە..وا دوو ڕۆژی تر تۆدەچیتە کۆلێژ ....ئیتر گەورە بویت.....دەبێ بزانی ھاوڕێیەتی کێدەکەی....لەدەرەوە بە چەندەھا کەسی خراپ ھەیە.....کاری زۆر خراپ دەکەن..."

لەنێ بەبێزارییەکەوە گوێی گرت چونکە ئەم وتانە تازە نەبوو بەڵکوو دەگاتە بیستەم جار کە گوێی لێبووبێت،ئاجوما زۆر خەمی لەنێی بوو،چونکە لەنێ قەد دەرەوەی نەبینیبوو بە تەنیا،چونکە ئەوان قوتابخانەی تایبەتیان ھەیە کە لەناو بیناکەی خۆیانە،بەھیچ شێوەیەک نابێ کەس زانیاری دەستکەوێت لەسەر ئەممناڵانە،بۆیە ھەموو شتێکیان تایبەتە،جگە لەو کاتەی کە دەچنە زانکۆ ،چونکە لەوکاتە ئەوان لەیاسا ١٨ ساڵیان تەواو کردووەو دەتوانن بڕیار لەسەر خۆیان بدەن،ئایا دەمێننەوە یاخود نا،بەڵام کەم کەس لەوێ دەمێنێتەوە تاک و دەبێتە ١٨....

Talking to the moon || JK ||Where stories live. Discover now