fifth🪄

333 70 20
                                    

بەنهێنـی هەوڵـی دا بـەسـەر دیوارەڪاندا بـڕووات
زانی هیچ پاسەوانێکی لێ نییە ..

پاسیدا و ڕۆشت..

نەیدەزانی بەتەواوی شووێنەکەی جۆنگکووک لەکوێیە
بەڵام ئەو شووێنەی پێی وترابوو
زۆر کەم کەسی لێبوو

زۆر ڕۆشت
نەیدەتوانی ئەسپەکەی بهێنێ
بە پاش زۆری دەوێ

ڕۆشت تـا گەیشتە ناوچەکە
خۆشبەخـتانە
تەنیـا یەڪ خـانـووی لێبوو
بەڵـام دوو پاسەوانی لێبوو
دەکرێ جۆنگکووک ئەوی پێیان ناساندبێ وایە؟

ڕۆشتە بەردەمیان
وەک کەسێکی خانەدان دەردەکەوت

"فەرموو گەورە؟،"
یەکێکیان پرسی

"جیۆن جۆنگکووک لێرەیە؟"
تای پرسی

"چ فەرمایشتێڪتان هەبوو"
پاسەوانەکە دووبارە پرسیەوە

"بە جیۆن جۆنگکووک بڵێن
کیم تای لێرەیە"
تایهۆنگ وتی
ناتوانێ ناوی تەواوی بەکار بهێنێ

یەکێکیان خێرا ڕۆشتە ژوورەوە
دە خولەکی پێ نەچوو کە هاتە دەرەوە و بەڕێزەوە ڕێگای بۆ تایهۆنگ کردەوە

"گەورەم بڕۆ ژوورەوە"
وتی و تایهۆنگ بەپۆزێکەوە دەڕۆشت

دەرگا کرابوویەوە
بۆیە چووە ژوورەوە

خانوویەکی گەورە نەبوو
لە دەرگاکەوە دوو ژوور بەرچاو دەکەوت
لەگەڵ دوو ژووری تر لە دوواوە

"سڵاو؟"
تای پرسی
نەیدەزانی جۆنگکووک لەکوێیە
لەکاتێکدا شووێنی دانیشتن لەوێ دانرابوو بۆ دوو کەس
وە کۆمەڵێک خواردنەوە..

جۆنگکووک هات کە هیچ جلێکی لەبەر نەبوو جگە لە بێجامەیەکی فش ..
تای بۆ ساتێک لە ماسوولکەکانی ڕاما
ژوورە ڕووناکەکە بەتەواوی جۆنگکووکی بەدیارخست

"هاتیت کیم تای؟"
جۆنگکووک وتی و دانیشت

"هم"
تای وتی
هیچی تر نا
بەبێ شەرمی سەرنجی جۆنگکووک دەدا

"باشت کرد .. ئەگینا بەیانی سەری شازادەت و خۆتم دەناردە شانشین"
بەپۆزێکەوە وتی

"وەک ئەوەی زۆر پێت بکرێ"
تای ویستی لەبەرامبەری دانیشێ

بەڵام جۆنگکووک ئاماژەی بۆ لای خۆی کرد

تای تێنەگەشت

"وەرە لای منەوە دانیشە تێی"
کووک ئاماژەی بۆ تەنیشتی کرد

"بۆچی دەکرێ ئەوە بکەم؟"
تای بەتووڕەیی پرسی

"چونکە ناچاری"
جۆنگکووکیش زمانی بە لێوویدا هێنا

تای بەبێ قسەکردن لەو شووێنە دانیشت کە بەرامبەر کووک بوو

جۆنگکووک تووڕەبوو
قسەکەی پشتگوێ خست؟

ڪوڕی جـادوو(ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ)Where stories live. Discover now