هایرین وتی و چاوی داگرت

"ئایشـ باشە"

یومین بە بێزاری وتی

...

<هایرین>
بە بێزاری ڕۆیشتمە ماڵەوە و جلەکانمم گۆڕی و سەیری مۆبەکەم دەکرد

چاتێکم لە یومینەوە بۆ هات منیش چوومە سەری

<لە چات>

یومین:هێی هایرین دەتەوێت ئەمشەو بڕۆینە دەرەوە؟

هایرین: بەڵام بۆ کوێ؟

یومین:بۆ باڕ

هایرین:ببوورە یومین ناتوانم

یومین:بەڵام بۆچی؟، زۆر خۆشدەبێت گەر بێیت هەروەها ناری و جاکیشی لێدەبێتTOT

هایرین:یومین خۆت دەزانیت دایکم چۆنە ئەو بە ئەستەم دەهێڵێت بڕۆمە دەرەوە هەروەها گەر بشزانێت دەڕۆمە دەرەوە بۆ باڕ ئەوا دەمکوژێت

یومین:دە تکایە هایرین دەی

هایرین:ببوورە یومین بەڵام ناتوانم

یومین:کەواتە دایکت ناهێڵێت؟من پلانم هەیە

هایرین:چ پلانێک؟-_-

یومین:شەو دێم بۆ ماڵتان بە دزیەوە وە پلانەکەت پێ دەڵێم خوات لەگەڵ

هایرین:باشە خوات لەگەڵ

<کۆتایی چات>

بە بێزاری مۆبەکەم دانا لەسەر بێدەکەم

"هایرین!وەرە خوانی ئێوارە ئامادەیە"

دایکم بە هاوارەوە وتی

"وا هاتم"

منیش بە هاوارەوە وتم و ڕۆیشتمە خواڕەوە و لەسەر مێزەکە دانیشتم و دایکیشم بە هەمان شێوە

هەردووکمان بە بێدەنگی خواردنمان دەخوارد

"ئێ دایکە"

من وتم و بێدەنگیەکەم شکاند

"چییە؟"

دایکم وتی

"چی ئەگەر من ڕۆژێک بە تەنیا ڕۆیشتمە دەرەوە بۆ باڕ؟"

من پرسیم

"چی؟!"

دایکم بە هاوارەوە وتی و منیش لە شوێنی خۆ ڕاچڵەکیم

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 21 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~Where stories live. Discover now