"بەڕێز جۆنگکووک...""تایهۆنگ من هیۆنگم، نەوەک بەڕێز"
جۆنگکووک وتی"بێگوومان هیۆنگ .. "بەبێتاقەتی وتم
"چیە؟"
پرسی"ئەوەیان دیزاینەکەی نەناردراوە .. چۆن بیکەم؟"
پرسیم کە PDFەکەم نیشاندا"ڕێگە بدە بینێرن ئەوسا کۆپی بکە"
وتی کەلەسەر کۆمپیتەرەکەی خەریکی نوسین بوو"زۆر باشە "
وتم و چاپکەرەکەم گوژاندەوەبێزاربووم ئەوەندەی چاوەڕێکەم بینێرن
دوو ڕۆژە لێرەم
باشە .. بیری جیمین دەکەم زۆر زۆر ..
کارەکەشم خۆش دەوێ ..
بەس ..
دەمەوێ هەوڵ بۆ خەونەکەم بدەم
تا ئێستا دووجار هەوڵم داوە بەژداری پێشبڕکێی گۆرانی بکەم
بەڵام بەداخەوە پارەیەکی زۆری ویستووە
نەمتوانیوە بەژداربم"تایهۆنگ؟"
داچڵەکیم کە جۆنگکووک بانگی کردم"بەڵێ؟"
پرسیم"سەنتەری نوسەران نەیانارد؟"
جۆنگکووک لەتەنیشتم دانیشت کە وتی"نەخێر .. بەهەرحاڵ ڕۆمانی ئەوجارەمان لەسەر چیە؟"
بەپەرۆشی پرسیم"هم .. با نهێنی بێت ..
هەرچەندە ئەوەی ئێستا دەینوسم قووڵترە ..دڵنیام باشترین کتێبی مێژوویی دەبێت سەبارەت بە کۆریا .. بەڵام ئەوەی ئێستاشم جوانە"
وتی
وا باسی دەکرد زیاتر پەرۆش بم"چژانەرێکە؟"
پرسیم"خۆشەویستی"
وتی و بزەیەکی کرد"تۆ خۆت جارێ 20 ساڵی .. چۆن وەها شارەزابووی لە خۆشەویستی؟"
برۆکانم گرژکرد
ناچێتە ئەقڵمەوە
ئەو نوسەرەی بەساڵێک ناوبانگەکەی تەواوی کۆریای گرتەوە
تەنیا 20 ساڵ بێت"من .. تەمەن لەلای من تەنیا هیچێکە .. کێ ناڵێ من سەدەیەک ژیاوم .. ئێستاش دووبارە لەدایک بوومەتەوە؟
یان کێ ناڵێ دەتوانم بە یەک ساڵ تەواوی ژیانی پێشوو و ئێستاش شارەزابم""قسەکانت زۆر هەڵقووڵاوی فەلسەفەن من بە ئەستەم تێیان دەکەم"
بەبزەوە وتم"نچ .. من سەرسامم پێت .. تۆ کوڕێکی ژیر و وریای"
وتی"بێگوومان .. خواردنی دەستم بخۆیت ئەوسا دەزانی چ شێفێکم"
بەلەخۆباییەوە ڕامگەیاند خواردن درووستکردن دەزانم"بەڕاست؟"
بەسەرسامی وتی"بێگومان .. من سێ ساڵە خواردن ئامادە دەکەم"
لەکۆتایدا سەرم نزمکردەوە
YOU ARE READING
ڪوڕی جـادوو(ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ)
Fantasyچـی ئـەگـەر خاوەنشـکۆ قەدەغـەی خـۆشـەویسـتی بـکات؟ چـی ئـەگـەر فەرمان بـکات بـە ڪوشـتنی ئاشقـەکـان وە ... کیم تـای , جیۆن کووک یەکێکبـن چی ئـەگـەر قاڕەی هـەشـتەم بـوونـی هەبـێت؟!