یومین بە بێزاری وتی هەرچەندە بێزاریەکی درۆ بوو

"ماڵی ئێوە؟، بۆچی؟"

من باوەشەکەم پچڕاند و پرسیم

"بۆ وادیارە دەتەوێت بەم جلانەوە بێیت؟"

بە بێزاری وتی و سەیری جلەکانی کردم

"ئەها، باشە کەواتە بابڕۆیت"

بە ئاسایی وتم

...

بە توڕەیی لە بەردەم یومین وەستابووم و قوڵەکانم لەیەک گرێدابوو لە کاتێکدا ئەو بە بێتاوانی سەیرم دەکات

توڕەییەکەم لەبەر ئەو جلە کراویەیە کا یومین داویەتی بە من

جلەکە درێسێکی ڕەشی کورت بوو کە لە سەروو ئەژنۆکانمەوە بوو
وە سینگ و سمتم بە ڕوونی دیاربوو وە درێسەکە زۆریش تەسک بوو

"ئایـ باشە ببوورە بەڵام تەنها ئەوە دەگونجێت بۆ باڕ"

یومین وتی

"گەمژە!"

بە هاوارێکی کەم وتم

"بەڵام سەیری خۆت بکە چەند جوانیت"

یومین وتی کاتێک هەستا و قۆڵمی گرت و ڕایکێشامە بەردەم ئاوێنەکە

منیش کەمێک سەیری خۆمم کرد

یومین ڕاست دەکات زۆر جوانم، سووراوە سوورەکەی لێوم، پێڵاوە پاژنە بەرزەکانم، درێسەکەم، قژم کە بەسەر شانەکانمدا هاتبۆیە خوارەوە

بەڕاستی جوان دەردەکەوتم

"باشە تەواو ڕازیم دێم"

بە بێزاری وتم

"ئەمەیە هاوڕێی خۆم"

یومین وتی و بە تونووی باوەشی لێدام و بازی بچوکی دەدا منیش پێکەنینێکی کەمم کرد

...

هەردووکمان گەیشتینە بەردەم باڕەکە

"هێی یومین، بەڵام ئێمە تەمەنی یاسایمان نییە، ئێمە هێشتا 17 ساڵین"

بە شڵەژاویەوە وتم به گوێی یومیندا

"خەمت نەبێت"

یومین بە فیزەوە وتی ڕۆیشتە بەردەم باڕەکە و کەمێک قسەی کرد و کارتێکی نیشاندا

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 21 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~Where stories live. Discover now