کۆتـایی

12 4 0
                                    






لە دوانیوەڕۆیەڪی فێنڪدا دوای ئەوەی نیازی ساختەمم بۆ خێزانەڪەم ڕوون ڪردەوە ڪە بۆ بینینی بێریڤان دوای ماوەیەڪی زۆر لە ژوورەڪەم دەڕۆمە دەرەوە بەرەو ماڵەڪەی ئەحمەد ڕێگام گرتە بەر ، پاشان یەڪەم شت ڪە لە ئەحمەددا بەدیم ڪرد چاوەڪانی بوو، چاوانێڪی قووڵ ڪە خۆیان لە جەستەم دەخشاند و لە وردەڪارییەڪانی دەڪۆڵیەوە،پاشان قۆڵە گەرم و ئەستوورەڪانی لە دەوری ڪەمەرمدا گرێدا و بۆ باوەشێڪی قووڵ پەلڪێشی ڪردم ڪە تێیدا سەرمی لەسەر سینگی حەساندەوە، ئەمتوانی بەباشی بۆنی جگەرە و مەی بڪەم ڪە لە بلووسەڪەی بەریەوە بەرەو لووتم ڕێچڪەی دەگرت و مێشڪمی پڕ دەڪرد، و هەر زوو دەستە پانەڪانی دەستیان ڪرد بە سووڕان و ورد بونەوە لەسەر جەستەم و هەست پێڪردنی گەرمی و نەرمی هەر بەشێڪ لە نێوان لەپی دەستەڪانیدا و ئەوڪاتە بوو ڪە درڪم ڪرد ئەم دۆخە بەرەو ڪوێ درێژە دەڪێشێت و لە گریاندا تەقیمەوە لە نێو دەستەڪانیدا، لێی پاڕامەوە و ڕێگام دا گریانەڪانم گوێڪانی پڕ بڪاتەوە بەڵام هیچ شتێڪم لەنێو چاوە سارد و بێ ڪاردانەوەڪانی ڪە هێشتا بە ئارەزووەوە لە جەستەمی دەڕوانی بەدی نەڪرد، لێی پاڕامەوە ڪە زیاتر شەرمەزارم نەڪات، شەرەفم لەڪەدار نەڪات بەڵام گوێڪانی لە ئاست هەنسەڪانمدا ڪەڕ بوون، ئەو ئێوارەیە جارێڪی تر شڪێندرام، ئەم جارە هیچ شەرەف و پاڪیەڪ بۆ بوونم لە ئارادا نەمابوو ، ئیتر نە فرمێسڪێڪ و نە هەنسڪێڪ و تەنها جووڵەیەڪ لە ڕووخسارمدا بەدی نەدەڪرا، ئیتر جەستەیەڪی بێ ڕۆح و ژیان بووم ڪە ئەندامەڪانی بێ ویستی خۆی لە ژیاندا ئەیانهێڵنەوە، وەڪ گەڵایەڪی زەردی پایز ڪە دەست لە لقەڪەی بەر دەدا و لەسەر زەوی بێ ژیان دەڪەوێت تا لەگەڵ پێی مرۆڤەڪان بەرەو ئەملا و ئەولا یاری پێ بڪرێت، لە تـەواوی جارەڪانی ماندوو بوون هەندێ جار مانـدوو بوون گرژ بوونی ماسوولڪەڪان و ئـازاری ئێسـڪەڪان نییە، هەندێ جار ماندوو بوون بە خەوتنێڪی شەوانـە و پشوو دانێڪی ڕۆژانە وون نابێت، هەندێ جار ماندوو بوون بـەردێڪی ڕەقی سەخـتە ڪە لە سیـنەتدا جێگیر ئەبێ و سـوورە لەسەر مانـەوەی، بەردێڪ ڪە هێندە سەخـتە ناشڪێت و هێندە قورسە ناجووڵێت، بە خستنـە لاوەی ئەو جـۆرەی سینـەت ڪاول ئەڪات، بە جۆرێڪ لە جۆرەڪان ڪە ئەزموون ڪردنی ڪەمە سەرلێـشێواو و نەفەس قوورست ئەڪات، ناتوانیـت لێی هەڵبێیت و ناتوانیت لەناوی ببەیت، هەسـت ئەڪەیت ئەتوانیت و ناتوانیت، هەست ئەڪەیت ئەزانیت و نازانیت، پڕ لە هیوا و بەڵـام ڕەشبینییەڪی قووڵ، وا ئەزانی بەردەوام ئەبیت  بەڵـام ئەوەستیت، هەست ئەڪەیت دەست پێ ئەڪات بەڵـام ڪۆتایی هاتووە، لەوانەیە ڪۆ ڪردنەوەی هەستـەڪان و باسڪردنی لە ڕێی پێنووسێڪی لاوازی دارەوە لەسەر پەڕەیەڪی سپی ڪە لە ناخت بەتاڵ ترە قوورس بێت، لەوانەیە نەڪ بە چەند ڪتێبێڪ باس بڪرێت، نە بە ڕۆمانێڪ و نە دیوانێڪ، نە ڪتێبێڪی شیعر و نە نووسینێڪی ئەدەبی، نە هۆنـراوەیەڪ ڪە لە پێش جەماوەردا بخوێندرێتەوە و نە زنجیـرە ڪتێبێڪ، بەڵـڪو وشـەیەڪ بۆ دەربڕینی لە قامووسی زمانـەڪاندا نادۆزرێتەوە، وشەیەڪ بۆ باسڪردنی لەسەر زمانـەڪان نایەتە بوون، لەوانەیە ڪتێبێڪی بێ ناونیشان ڪە پەڕەڪانی بە سپێـتییە بەردەوامییەڪەیان بەجێـهێڵراون و ناوی هیچ نووسەرێڪ بەرگەڪەی پڕ نەڪردۆتەوە تاڪە ڕێگا بێت بۆ دەربڕینی، و ئەو ڪاتە بوو درڪم ڪرد، ڪە من ماندوو بووم، ئەو سێ وشەیەی هەرگیز درڪم پێ نەڪرد و هەرگیز ڪەس لێی تێنەگەیشت، هەموو شەوێڪ دەدوام دەربارەی ئەوەی شتەڪان باشتر ئەبن، بەڵام من تەنها زیاتر دەڕووخام، بێ هیچ پێشبینیەڪ و ئاگادار ڪردنەوەیەڪ، ئەمشەو شەوی شەممەیە، نزیڪ نیوە شەوە و بێدەنگییەڪی قووڵ ماڵەڪەمانی داپۆشیووە بەڵام جار جارە دەنگی گڕی ڕەشابا بێ بەزەییەڪەی دەرەوە پەنجەرەی ژوورەڪەم دەبڕێت و بۆ نێو گوێکانم هەنگاو دەنێت، لەم هەفتەیەدا پشووی خوێندن ڪۆتایی پێ دێت و تاقیڪردنەوەڪانی وەرگرتن لە زانڪۆ دەست پێدەڪەن، ئەگەر هێشتا گەنجێڪی ناسڪی خاوەن خەون و ئاوات بوو بام لەو بڕوایەدام ڪە لە درەنگانی شەوێڪی وەڪ ئەم شەودا خەریڪی خوێندن دەبووم تا لە داهاتوودا ئافرەتێڪی سەربەرزی خاوەن دەسەڵات بم ڪە بێ ڕێزی بەرامبەر ناڪرێت، بەڵام چیتر لەو بڕوایەدا نیم، ئەمڕۆ بەو پارەیەی لە نێو قاسە بچووڪەڪەمدا بوو پەتێڪی گرانبەها و توندم ڪڕی، پاشان لە سەقفی ژوورەڪەمم هەڵواسی لەسەر ڪوورسیە بچووڪەڪەم ڪە لە ژێر جەستەی لاواز و بچووڪمدا دەلەرزێت، و دواتر دەستم ڪرد بە تاقیڪردنەوەی جلە دڵخوازە ڕەنگاو ڕەنگەڪانم ، پاشان عەزەیەیەڪی مۆرم هەڵبژارد ڪە دڵخوازترینی باوڪم بوو، دەستم ڪرد بە بەڪارهێنانی ڪەرەستەی جوانڪارییەڪانم و نەخشاندنی چەند ڕەنگێڪی ڪاڵ لەسەر ڕووخسارم ڪە ماوەیەڪی زۆر بوو بەڪارم نەهێنابوون، تاڵە قژەڪانم بەسەر شانەڪانمدا بڵاو ڪردەوە و جارێڪی تر بەنیازم بەرەو ڪورسییەڪە هەنگاو بنێم، بەڵام ئەم جارەیان بۆ توند ڪردنی پەتەڪە لە پێستی ناسڪی ملم، بە بیرم هاتەوە ڪە هێشتا باوڪم نەگەڕاوەتەوە لەسەر ڪارەڪەی، خۆزگەم ئەخواست ڪە بتوانم ئەم شەویش بۆ ڪۆتا جار بیبینم، تا باوەش بە جەستە گەرمەڪەیدا بڪەمەوە و جارێڪی تر زمانی جەستەی بخوێنمەوە ڪە تێیدا پێم دەڵێت پارێزگاریم لێ دەڪات و پاڵپشتمە، و ئێستا ڪۆتایی بە هەموو شتەڪان دەهێنم چوونڪە بەرگەی سەیرڪردنێڪی باوڪم ناگرم ڪە پڕ بێت لە بێ هیوایی و داخ بەرامبەرم ، پەیامم بۆ هەموو ڪچانی وڵات و شارەڪەم، بۆ هەموو ئەو ڪچانەی ئەتوانن لەزمانم تێ بگەن، بۆ گشت هاوتەمەنەڪانم و ئەوانەی بێ ئەزموون ترن، بێ چارەیی و ژیانی داڕوخاوم وەڪ وانەیەڪ وەربگرن، توخوا شەرەفی باوڪ و خێزانتان بەهۆی نەزانیتەوە تێڪ مەدەن، ئەم شەو جەستەیەڪ دەمرێت و وانەیەڪ دێتە بوون، من خۆم بە پەتی هەڵە و نەزانیم دەخنڪێنم ڪە هیوادارم ملی هیچ ڪچێڪی تری وڵاتەڪەم هەستی پێ نەكات، ماڵئاوا




كۆتـایی نامـەیەک، و ژیانێـک

||نـامـەیے ڪچـە مـردووەڪـە ||✔️Where stories live. Discover now