𝑻𝑨𝑬𝗞𝗢𝗢𝗞¹⁷🖤🔥🎲

712 111 11
                                    

پشتی بە دیوارەکەوە نوساند شەوشەکەی بەسەر مەچەکیا ئەهێنا نە یەک جار نە دوو جار نە سێ تاکو بەر چاوەکانی ڕەش بوون و ئاگەی لە هیچ نەما


.•.•.•.•.•.•.•.•.•.

دوای ئەوە بە دەنگی کەسێک هاتەوە هۆش خۆی

:تۆ باشی؟

جۆنگ کوک سەیری ئاراستەی دەنگەکەی کرد بینی تایهیۆنگە

دواتر چاوەکانی لەسەر ئەو لادا بە زۆر دەیویست کۆنترۆلی گریانەکەی بکا

تایهیۆنگ بە بێزاری چاوی خولاندەوە کە دیسان گریانی جۆنگ کوکی بینی

بەرەو کوک ڕۆیشت لەتەنیشت سیسەمەکە کورسیەکی لێبوو لەسەری دانیشت و لە کوک نزیک بووەوە

تایهیۆنگ:بۆچی ئەوەندە خۆت ماندوو دەکەی جۆنگ کوک؟
تاکەی دەتەوێت ئازاری خۆت بدەیت وە وەکو شێتێک دەستی خۆتت بڕیوە بە مانای مردن
باش بزانە بەو شتانە ناگەیت بە هیچ پێت وایە ئەگەر خۆتیش بکوژی من دەهێڵم ئەو پاریسە و ئەو دوو نەفرەتیەی کە پێی دەڵێی دایک و باوکە لە ژیان مابن باش بزانە دەهێڵم بژین بەڵام مردنیان نیشان دەدەم

جۆنگ کوک بەو قسانەی تایهیۆنگ کاریگەر بوو بە هێواشی فرمێسکەکانی بەسەر کولمیدا هاتە خوارەوە

جۆنگ کوک:ڕاستە ژیانی ئەوان لە مەترسی دایە بەهۆی ڕێویەکی وەکو تۆ فێڵباز بەڵام هیچ نەبێت ئیتر ڕوخساری تۆ نابینمەوە و دەکەویتە ژێر نەفرەتی خێزانەکەت تەنانەت کە پەشیمان بویتەوە زۆر درەنگ دەبێت ئەمە بخە مێشکەتەوە کیم تای~هیۆنگ

تایهیۆنگ:کاتی ئەم قسە هیچانەی تۆم نییە هەستاوە کاتی ئەوە هاتووە بگەڕەینەوە ماڵەوە
بە بێزاری وتی

تایهیۆنگ لە نیوەی قسەکانی هەستاوە قۆلی کوکی گرت تاکو هەلی ستێنێتەوە بەڵام کوک ویستی قۆلی لە دەستی دەربکا تایهیۆنگ دەستی توندتر کرد و بە چاوێکی توڕە سەیری کرد

تایهیۆنگ:وەکو منداڵێکی هاروهاج ڕەفتار مەکە هیچ حەزم بەمە نییە خۆت ئەزانی حەزم بە شتێک نەبێت زۆر خراپ دەبێت

کوک بە توڕەیی سەیری تایهیۆنگی کرد تایهیۆنگیش هەر سەیری ناو چاوی دەکرد کوک نەیتوانی لەوە زیاتر سەیری چاوی بکا و چاوەکانی لەو دوورخستەوە

.•.•.•.•.•.•.•..•.•.•.•

جۆنگ کوک چووە ژوورەوە دایک و باوکی هاتن و پرسیاری تەندروستیان لە کوک کرد بەڵام جۆنگ کوک بێ قسە چووە سەرەوە

تایهیۆنگ چاوی خولاندەوە بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەی جۆنگ کوک

ب.جیۆن:تایهیۆنگ جۆنگ کوک چی بەسەر هاتووە وە بۆچی مەچەکی پێچرابەوە؟

تایهیۆنگ:ئێ لە کۆلێژ بەهۆی فیزیا و کیمیایەوە دەستی کەمێک سوتا چونکە بەسەر مەچەکیا ڕژا وە ئێستا بەهۆی شتێک توڕەیە هیچی وا نییە خۆتانی بۆ دڵ تەنگ بکەن

خ.جیۆن:ئەی تۆ باشی خۆ هیچت بەسەر نەهاتووە

تایهیۆنگ کەمێک بەو پرسیارە سەری سوڕما کە چۆن دایکی لە تەندروستی پرسی بەڵام هەر چۆنێک بێت وەڵامی دایەوە

تایهیۆنگ:من باشم هیچم نییە وە شەوتان شاد

ب.جیۆن-خ.جیۆن:شەوت شاد

تایهیۆنگ چووە سەرەوە بێ هیچ شتێک بەرەو ژووری جۆنگ کوک چوو دەرگاکەی بە قایمی کردەوە بە توندی دایخست

تای بە هاوارەوە قسەی کرد
تایهیۆنگ:ئەو هەڵسوکەوتەیی خوارەوە چی بوو هاا وەڵامم بدەوەە

جۆنگ کوک بە توڕەیی سەیری تایهیۆنگی کرد

جۆنگ کوک:ئەسلەن بە تۆ چی کە چۆن هەڵسوکەوت دەکەم
ها ئەگەر دەتەوێ بزانی بۆ وا هەڵسوکەوتم کرد پێت دەڵێم
تۆ نەت وت ڕقم لە هاروهاجیە منیش ئەوە دەکەم چونکە تۆ ڕقت لێیەتی وە حەزت بە هیچ نەبێت ئەوە ئەنجام دەدەم

تایهیۆنگ بەو قسانەی کوک پێکەنینێکی بە فیزی کرد دواتر بە هێواشی لێی نزیک بەوە کوکیش دەچووە دواوە تا لە کۆتایی پشتی بەر دیوارەکە کەوت

تایهیۆنگ بە دەستێکی کوکی قفل کرد لە گوێچکەی کوک نزیک بەوە بە دەستەکەی تری دەستی بە جەستەی کوک ئەخشاند دواتر بە دەنگێکی نزم و گڕ چرپاندی بە گوێیا و زەردەخەنەی لا لێوی کرد

تایهیۆنگ:وە حەزم بەوەش نییە کە بە جل و بەرگەوە دەتبینم

.•.•.•.•.•.•.••.•.•.•.

کێ تێگەیشت😈😈🐸

ڤۆت و فۆلۆ🐸❤️💋

زڕ برا دەروون نەخۆشەکەم{Tᵏ}Where stories live. Discover now