هایرینیش بە تەواوی سەرخۆش ببوو یومینیش تەنها کەمێک سەرخۆش ببوو
نامەیەک بۆ مۆبایلەکەی یومین هات و ئەویش سەیری کرد و بە شڵەژاوی سەیری هایرینی کرد
"ئاهـ، هایرین ببوورە بەڵام پێویستە بڕۆمەوە، دەتوانیت بە تەنها بڕۆیتە ماڵەوە وایە؟، من دەڕۆم خوات لەگەڵ"
یومین هەمووی بە خێرایی وت و ڕۆیشتە دەرەوە
"هم"
هایرین کە سەری لەسەر مێزەکە دانابوو منگاندی لە کاتێکدا یومین دەمێک بوو ڕۆیشت بوو
دوای کەمێک هایرین هەستایەوە و ڕێی کرد بەرەوە دەرەوە لە کاتێکدا هەنگاوەکانی ناجێگیر بوون بە هۆی سەرخۆشییەوە
...
هایرین بەرەو پارکی نزیک ماڵیان ڕۆیشت بە سەرخۆشی، نزیک بۆیەوە لە یەکێک لە کورسیەکان و ویستی دابنیشێت بەڵام کەوت
"ئاهـ!"
بە هێواشی وتی و سەیری ئەژنۆی کرد کە بریندار ببوو
بە بێزاری پاڵکەوت لەسەر گیایەکە و چاوەکانی داخست بە ئارامی
"چی دەکەیت لێرە؟"
دەنگێک ئەوی ڕاچڵەکاند و وایکرد بە خێرایی هەڵبستێتەوە
"تۆ(نزگەرە)کێیت؟"
هایرین وتی لە کاتێکدا چاوەکانی بچووک کردبۆیەوە
"گەمژە"
کەسەکە لە ژێر لێویەوە وتی لێی نزیک بوویەوە
"ئەها، نیکی ئەوە تۆیت"
هایرین بە زەردەخەنەوە وتی بە چاوی داخراوەوە
نیکی چاوی سوڕاند و زیاتر لێی نزیک بوویەوە و خۆی چەماندەوە و خۆی گەیاندە ئاستی ئەو چونکە هایرین زۆر کورتر بوو لە نیکی
"کەواتە سەرخۆشیت خانمی بچوک؟"
نیکی پرسی
"ئایـ!، نەخێر تەنها...تەنها"
هایرین لە نێوان قسەکردنەکەی وەستا و بە پەنجەکانی دەیژمارد کە چەند پێکی خواردبۆوە
"تەنها ئەوندەم خواردۆتەوە"
هایرین وتی کاتێک هەر دە پەنجەکەی نیشانی نیکی دا بە کیوتی و پێکەنی
نیکی دانەیەکی هێواشی کێشا بە سەریدا
"چۆن خاتوون کانگ ڕێگەی داوە بخۆیتەوە؟"
نیکی پرسیاری کرد
"من بەدزیەوە خواردمەوە، دایکم نازانێت بەڵام گەر بزانێت"
هایرین بە هێواشی وتی و لە کۆتایی قسەکانیدا دەستی وەک چەقۆیەک خستە سەر ملی و زمانی دەرهێنا و چاوی داخست بە مانایی ئەوەی دایکی دەیکوژێت
نیکی پێکەنینێکی کەمی کرد و ویستی قسە بکات
بەڵام هایرین لاربۆیەوە و خەریک بوو بکەوێت بەڵام نیکی گرتیەوە
نیکی هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و دەستی خستە ژێر ڕانە ڕووتەکانی هایرین و دەستەکەی دیکەشی بۆ ژێر پشتی هایرین
بە هێواشی بە ڕێکەوت بۆ ماڵەوە
"نیکی، دەزانیت چی؟"
"هم"
"تۆ کەسێکی زۆر گەمژە و ساردیت وەک سەهۆڵ بەڵام قۆزیت"
"چیتر؟"
"گەر بمەوێت ڕاستگۆ بم ئەوا تۆ جۆری منیت و دەمەوێت هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم"
"ئێ"
"وە دەمەوێت ماچت بکەم"
"کەواتە ئاوا؟"
"بەڵێ بەڵام تۆ گەمژەیەکی ساردی دوورەپەرێزیت وە براکەت قۆزترە بەڕای من وە-"
"گەر ناتەوێت فڕێت بدەمە خوار دەمت دابخە"
"تشـ، باشە تۆش تەنها دەزانیت قسەم پێ ببڕیت"
...
نیکی هایرینی بە هێمنی لەسەر بێدەکەی خۆی دانا و کەمێک مایەوە لە سەیرکردنی
پاش کەمێک سەیرکردن ڕۆیشتە سەر سۆفاکە و پاڵکەوت و چاوەکانی داخست
...
سڵاو هاوڕێیان ئەوەش پارتی سێ، ئەزانم پارتەکانم بێتامن بەس ئیتر چی بکەین🤓
ئینجا هاوڕێیان وەک پشتگیریەک بۆ ماندوو بونم تکایە ڤۆیت و کۆمێنت و فۆڵۆم بکەن و هاوڕێکانتان تاگ بکەن،
ئەها چەن نوسەرێ چاکم مەرجم نییە،
وە سوپاس بۆ خوێندنەوەتان و ببوورن بۆ هەر هەڵەیەکی ڕێنووسی وە گەر هەر ڕەخنەیەکتان هەیە لە کۆمێنت بۆم بنوسن خواتان لەگەڵ🍭🍨
1490 Words
ESTÁS LEYENDO
سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~
Fanfictionخوێنەر بن💖 دەستپێک:21-1-2025 کۆتایی:؟؟؟ نوسەر:_sora_kim_
^-^Chapter-3^-^
Comenzar desde el principio
