پەشیمانی

159 49 10
                                    






جەستەم دەستیڪرد بە دەردانی ئارەقەی سارد و ڕاستەوخۆ هەستم بە تێری ڪرد، مێشڪم چیتر لە بیرڪردنەوە وەستا و جەستەم وەڪ بێ گیانێڪ ڕەق بوو، لەو ڪاتەدا ئەمویست ڕزگار بم، وەڪ ئەوەی لە خەوێڪدا بم و بەخەبەر بهێنرێم، یاخود لە بیرێڪدا بم و دەربهێنرێم، هەموو ئەوەی جەستەم دەیڪرد گریان و لەرزین بوو، هەروەها پاڕانەوە، ئەو دوای نیوەڕۆیە تا نیوە شەو بە دەنگی لەرزیوم لە ئەحمەد پاڕامەوە، بۆ تۆسقاڵێڪ بەزەیی و ڕەحم ڪە لە دەنگە گاڵتەجاڕانە و بێ باڪەڪەی ئەحمەد"دا دەرنەدەڪەوت، بەڵڪو لەبری ئەوە هەڕەشەی ڪرد بە ناردنەوەی وێنەڪانم بۆ باوڪم، ئەو باوڪەم ڪە لە ڕووخانی دوونیادا پشتی ڪچەڪەی بەرنەدەدا، ئەو باوڪەم ڪە تەواوی متمانەی بە ڪچەڪەی بەخشیبوو تا سەربەرزی بڪات، وای ئەو شەوە چەند گریام، چاوم سوور و لێوم وشڪ بوو، تەواوی ئەو ڪەرەستەی جوانڪاریانەی بۆ ژووانەڪەمان بەڪارمهێنابوون بە ڕووخساری بێ چارەمدا هاتنە خوارەوە لە ڪاتی تێڪەڵ بوونیان لەگەڵ فرمێسڪەڪانم ڪە بەندەری لاوازیان شڪاندووە و وەڪ هەورێڪی خۆڵەمێشی توڕە لە بەیانییەڪی سارددا بە خووڕ فرمێسڪەڪانی بەسەر ڪوڵمە سپی بووەڪانمدا دەباراند ، خوایە گیان چارەیەڪ، ڕێگایەڪ، دەربازبوونێڪ،خەبەر بوونەوەیەڪ لەم ڪابووسەی دروستڪراوی دەستە نەزان و بێ ئەزموونەڪانم بوو، خەریڪ بوو بە هێواشی نووقمی بیرڪردنەوە و بێ چارەیی ئەبووم و جەستەم پەلەقاژە ڪرنی ڕەت ئەڪردەوە تا بێ هیوایی و تاوانباری خۆی لە قوڕگم جێگیر بڪات و بمخنڪێنێت وەڪ ئەوەی هەرگیز نەژیابێتم، ئەو ڪاتە منیش ڕۆحی ماندووم لە جەستەی مردوو و ساردم دەردەڪرد و بە ئازادی وەڪ تارماییەڪ بە سووچەڪانی ئەو شارەدا دەسووڕامەوە ڪە چیتر ڕوویەڪم نابێت بۆ پیاسەڪردن تێیدا، بەڵـام هیج شتێڪم شڪ نەبرد، هیچ شتێڪ هەڵبژاردەیەڪ نەبوو بۆ حاڵی بێ چارەم، جگە لە جێ بەجێ ڪردنی ئەوە داوایانەی ئەحمەد لێمی دەڪرد، پێویست بوو چیتر شەقێڪ لە خەون و ئاواتەڪانم بدەم و داهاتووم لە زبڵانێڪدا فڕێ بدەم بەهۆی ئەو جۆرەی ڪەسایەتی و شەرەفم لە بن پێی ڪوڕێڪدا دانا ڪە شایەنی تۆسقاڵێڪ بەزەیی نییە لە ڕۆژی سزاداندا لەبەردەم خودادا، هەڵبەتە منیش لە هەرزەڪارێڪی ڪەمتەرخەم ڪە بە مێشڪێڪی بێ ئەزموونی خاڵی لە زانین ڪە هەر زوو مێشڪم لە سووچێڪی ژوورەڪەمدا دانا و دڵمم لە جێگەی بەڪارهێنا زیاتر نەبووم، لۆمەڪردنی ئەو پارچە گۆشتەش ڪە ڪاری هێشتنەوەتە لە ژیاندا گاڵتەجاڕانەیە، بەڵام هەموو شەوانێڪ ڪاتێڪ ڕووناڪیەڪانی شار دەڪووژانەوە و پەڵە هەورەڪان بەری مانگی پڕیان دەگرت ئەو ڪاتە بوو ڪە هەستم دەڪرد دوو دەستی سارد لە قوڕگمدا خۆیان جێگیر ڪردووە و گوێڪانم ڪپ بوون لە ڪاتێڪدا هەناسەڪانم قەتیس دەبن و بەهێواشی پەنجە تووندەڪان لەسەر قوڕگم بەرەو خنڪانێڪی قووڵم دەبەن، و بەو جۆرەی تەنانەت لەو ڕۆژانەش ڪە تیشڪە گەرمەڪانی خۆر پەردەی ژوورەڪەم دەبڕن و بۆ ناوەڕاستی تەختەخەوەڪەم ڕێگا دەگرنە بەر من هێشتا هەستم وەڪ هەستی پیاوێڪی پیری تەنهابوو لە بەرە بەیانییەڪی سارددی زستاندا ڪە خۆر و تیشڪەڪانی لە زەوی بێ باڪمان وەڕەز بوون و دەرڪەوتنیان ڕەت دەڪردەوە بۆیە ڪەشێڪی تەم و مژاوی و تاریڪیان دروست ڪردبوو ڪە هەوا ساردەڪە وەڪ دەرزییەڪ بە پێستی پیرەمێردەڪەدا دەچەقی، شەو و ڕۆژەڪان تێپەڕین و وەڪ زیرەڪێڪی دەسڪرد گوێڕایەڵی ئەو فرمانەن ئەبووم ڪە ئەحمەد بە ئارەزووی خۆی بەسەریدا دەسەپاندم، هەوڵم نەدەدا هیچ هەڵوێست و ڪاردانەوەیەڪم هەبێت ڪە وا لە زەینی ئەحمەد بڪات پڕ ببێت لە ویست بۆ خستنە بەرچاوی ئەو وێنانەی بە ئەندازەی تەمەنم شەرم لە بوونیان دەڪەمەوە، تا شەوێڪ بۆ جارێڪی تر دەنگی پەیوەندی ئەحمەد لە ڪابووسە ڪۆتای نەهاتووەڪانم دایچڵەڪاندم، لە نێو دەنگە گڕەڪەیدا ڪە لە سەردەمی دێوانەیمدا شەیدای بووم سەرخۆشی و سەرلێشێواویم بەدی ڪرد ، ئەم توانی تەواوی ئەو چرڪانە بژمێرم ڪە تێیدا ئەوەستا بۆ جارێڪی تر قووم دان لە جگەرەڪەی و بڵاو ڪردنەوەی هەڵمەڪەی بە نێو هەوادا پاشان دووبارە دەستی دەڪردەوە بە درڪاندی وشە خاو و پچڕ پچڕەڪانی، ئەو شەوە ناوم لەسەر لێوەڪانی تاتۆ ڪرابوون، سەرەڕای ئەو هەستانەی تێڪاڵاوبوون لە ڕق و قێزڪردنەوە ڪە بەرامبەری هەبوو هێشتا جەستەم لەگەڵ ئەو جۆرەی بە دەنگە گڕەڪەی و تۆنێڪی نەرم ناومی دەهێنا و دەیوت "ئەوین، ئەوینی من" لەشم بەرەو گەرمی دەڕۆشت و لێدانەڪانی دڵم بەرەو خێرایی هەنگاویان دەنا وای دەڪرد زیاتر ڕقم بەرامبەر خۆم بەرەو گەورە بوون بچێت، ئاخر ئەو گەنجی و پاکیمی لە نێو دەستە پیسەڪانیدا ورد و خاش ڪرد دڵم بە چ ڕوویەڪەوە هێشتا لێدانەڪانی بەرامبەری خێرا دەڪرد؟، ئەو شەوەش دووا دەربارەی ئەوەی چەندی خۆش ئەوێم و چەند دێوانەمە، دەربارەی ئەوەی ئەگەر وا مامەڵەم بڪردبا ڪە ئاگاداری ئەو وێنانە نیم ڪە لە بێریڤانەوە پێم گەیشتووە ڕووداوەڪان ڕێچڪەیەڪی تریان دەگرتەبەر، پاشان دەستی ڪرد بە لۆمە ڪردنم و بەتاڵ ڪردنەوەی توڕەیی تێمدا ڪاتێڪ تەنانەت خۆشی سەری لە وشە و ڕستەڪانی دەرنەدەڪرد ڪە وەڪ گێژەڵووڪە تێڪەڵاوە بێ سەرەتا و بێ ڪۆتاییەڪانی زستان بوون ، ئەو شەوە چەندین جار بە مشتە تووندەڪانم چەپۆڪم بە سینەی زامدارمدا ڪێشا تا خۆم لە درڪاندنی هاوارە بەرزە پڕ لە ئازارەڪانم بگرم و لە سووچێڪی ناخە ڪاولبووەڪەمدا بیانهێڵمەوە، مشتەڪانم هێندە تووند بوون ڪە ناو لەپی دەستە لەرزۆڪەڪانم سپی و بێ خوێن بوو بوون و لە ئەنجامی ئەو جارە زۆرانەی چەپۆڪەڪانم بەر دڵ و سینەم دەڪەوت پەنجەڪانم بەرەو سوور بوونەوە دەڕۆیشتن و چیتر جگە لە سڕ بوونێڪی قورس هەستم بە هیچ ئازارێڪ نەدەڪرد تێیدا، پاشان لە بەرەبەیانیدا ڪاتێڪ کاریگەری مەی ئەحمەد"ی بەجێهێشتبوو جارێڪی تر لە نێو بیرڪردنەوە قووڵەڪانم ڕایچڵەڪاندم، ئەم جارە داوای زیاتری ڪرد لە تەنها وێنەیەڪ، داوای بینینێڪی ڕاستەخۆ بۆ وەرگرتنی شتانێڪی زیاتر دەڪرد، هەوڵمدەدا گریانەڪانم ڪە لە ئەنجامی بێ هیوایی و ترسەڪەی نێو مێشڪمەوە دروست بوو بوون لە قوڕگمدا قەتیس بڪەم و بۆی ڕوون بڪەمەوە ڪە ناتوانم شتێڪی وا بڪەم بە دەنگێڪی نزیڪ لە پاڕانەوە، بەڵام ئەوە هەرگیز ئەحمەد نەبوو ڪە گوێ بۆ ڕستە و پاڕاوەڪانم بگرێت و ئارەزووەڪانی خۆی وەلا بنێت، بۆیە جارێڪی تریش ئەو هەڕەشانەی بەڪارهێنایەوە ڪە جەرگم بە خوێنی ئازار دادەپۆشێت و دڵۆپ دڵۆپ بە نێو ملوولەڪانمدا شەرمەزاری بڵاو دەڪاتەوە، بۆیە لە دوانیوەڕۆیەڪی فێنڪدا دوای ئەوەی نیازی ساختەمم بۆ خێزانەڪەم ڕوون ڪردەوە ڪە بۆ بینینی بێریڤان دوای ماوەیەڪی زۆر لە ژوورەڪەم دەڕۆمە دەرەوە بەرەو ماڵەڪەی ئەحمەد ڕێگام گرتە بەر








بـەردەوامـە

||نـامـەیے ڪچـە مـردووەڪـە ||✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora