هایرین شوێنەکانی بە نیکی نیشان دەدا لەگەڵ قسە کردنە زۆرەکەی،تەواوی کاتەکە نیکی به بێزاری دوای هایرین کەوتبوو وە سەری ئێشی دەکرد لەو هەمووە قسەیەی هایرین دەیکرد

زەنگی لێدا بە مانای ئەوەی کە وانەی یەکەم دەست پێدەکات،هایرین لە کۆتایدا وەستا لە قسەکردن و ڕۆیشتن،ڕووی کردە نیکی

"نیکی،من دەبێت بڕۆمە پۆلەکەم،هیوادارم تۆش لە هەمان پۆل بیت،دەی خوات لەگەڵ"

هایرین بە زەردەخەنەوە وتی ڕۆیشت،نیکی هەناسەیەکی بێزاری دایەوە

"نیکی!"

مامۆستایەک بانگی کرد

"بەڵێ؟"

نیکی بە ساردی وتی،مامۆستاکە بە زەردەخەنەوە بەرەو ڕووی هات

"پێویستە بێیت لەگەڵم تاوەکو پۆلەکت نیشان بدەم"

مامۆستاکە وتی و نیکی سەری لەقاند و دوای مامۆستاکە کەوت

...

<دوای وانە>

هایرین بە بێزاری بە هۆڵەکاندا دەڕۆیشت،ئەمڕۆ یومینی نەبینی بوو،هەستی بە تەنیایی دەکرد بە بێ ئەو

لەم بیرکردنەوانەدا بوو کاتێک خۆی کێشا بە کەسێک دا

"ئاهـ"

بە ئازارەوە وتی کاتێک دەستی بە سەریەوە گرتبوو چونکە سەری درا بە سەری کەسەکەدا

سەری بەرز کردەوە و چاوەکانی فراوان بوون

"یومین!"

هایرین بە هاوارەوە وتی بە توندی باوەشی دا لە یومین

"کچێ هێواش منت خنکاند"

یومین وتی بە پێکەنینەوە،هایرین باوەشەکەی پچڕاند

"گەمژە زۆر بیرم دەکردیت،بۆچی نەهاتیتە پۆل؟"

هایرین وتی بە هێواشی دانەیەکی کێشا بە شانی یومیندا

"لە پۆلێکی جیاوازم، وە هەروەها دوێنێ لە ماڵمان بویت بیرکردنی چی؟"

یومین بە بێزاری وتی و چاوی سوڕاند

"من هەموو کاتێک بیری تۆ ئەکەم"

هایرین وتی ڕوومەتەکانی یومینی ڕاکێشا

یومین دانەیەکی کێشا بە دەستەکانی هایرین

سەیرم مەکە کاتێک دەگریم~Where stories live. Discover now