نامەکـە

144 44 1
                                    

بۆ ساتێڪ خۆزگە لە ناخمدا هەڵدەقووڵا تا تۆ خاوەنی ئەم وشانە نەبیت، ئەی ماڵی وێرانم، ئای لە بێ ئاگایی من ئەوین، بینیم و خوێنەر بووم ڪە نووسیبووت:
ڕاستییـەڪەی شارەزا نیم دەربارەی دەست پێڪردنی نامەڪەم، وەڪ شەیدا بە توانا و بە بەهرە نیم، ئەوەی لێرەدا مەبەستمە گەیاندنی پەیامەڪەمە، ڪە بۆ هەموو ڪچانی ڪوردستانە، بۆ هەموو ئەو ڪچانەی لێم تێـئەگەن، تەمەنم ١٧ ساڵ بوو ڪاتێڪ ڪچێڪی ناسڪی هەرزەڪار بووم ڪە بە ڕووخۆشییەڪەم ستایش دەڪرام، هەروەها بە زیرەڪیەڪەم جارێڪی تریش لە لایەن فێرڪەرانمەوە ستایش دەڪرام ، هەمووان ئارەزوویان بۆ  هاوڕێیەتیم هەبوو و ئەوە هۆڪارێڪ بوو ڪە گروپێڪی پڕ لە هاوڕێی بێ جیاوازی ڕەگەزم هەبوو، شەوێڪ دوای تەواوڪردنی ئەرڪەڪانم و ڕوانین لە دەرەوە لە ڕێی پەنجەرەڪەمەوە ڪە ئاسمانێڪی ساماڵی پڕ لە ئەستێرەی گەشاوەی تێیدا دیمەنی بوو، پاشان لەسەر تەختەخەوەڪەم ڕاڪشام تا جەستەی گەنج و ماندووم و بحەسێنمەوە، ئەو ڪاتە بوو ڪە چەند پەیامێڪم  لە لایەن بێریڤانەوە پێگەیشت ڪە هاوڕێیەڪم بوو، دوای گفتووگۆیەڪی ئاسایی ڪورت دەربارەی ڕۆژەڪە و تەندروستی یەڪتر دەستی ڪرد بە باسڪردنی هاوڕێیەڪی ڪە خوێندڪارێڪی زانڪۆیە لە بەشی پزیشڪی، ئاگاداری ڪردمەوە ڪە خوێندڪارێڪی تێڪۆشەر و زیرەڪە هەروەها بەو پێیـەی ڪە خوێندڪاری بەشی دڵخوازی منە ئەتوانێت ئامۆژگاری و ڕێنمایم پێ بدات تا لە داهاتوودا منیش ڪیژێڪی سەرڪەوتووی سەر بەرز بم ڪە خوێندڪارێڪی پزیشڪییە، بۆیە بە پێشنیارەڪەی بێریڤان تا هاوڕێڪەی بناسم ڕازی بووم و خۆشحاڵی خۆمم دەربڕی،هەر ئەو شەوە خشتەی خەوتنمم تێڪدا تا پەرۆشییەڪەم ڪۆتایی پێ بهێنم و هاوڕێڪەی بێریڤان بناسم، هەڵبەتە زۆری نەخایاند ڪاتێڪ پەیامم لە لایەن هاوڕێڪەی بێریڤانەوە پێگەیشت، وەڪ گفتووگۆیەڪی ئاسایی دەستیڪرد بە وتنی ناوی ڪە ئەحمەد"ە و تەمەنی ڪە بیست و یەڪ ساڵە، لەو شەوە فێنڪەدا گفتووگۆیەڪی سادە و ڪورتمان هەبوو بە هۆی درەنگی ڪات و تەنها بابەتێڪ ڪە دەربارەی دواین یەڪتر ناسینمان بوو، بۆیە ڕۆژی دواتر هەر بە خێرایی و پەرۆشیەوە لە دوای هاتنەوەم لە قوتابخانە خوێنەری پەیامەڪانی ئەحمەد بووم ڪە هەر لە سەرەتای ڕۆژەڪەدا ناردبووی دەربارەی حاڵ و بارودۆخم، بۆیە بە دڵخۆشییەوە لە وەڵامدا دڵنیا بوومەوە ڪە منیش دەربارەی حاڵ و بارودۆخی بپرسم ، بەڵام دووبارە دوای گفتووگۆیەڪی ڪورت لە قسەڪردن وەستام تا ئەرڪەڪانم بەجێبهێنم، بۆیە ڕۆژی دواتر لە دوای قوتابخانە هەر بە زووی جانتاڪەم بۆ سووچێڪی ژوورەڪە فڕێدا تا دووبارە ئاشنای پەیامەڪانی ئەحمەد بم، ئەم جارە ویستم زۆرتر دەربارەی بزانم بۆیە گفتووگۆڪەم بە درێژی هێشتەوە بەڵـام چیتر ڪاتێڪی ڪەم بۆ بەجێهێنانی ئەرڪەڪانم بەردەستبوو بۆیە بە پچڕ و خێرایی چاوەڪانم چەند جارێڪ بە پەرتووڪەڪاندا خشاند، بەڵام ڕۆژی دواتر بێ ڪەم بوونەوەی تەنـها مسقاڵێڪ لە پەرۆشییەڪەم جارێڪی تر بەرەو پەیامەڪانی ئەحمەد ڕامڪرد، دڵنیا نەبووم ڪە ئایا ئەم هەستانەم بەهۆی پەرۆشیمەوە بۆ ئامۆژگاری و ڕێنماییەڪانی؟ یانیش بەهۆی ئەوەیە ڪە یەکەمجارە گفتووگۆیەڪی درێژخایەنم لەگەڵ ڪوڕێڪدا هەیە؟ یاخود لەبەر ئەوەیە ڪە چارەنووسمان پەیوەندیان هەیە؟ ئەم جارە ڪاتێڪی ڪەمم بۆ ئەرڪەڪانم مابۆوە بۆیە بڕیارمدا ئەنجامیان نەدەم، هەرچۆنێڪ بێت لێی حاڵی نابم، و بە تەنها ڕۆژێڪ نەخوێندن هیچ شتێڪ ناگۆڕێت، ڕۆژەڪان بەم شێوەیە بەردەوام بوون، هەرگیز هەستم بە ڪەم بوونەوەی پەرۆشیم بەرامبەر بە پەیامە شیرینەڪانی ئەحمەد نەدەڪرد، بەڵام بێ ئاگا بووم لەوەی هەموو ڕۆژێڪ  ئەرڪەڪانم پشتگوێ دەخست، چیتر پەیوەندی من و ئەحمەد لەسەر بەهانەی ئامۆژگاری جێگیر ڪرابوو، بەڵام ئامۆژگاری چیتر پێشنیار و باسێڪ نەبوو لە گفتووگۆڪانماندا ، ئێمە بە هێواشی تێڪەڵ بە ژیانی تایبەتی و ڪەسایەتی یەڪتر دەبووین، بۆیە نمرەڪانم بە هێواشی بەرەو نزمترین پلەڪان هەنگاویان دەنا، بۆیە لۆمەی مامۆستا و خوێندنگەڪەمم ڪرد، بەڵام گفتووگۆڪانم لەگەڵ ئەحمەد بەرەو ڪۆتایی نەڕۆشتن.     



بـەردەوامـە

||نـامـەیے ڪچـە مـردووەڪـە ||✔️Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu