"ئێمە زۆر نزیک بوین لە ئەستێرەکانەوە،من هەرگیز کەسێکی وەک تۆم نەبینیوە،کەسێک"
Reflection-The neighbourhood
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
...
"هایرین،هەستە لە خەو درەنگ دەکەویت بۆ قوتابخانە"
خاتوون کانگ وتی و پەردەکانی لادا،کە وای کرد تیشکی خۆرە بە تینەکە بێتە ژوورەکەوە
"همـ،باشە دایکە"
هایرین بە خەواڵویی وتی و باوێشکی دایەوە و بەبێزاری هەستایەوە
...
<لە قوتابخانە>
هایرین بە زەردەخەنەوە ڕۆیشتە قوتابخانەوە،چاوەکانی بە دوای یومین دەگەڕا
کاتێک بە دوای یومین دەگەڕا چاوی کەوتە سەر کوڕێک کە وادیاربوو نوێیە
هەستی کرد کە ئەم کوڕەی بینیوە و کەمێک سەرنجی دا
"بەڵێ!ئەوە کوڕەکەی دوێنێشەوە!بۆستە ئایە ئەو نوێیە لێرە؟لەوانەیە"
هایرین لەبەر خۆیەوە وتی و بەڕێکەوت بۆ لای کوڕەکە بە زەردەخەنەوە
هایرین بە هێواشی دای لە پشتی کوڕەکە و کوڕەکە ئاوڕی دایەوە و بە پرسیارەوە سەیری هایرینی دەکرد کە زەردەخەنەی دەکرد
"ئایە تۆ کوڕەکەی دوێنێ شەویت؟بەڵێ دڵنیام ئەوە تۆبوویت،کەواتە نوێیت وایە؟پێموایە بەڵێ چونکە تا ئێستا تۆ نەبینیوە،وە ئایە تۆ ئەو دراوسێیە نوێیەت کە گواستتانەوە بۆ تەنیشت ماڵی ئێمە؟،بەڵێ بە هەمان شێوە پێموایە چونکە دوێنی بینیمیت،وە ناوت چییە؟"
هایرین سەیرێکی جلی قوتابخانەی کوڕەکەی کرد کە ناوی کوڕەکەی پێوە بوو
"ئاهـ،نیشیمورا نیکی،منیش کانگ هایرین"
"..."
"کەواتە بۆ هیچ قسەیەک ناکەیت؟"
هایرین پرسی
"پێموانیە دەرفەتێکم هەبووبێت تاوەکو قسە بکەم"
نیکی بە بێ هەستی وتی،هایرین برۆکانی گرژ کرد و دووبارە زەردەخەنەی کردەوە
"بە هەرحاڵ،لەبەر ئەوەی نوێیت قوتابخانەکەت نیشان دەدەم،دوام بکەوە"
هایرین بە زەردەخەنەوە وتی و بێ ئەوەی ڕێگە بدات نیکی وەڵام بداتەوە قۆڵی نیکی گرت و ڕایکێشا بە دوای خۆیدا
YOU ARE READING
سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~
Fanfictionخوێنەر بن💖 دەستپێک:21-1-2025 کۆتایی:؟؟؟ نوسەر:_sora_kim_
