"ئێ دایکە تەنها ئەگەرێک بوو بۆچی هاوار دەکەیت؟وە هەروەها من کچە باشەکەی تۆم چۆن وا دەکەم؟"

من بە کەمێک پێکەنینی شڵەژاویەوە وتم دایکیشم بێدەنگ

هێهـ،وادیارە بڕوای کرد،ناتوانم خەیاڵ بکەم کە چی دەکات گەر بزانێت کە بە دزیەوە دەڕۆمە دەرەوە،بۆ کوێش؟،باڕ

سوێند دەخۆم لەوانەیە هەر بەڕاستی بم کوژێت گەر ڕاستیەک بزانێت

...

دوای ئەوەی خوانی ئێوارەم خوارد ڕۆیستمە ژوورەکەم

بە بێزاری لەسەر بێدەکەم دانیشت بووم و سەیری بنمیچەکەم دەکرد

ڕاچڵەکیم کاتێک شتێک بە
توندی دای بە پەنجەرەی ژوورەکەمدا

بە خێرایی هەستامەوە ڕۆیشتمە نزیک پەنجەرەکە و سەیری خوارەوەم کرد

هەناسەیەکی ئاسوودەیم دایەوە کە بینیم یومین بوو

ئەو گەمژەی بەردی هەڵدابوویە پەنجەرەکەم

"یومین چی دەکەیت؟"

بە هێواشی ونم

"دەمت داخە و خۆت هەڵبدە"

یومین بە ئاسایی وتی،
پێکەنینێکی گاڵتەجاڕیم کرد و بە بێزاری وتم

"دەتەوێت بمرم؟، بێگومان نەخێر خۆم هەڵنادەم"

"گەر ناتەوێت من بێم خۆم هەڵتبدەمە خوارەوە باشترە بیکەیت"

یومینیش بە بێزاری وتی

منیش بە ناچاری سەرم لەقاند و چاوەکانم بە توندی داخست

نەخێر من بە هێز و بوێرم بەڵێ هایرین تۆ دەتوانیت بیکەیت

بە بوێریەوە سەیری خوارەوەم کرد بەڵام بوێریەکەم ون بوو

بە هێواشی قاچم خستە ئەو دیوی پەنجەرەکە و بازم دا

چاوەڕێ بووم قاچم بشکێت یاخوود بمرم بەڵام کەوتمە سەر شتێکی نەرم

چاوەکانم کردەوە بینیم لەسەر ئیسفنجێکم

"گەمژە وات دەزانی من بە ناتەواویی پلان دادەنێم"

یومین وتی

"ئاهـ، سوپاس یومین بۆ ساتێک وامزانی کە دەمرم"

بە دڵخۆشیەوە وتم و هەستامەوە بە توندی باوەشم لە یومیندا

"ئاشـ، باشە باشە دوورکەوە پێویستە بڕۆینە ماڵی ئێمە سەرەتا"

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 21 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~Where stories live. Discover now