𝐷𝑜𝑛'𝑡 𝑊𝑜𝑟𝑟𝑦 𝑇ℎ𝑖𝑠 𝐼𝑠 𝐽𝑢𝑠𝑡 𝐵𝑒𝑔𝑖𝑛𝑛𝑖𝑛𝑔

113 26 33
                                    

DON'T WORRY THIS IS JUST BEGINNING

نـــیـــگـــەران مــــەبــــە ئــــەمــــە هــــێـــشـــتــــا ســــەرەتـــایـــە



ORLA POV :

سەیری دەوروبەرم کرد چاوەکانم کەوتنە سەر
تایهۆنگ کە قسەی لەگەڵ جۆنگ کوک ئەکرد بێ گرنگی پێنادان چاوەکانم لەسەریان لادا وە قژم بۆ دواوە گەڕاندەوە

هەستم بە تاوانباری ئەکرد دەربارەی ئەوەی بەسەر هانا هاتبوو ئەو منداڵەکەی زۆر خۆشەویست وە چەندین بیرکردنەوەی جوانی دانابوو بۆ داهاتووی

ئایا بەڕاستی هەبوونی منداڵێک هێندە دڵخۆشکەرە ؟ هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە کە چ هەستێکە منداڵێکی بچووک لە خوێنی خۆت بێت چ هەستێکە

هەستم بە خنکان ئەکرد بۆیە بڕیارم دا بڕۆمە دەرەوەی نەخۆشخانەکە

من و نەخۆشخانە پەیوەندیەکی باشمان نیە پێکەوە زۆربەی جار لە نەخۆشخانەکان توشی ترس و دڵەڕاوکێ ئەبم

بەخێرای لە نەخۆشخانەکە ڕۆشتمە دەرەوە کاتێک دەرگای سەرەکیم کردەوە بایە نەرمەکە بەر پێستم کەوت نزیک کەوتمەوە لە باخچەی نەخۆشخانەکە وە لەسەر کورسیەک دانیشتم

دەنگی جوڵانی درەختەکان وای ئەکرد مێشکم ئارام بێتەوە وە بتوانم بۆ ساتێک جیهانی ڕاستەقینە لەبیر بکەم وە بەرەو خەیاڵ بڕۆم

ڕێنمایەکانی دایکم لە مێشکم دوبارە دەنگی دایەوە سەرەتا دڵنیانەبووم لە جێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی بەڵام دواتر هەوڵمدا جێبەجێیان بکەم

چاوەکانت دابخە

گوێ لە دەنگە نەرمەکەی سروشت بگرە

ڕێگە بدە ئارامی دەستت بەسەردا بگرێت وە ئەم جیهانە لەبیر بکە

Flash back......

ئەو چاوەکانی داخستبوو بە هێمنی کاتێک هەستی بە ئارامیەکی تەواو ئەکرد گوێگرتن لە دەنگی باڵندە و دەنگی ئاوی تاڤگەکە هێمنکەرەوەیەکی باش بوو بۆ ئەو

هەمیشە دەنگی سروشت و دەنگی کچەکەی ئارامکەرەوەیەکی بێ وێنە بوون بۆی تەنانەت گرنگ نەبوو هەندێک کات کچەکەی زۆر بێزارکەر بوو هێشتا بۆ ئەو شیرین بوو

چیتر سەرنجی نەما کاتێک کچە بچووکەکەی تەنیشتی دەست کرد بە جوڵاندن و بێزار بوو لەوەی بێدەنگ بمێنێتەوە

" ئۆرلا شیرینەکەم چی ڕوویداوە ؟"
کاریس بە دەنگە نەرمەکەی پرسی کاتێک چاوی کردەوە و سەیری چاوە سەوزە جوانەکانی کچەکەی کرد

Bạn đã đọc hết các phần đã được đăng tải.

⏰ Cập nhật Lần cuối: May 06 ⏰

Thêm truyện này vào Thư viện của bạn để nhận thông báo chương mới!

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ