𝑻𝑨𝑬𝗞𝗢𝗢𝗞¹⁵🖤🔥🎲

658 111 21
                                    

کوک:چیتتت بەسەرر پاریسداا هێناوەە
فرمێسکەکانی خۆیان نەگرت و کەوتن

تایهیۆنگ یاری بە زمانی دەکرد زۆر بە ئاشکرا دیار بوو سەیری مۆبایلەکەی دەکرد کە شکابوو دواتر بە چاوێکی توڕە سەیری کرد

تایهیۆنگ توندتر کەمەری کوکی گرت وایکرد نینۆکەکانی بە پێستی جۆنگ کوک بچەقن و کوک ناڵەی ئازار بکا

دواتر بە دەنگێکی ترسناک و توڕە وتی
تایهیۆنگ:تۆ چ کارێکی نەفرەتی دەکەیت هم لێدانت دەوێت
دەبێت چەند جار بڵێم ئەو پاریسە لە بیر بکە هەروەها تۆ چ کارێکت بەو نەفرەتیەیە
«پێمم بڵێێی»
لەگەڵ کۆتا قسەی هاواری کرد و قۆلی کوکی گرت

کوک زۆر ترسا کە چاوی تایهیۆنگ وای دەبینی وەکو دڕندەیەک دەهاتە پێش چاوی

تایهیۆنگ:با هەلێکم بۆ بڕەخسێت دەبێت ئەو زمانە درێژەت ببڕم و ئاقلت بکەم تۆ بە قسە ئاقل نابیت بە کردار ئاقل دەبیت کردارێکی ئاوات نیشان دەدەم تا ماوی لە بیری نەکەیت

دەنگی زەنگی کۆلێژەکە هات

کوک چەند هەنسکێکی لەسەر یەک دا سەیری تایهیۆنگی کرد
جۆنگ کوک:بـ بەرم دە

تایهیۆنگ کوکی بەردا کوکیش چووە دەرەوە
تایهیۆنگ چووە شوێنی خۆی دانیشت و قاچەکانی لە یەک جیاکردبەوە

تایهیۆنگ:•سوێند دەخۆم کە وا ئازاری جۆنگ کوک دەدەم ڕێک هەست بە مردنم دەکەم بەڵام ناچارم ئەو تاکە کەسی منە لەو جیهانە نامەوێ لە دەستی بدەم سەرەڕای ئەو هەموو شتانەی بەسەرم هێنا نازانم چۆن بەرگەی گرتووە بەڵام هەرچی دەکەم ناتوانم لێی دوورکەومەوە و لەگەڵ کەسێکی تر بیبینم وە ئەو پێویستی بە یاسا هەیە تاکو ئاقڵ بێت و ئەو پاریسە نەفرەتیە لە بیر بکا

.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•

جۆنگ کوک بە گریانەوە چووە دەست شۆرەکە و دەرگاکەی داخست چووە بەردەم دەست شۆرەکە وەستا و لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد

جۆنگ کوک:بە نەفرەت بیت چۆن دەتوانی وا خراپ بیت و ئازاری کەسانێک بدەیت کە هیچ تاوانێکیان نییە
بە گریانەوە ئەمەی وت

دواتر سەیری ئاوێنەکەی کرد......


.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•


تایهیۆنگ:چی بوو نەگەڕایەوە
لە بێ ئارامی قاچەکانی لە ئەرزەکە دەدا

کەمێکی تریش چاوەڕێی کرد بەڵام هەر دڵی لای جۆنگ کوک بوو

تایهیۆنگ:نەخێر ئیتر من بەرگە ناگرم
ئەمەی وت و هەستایەوە بەرەو دەست شۆرەکە چوو

ویستی بیکاتەوە بەڵام قفل بوو

تایهیۆنگ:جۆنگ کوک تۆ لەوێی؟
چەند جارێک لە دەرگاکەی دا بەڵام هیچ دەنگێک نەهات

تایهیۆنگ سەیری ئەرزەکەی کرد بەڵام شۆک بوو کە بینی لە ژێر دەرگاکەکە


.•.•.•.•.•.•.•.•.

ئێ چۆنن چاکنن🤷🏻‍♀️

ڤۆت و فۆڵۆ لە بیر نەکەن☹️🐸🖤

.•.•.•.•.•.•.•.•.•.•

زڕ برا دەروون نەخۆشەکەم{Tᵏ}Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin