"ئایشـ!گەمژە چەند جار وتم ڕوومەتم ڕامەکێشە؟!"

یومین بە کەمێک توڕەیی وتی،هایرینیش پێکەنینێکی کەمی کرد

"باشە باشە،ببوورە"

هایرین وتی،یومین بە بێزاری دەستی هایرینی گرت و ڕایکێشا بە دوای خۆیدا

"بۆ کوێ؟"

هایرین پرسی

"کافتریا،برسیمە"

یومین وتی

"ئهم باشە،منیش برسیمە"

هایرین وتی ، هەردووکیان ڕۆیشتنە کافتریای قوتابخانە

...

هایرین بە بێزاری لە قوتابخانە هاتەوە و ڕۆیشتە ژوورەکەی و بە ماندوویەتی خۆی هەڵدایە سەر بێدەکەی

"ئاهـ،هایرین هاتیتەوە، هەستەخۆت بگۆڕە،میوان مان هەیە بۆ خوای ئێوارە،دراوسێ نوێیەکەمانم بانگهێشت کردووە"

خاتوون کانگ وتی کاتێک لە پڕدا خۆی کرد بە ژوورەکەدا

"دایکە دەزانیت شتێک هەیە بە ناوی لە دەرگادان؟بۆیە-چی؟!وتت کێ دێت؟!"

هایرین سەرەتا بە بێزاری وتی دواتر بە هاوارەوە

"دراوسێ نوێیەکەمان،دەی هەستە خۆ ئامادە بکە و وەرە یارمەتیم بدە لە چێشتخانەکە"

خاتوون کانگ بە ئاسایی وتی و ژوورەکەی جێهێشت

<هایرین>
کەواتە نیکی و خێزانەکەی دێن بۆ خوانی ئێوارە؟همم،پێویستە خۆم ئامادە بکەم هێندەی نەماوە بۆ خوانی ئێوارە

...

دوای ماوەیەک تەواو بووم لە خۆ ئامادە
کردن،درێسێکی سپی بێ قۆڵم لەبەر کردبوو کە لەسەروی ئەژنۆکانمەوە بوو وە چەند گوڵێکی پەمەیی تێدا بوو،وە تەنها سوراوێکی پەمەیی کاڵم کردبوو،ڤژیشم بە بەرزی بەستبوو،چەند تاڵێک لە پەرچەمم هاتبۆیە خوارەوە،بۆنەکەمم دا لە خۆمم و بۆ کۆتاجار سەیری ئاوێنەکەم کردوو زەردەخەنەم کرد، ‌جوان دەردەکەوم

گوێم لە زەنگی دەرگا بوو،بە خێرایی ڕۆیشتمه خوارەوە،بینیم دایکم بە خێرهاتنی میوانەکان دەکات،منیش لە دوایەوە بە زەردەخەنەوە وەستام

...

<نیکی‌>
بە بێزاری لە قوتابخانە هاتمەوە،ویستم بڕۆمە ژوورەکەم بەڵام دەنگی دایکم وەستاندمی

"نیکی،بۆ خوانی ئێوارە لە ماڵی خاتوون کانگ بانگهێشت کراوین بۆیە خۆت ئامادە بکە"

دایکم وتی و ڕۆیشت،منیش بە بێزاری ڕۆیشتمە ژوورەکەم و جانتاکەم دانا

بۆچی دەبێت دووبارە ئەو گەمژەیە ببینمەوە؟ئایشـ!بەڕاستی توڕەم دەکات

...

خۆم ئامادەکرد و ڕۆیشتمە خوارەوە،دایکم و باوکم ، براکەم ئامادە ببوون

"ئاهـ،کەواتە ئامادەن با بڕۆین"

باوکم وتی و ڕۆیشتە دەرەوە،ئێمەش دوای کەوتین

باوکم لە زەنگەکەیدا و خاتوون کانگ کردیەوە بە خێرهاتنی کردین

"بە خێر بێن"

سەیری خاوەنی دەنگە ناسکەکەم کرد،ئەوە خاتوون کانگ نەبوو بەڵکو ئەو بوو،هایرین،نەفرەت زۆر جوان بوو،درێسە سپیەکەی کە قاچەکانی دەرخست بوو،قژە بەستراوەکەی کە چەند تاڵێک هاتبوویە خوار،زەردەخەنە شەرمنەکەی،نەمزانیبوو کە ڕوویەکی دیکەی هەیە جگە لە زۆر بڵێیەکەی

...

دوای خوانی ئێوارە دایکم و باوکم و خاتوون کانگ قسەیان دەکرد،هایرینیش بە بێزاری دانیشت بوو،نیکیش گوێی لە قسەکانی خاتوون کانگ و دایک و باوکی دەگرت،جار جارەش سەیری هایرینی دەکرد

"بە هەرحاڵ،خاتوون کانگ نەمزانیبوو کە کچێکی وا جوانت هەیە"

خاتوون نیشیمورا بە زەردەخەنەوە وتی سەیری کرد،هایرینیش بە شەرمەوە سەیری خوارەوەی کرد

"ناوی چییە؟"

خاتوون نیشیمورا دووبارە پرسی

"هایرین"

خاتوون کانگ بە زەردەخەنەوە وتی

"پێم وابێت لە هەمان قوتابخانەن کە جەیک و نیکی بۆی دەچن وایە؟"

بەڕێز نیشیمورا پرسی

"قوتابخانەی هانسیۆل؟"

خاتوون کانگ پرسی

"ئاهـ، بەڵێ بەڵێ"

خاتوون نیشیمورا وتی

"ئاهـ کەواتە بەڵێ لە هەمان قوتابخانەن"

خاتوون کانگ وتی

"نیکی پێشتر لەگەڵ هایریندا-"

نیکی قسەکەی پێ بڕی

"هاوپۆلین و لە تەنیشت یەک دادەنیشین"

نیکی وتی بە ساردی

ئەوانی تریش بەردەوامیان دا بە قسەکانیان دوای کەمێک ڕۆیشتنە ماڵەوە

...

سڵاو هاوڕێیان ئەمەش پارتی دوو،پارتی یەک کەمم نوسی بۆیە ئەمە زۆرم نوسی،سوپاس بۆ خوێندنەوەتان و ببوورن بۆ هەر هەڵەیەکی ڕێنووسی چونکە تاقەتم نەبوو بیخوێنمەوە ئنجا خەویشم دێت وا سەعات چواری بەیانییە وە تکایە وەک پشتگیریەک بۆ ماندوو بوونم ڤۆیت و کۆمێنت وە خواتان لەگەڵ🍡

1003 WORDS

سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~Where stories live. Discover now