دوای کەمێک بانگی کردم و هەردووکمان ڕۆیشتینە ژوورەوە
"گەمژە چۆن ڕێگەیدا بێینە ژوورەوە؟"
بە یومینم وت
"تەنها کەمێک درۆ و ناسنامەی ساختە"
یومین بە ئاسایی وتی و منیش چاوم سوڕاند
من و یومین دۆیشتینە سەر یەکێک لە مێزەکان دانیشتین، دوای کەمێک گارسۆنەکە هات
"بۆ هەردووکمان ڤۆدکا"
یومین بە گارسۆنەکەی وت و گارسۆنەکەش ڕۆیشت
"نامەوێت بخۆمەوە"
بە بێزاری وتم
"گەمژە مەبە تەنها یەک جار بخۆرەوە دواتر بەدڵت دەبێت"
یومین وتی
"بەڵام-"
"ئۆهـ، سڵاو یومین!"
جاک بە زەردەخەنەوە هات و دانیشت لەگەڵ ناری و کوڕێکی دیکەدا
"ئۆهـ، سڵاو جاک، سڵاو ناری وە تۆ..."
یومین بە زەردەخەنەوە بە جاک و ناری وت و سەیری کوڕەکەی کرد
"بانگچان"
کوڕەکە بە زەردەخەنەوە وتی و یومینیش زەردەخەنەی کردەوە
"ئۆهـ، وە ئەمەش هاوڕێکەمە هایرین"
یومین وتی
"سڵاو"
بانگچان بە زەردەخەنەوە وتی
"سڵاو"
هایرین وەڵامی دایەوە بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە،هەستی بە نائاسودەیی دەکرد
دوای کەمێک هەمووان دانیشتبوون و قسەیان دەکرد جگە لە هایرین کە تەواوی کاتەکە بە بێدەنگی دانیشتبوو
دوای کەمێک گارسۆنەکە خواردنەوەکانی هێنا و داینا
هایرین پەرداخەکەی هەڵگرت و کەمێکی خواردەوە بەڵام زوو برۆکانی گرژ کرد
"تاڵە"
لە ژێر لێویەوە وتی
بەڵام دوای کەمێک لە بێزاریدا هەمووی بە یەکجار خواردەوە
...
دوای چەند کاتژمێرێک بانگچان و ناری و جاک ڕۆیشتبوونەوە
YOU ARE READING
سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~
Fanfictionخوێنەر بن💖 دەستپێک:21-1-2025 کۆتایی:؟؟؟ نوسەر:_sora_kim_
^-^Chapter-3^-^
Start from the beginning
