"پێموایە بۆ هەمیشە بیرت دەکەم ،وەک چۆن ئەستێرەکان بیری خۆر دەکەن لە ئاسمانی بەیانیدا،درەنگتر باشترە لە هەرگیز،تەنانەت گەر تۆش بڕۆیت،من هەر لێیدەخوڕم"
Summertime sadness-Lana del rey
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
...
هایرین وەک هەموو ڕۆژێک بە دڵخۆشیەوە ڕۆیشتە قوتابخانە،ئەوە سروشتی ئەوە کە هەموو کاتێک زەردەخەنە بکات،هایرین وەکو ڤیتامینی دڵخۆشی وایە،هەمیشە ڕووخۆشە و زەردەخەنە دەکات و پێدەکەنێت
ڕۆیشتە نێو قوتابخانە و بە هۆڵی قوتابخانەدا
هەر کە یومینی بینی زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و بەرە و ڕووی ڕۆیشت
"ئاهــ!،سڵاو هایرین،ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش دەردەکەویت،چی ڕوویداوە؟"
یومین بە زەردەخەنەوە وتی
"هیچ ڕووینەداوە وە هەرەوەها نابێت دڵخۆش بم بە بێ هۆکار؟، هەروەها خۆت دەزانیت کە من هەمیشە زەردەخەنە دەکەم"
هایرین بە بێزاری وتی چووە پۆل و لە شوێنەکەی دانیشت
یومینیش ڕۆیشتە تەنیشتی واتە شوێنەکەی نیکی
"ئایشـ، نەخێر مەبەستم ئەوە نەبوو"
یومین بە ناڕەزاییەوە وتی
"هەرچیەک بێت"
هایرین بە ئاسایی وتی
"بە ڕاستی زۆر خەمبارم کە لە هەمان پۆل نین"
یومین بە خەمباری وتی
"دەزانم، منیش زۆر خەمبارم"
هایرینیش بە هەمان شێوە وتی
"هێی هێی یومین بیرۆکەم بۆ هات"
هایرین وتی
"چییە؟"
یومین پرسی
"دەتەوێت وەک ساڵی پێشوو ئاو بکەین بە سەری مامۆستای بیرکاریدا؟"
هایرین بە شەیتانی وتی
"ئایـ نەخێر نەخێر، نامەوێت وەک ساڵی پێشوو هەموو قوتابخانە پاک بکەمەوە"
یومین بە بێزاری وتی
"خەمت نەبێت ئەمجارە بەڕێوبەر پێی نازانێت پلانم هەیە"
ESTÁS LEYENDO
سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~
Fanfictionخوێنەر بن💖 دەستپێک:21-1-2025 کۆتایی:؟؟؟ نوسەر:_sora_kim_
