"لە ژیانێکی دیکەدا،وات لێدەکەم
بمێنیتەوە،کەواتە پێویست ناکات بڵێم تۆ ئەو
کەسە بویت کە ڕۆیشت"
The one that got away-katy perry
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
...
لە شەوێکی ساردی وەرزی زستاندا،کچێکی جوانی شۆخ و شەنگ بە خێرایی بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشت،لووتە بچوکەکەی سوور ببۆوە لەبەر ساردی کەش و هەوا
کاتێک بەلای پارکەکەی نزیک ماڵیاندا تێدەپەڕی،کەسێکی بینی کە لەسەر کورسی پارکەکە دانیشتبوو لەم کەش و هەوایەدا
کەمێک وەستا و سێری کەسەکەی دەکرد،تێبینی کرد کە کوڕێکە و جلەکانی لەبەر بارانەکەدا بە تەواوی تەڕ بووە،دوای کەمێک بڕیاریدا بچێت بۆ لای
بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە تەنیشتی دانیشت و چەترەکەی دەستی لەسەر هەردووکیان ڕاگرت
کوڕەکە کە هەستی کرد بارانەکە چیتر لێی نادات سەیری تەنیشت خۆی کرد و کچەکەی بینی کە بە زەردەخەنەوە سەیری دەکات
کوڕەکە تەنها بە ساردی سەیری کچەکەی کرد و بەردەوامی دا بە سەیرکردنی پێش خۆی بە بێ هەستی
کچەکە سەرنجی کوڕەکەی دا کە دیاربوو دە گریا چونکە چاوەکانی سوور ببوونەوە و فرمێسکیش بە چاوی دەهاتە خوارەوە
"بۆچی بەم کاتە درەنگە لە دەرەوەیت وە هەروەها لەم کەش و هەوایەدا؟"
کچەکە بێدەنگیەکەی شکاند،کوڕەکە تەنها سەیرکردنێکی ساردی پێ بەخشی
"ئایە تۆ نابیستیت؟"
کچەکە وتی بە پرسیارەوە،کوڕەکە برۆکانی گرژ کرد و به پرسیارەوە سەیری کچەکەی کرد
"مەبەستم ئەوەیە کە قسە ناکەیت بۆیە پێم وابوو کە-"
"نەخێر نابیست نیم"
کوڕەکه قسەکەی بە کچەکەی بڕی و کچەکە بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو
"بۆچی دەگریت؟"
کچەکە پرسی،کوڕەکە وەڵامی نەدایەوە و تەنها سەیری خوارەوەی دەکرد له کاتێکدا فرمێسکەکانی بە بێ وەستان دەهاتنە خوارەوە
"سەیرکە،من ناڕۆم تاوەکو دڵنیا دەبمەوە کە سەلامەتیت،دەزانم یەکتری ناناسین بەڵام گرنگی پێ نادەم"
کچەکە بە کەللەڕەقی وتی
"هەرچیەک بێت،تەنها...سەیرم مەکە کاتێک دەگریم"
کوڕەکە بێ ئەوەی سەیر بکات وتی
"وه تکایە بڕۆ"
کوڕەکە بە هێواشی وتی
"بە مەرجێک"
کچەکە وتی
"چییە؟"
کوڕەکە بە بێزاری پرسیاری کرد
"ئەم چەترە بگرە"
کچەکە وتی و چەترەکەی دا بە کوڕەکە و بێ ئەوەی ڕێگە بدات قسە بکات بە خێرایی ڕۆیشت لە کاتێکدا هێشتا باران دەباری
...
کچەکە بە بێدەنگی دەرگاکەی کردەوە،هیوای وابوو کە دایکی خەوتبێت،بە هێواشی وەکو دزێک ڕۆیشتە ژوورەوە و دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست
"ئاهـ!"
هاواری کرد لە ترساندا کاتێک ئاوڕی دایەوە،چونکە دایکی وەک جنۆکەیەک لە دوایەوە وەستابوو
"لە کوێ بوویت؟"
خاتوون کانگ وتی،لە کاتێکدا قۆڵەکانی لە یەک گرێدابوو و برۆیەکی بەرز کردبۆوە
"ئێهـ،دایکە من لە...لە...مارکێت!،بەڵێ لە مارکێت بووم"
کچەکە بە شڵەژاوی وتی
"هایرین،درۆم لەگەڵ مەکە،دووبارە دەپرسمەوە،لە کوێ بوویت؟"
خاتوون کانگ بە هایرینی وت
"ئایشـ،باشە لە ماڵی یومین بووم"
هایرین وتی
"وە بۆچی؟"
خاتوون کانگ وتی
"تەنها حەزمکرد بڕۆم"
هایرین بە خەمباری درۆییەوە وتی
"کەواتە بۆچی پرست نەکرد سەرەتا؟"
خاتوون کانگ بە بێزاری وتی و بەڕێکەوت بۆ ژوورەکەی
"وە...زوو بخەوە،بەیانی یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیە،نامەوێت دوا بکەویت وە هەروەها گەمژە مەکە من لە کار دەبم کاتی ئەوەم نابێت بێم بۆ قوتابخانە لەبەر کارە گەمژەکانت"
خاتوون کانگ وتی و ڕۆیشتە ژوورەکەی،هایرینیش بە هەمان شێوە ڕۆیشتە ژوورەکەی و خۆی هەڵدایە سەر بێدەکەی و خەوت
...
سڵاو هاوڕێیان ئەمەش چیرۆکێکی نوێ،بە ناوی سەیرم مەکە کاتێک دەگریم ئەزانم بێ تام بوو بەس پارتەکانی تر خۆشتر دەبن،وە تکایە وەک پشتگیریەک بۆ ماندوو بوونم ڤۆیت و کۆمێنت بکەن و ڕای خۆتان بنوسن لەسەر چیرۆکەکە و ببوورن بۆ هەر هەڵەیەکی ڕێنووسی و سوپاس بۆ خوێندنەوەتان خواتان لەگەڵ💗🌸
526 WORDS
YOU ARE READING
سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~
Fanfictionخوێنەر بن💖 دەستپێک:21-1-2025 کۆتایی:؟؟؟ نوسەر:_sora_kim_
