𝑻𝑨𝑬𝗞𝗢𝗢𝗞¹⁶🖤🔥🎲

694 107 20
                                    

تایهیۆنگ:جۆنگ کوک تۆ لەوێی؟
چەند جارێک لە دەرگاکەی دا بەڵام هیچ دەنگێک نەهات

تایهیۆنگ سەیری ئەرزەکەی کرد بەڵام شۆک بوو کە بینی لە ژێر دەرگاکەکە خوێن هەیە

تایهیۆنگ:جـ جۆنگ کوک!!!

.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.

خوایە بۆمی بپارێزە تەنیا ئەوم هەیە نامەوێ لە دەستی بدەم ئەو تاکە شتی منە ئەو بەشێکە لە دڵم و نەفەسم لە هەموو گیانم جێگایەکی هەیە ئەو نەبێ منیش نیم خەریکە دڵم لە سینەم دێتەدەر

ئێستا دەبوو لە ماڵەوە بێت نەک لە نەخۆشخانە بێت و لە ژێر ئامێرەکان بێت و ئازار بچێژێت بۆچی دەبێت چارەنوسی من وا بێت و ئازار بچێژم ناتوانم مردنی جۆنگ کوک ببینم ئەم جارە سوێند دەخۆم دەمرم

ئیتر بەرگەی هیچ ناگرم لەو دونیایە ئەترسم زۆریش ئەترسم ئەویشم لێ بڕوا ئیتر دوای ئەو هیچ مافێکی ژیانم نابێت بەهۆی ئەو ژیامەوە بەهۆی ئەویشەوە دەمرم

تایهیۆنگ لەسەر کورسیەکە بە بێ ئارامی دانیشبوو قاچەکانی لە ئەرز دەدا ئەترسا جۆنگ کوک شتێکی خراپی بەسەر بێت دەستی بە سەریەوە گرت خەریک بوو شێت دەبوو بۆ ئەوەی بزانێ جۆنگ کوک بارودۆخی چۆنە

دوای کەمێک دەنگی دەرگا هات تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە بینی دکتۆرە بەخێرایی چووە بەردەمی

تایهیۆنگ:حالی ئەو چۆنە ئایا باشە؟
بە ترسەوە وتی

د.ک:پێویست بە ترس ناکا باشبوو کە زوو گەیاندتە نەخۆشخانە ئەگینا خوێنی زۆری لێ بڕۆیشتایە لەوانەیە ئێستا مردبوایە

تایهیۆنگ لە گوێی لە وشەی مردن بوو ناخی وەک ئەوە بوو ئاگرێکی لێ کەوتبێت بە زۆری دەستی کردەوە بە قسەکردن

تایهیۆنگ:ئـ ئەتوانم بیبینم

د.ک:بەڵێ دوای ئەوەی پەرستارەکان هاتنە دەرەوە ئەتوانی بڕۆیت
دوای ئەو قسەیە ڕۆیشت

تایهیۆنگ سەیری مۆبەکەی کرد بینی دایکی و جیۆن چەندین جار پەیوەندیان پێوە کردووە بەڵام گرنگی نەدا و مۆبەکەی کردەوە گیرفانی

.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•

چاوەکانم بە ئازاری دەستم کردەوە چەند جارێک چاوەکانم تروکاند دواتر بە تەواوی چاوم کردەوە بینیم لە ژوورێکی سپیدام سەیری دەستم کرد بینیم پێچراوەتەوە دواتر هەموو شتێکم بیر هاتەوە و هاتە بەر چاوم

𝔽𝕃𝔸𝕊ℍ𝔹𝔸ℂ𝕂:

جۆنگ کوک:بە نەفرەت بیت چۆن دەتوانی وا خراپ بیت و ئازاری کەسانێک بدەیت کە هیچ تاوانێکیان نییە
بە گریانەوە ئەمەی وت

دواتر سەیری ئاوێنەکەی کرد کە چۆن چاوەکانی سور بۆتەوە بەهۆی گریان و هەنسکی قول ئەدا

دواتر هاواری کرد و مشتێکی لە ئاوێنەکە دا وایکرد ئاوێنەکە بشکێت دەستەکانی کەمێک بە خوێن بێت

دوبارە سەیری ئاوێنەکەی کرد کە چۆن شکاوە دواتر قاچەکانی خۆیان نەگرت و کەوتە ئەرزەکە دەستی کرد بە گریان و هاوار کردن دوای کەمێک بێ دەنگ بوو سەیری ئەرزەکەی کرد کە شوشەکان لەسەر ئەرزەکە کەوتوون دەستی بۆ پارچە شوشەیەک برد و هەڵی گرت دواتر بێ ئەوەی گرنگی بدا

پشتی بە دیوارەکەوە نوساند شەوشەکەی بەسەر مەچەکیا ئەهێنا نە یەک جار نە دوو جار نە سێ تاکو بەر چاوەکانی ڕەش بوون و ئاگەی لە هیچ نەما


.•.•.•.•.•.•.•.•.•.

دوای ئەوە بە دەنگی کەسێک هاتەوە هۆش خۆی

:تۆ باشی؟

.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.

ڤۆت و فۆڵۆ🐸🖤

زڕ برا دەروون نەخۆشەکەم{Tᵏ}Where stories live. Discover now