Twelve

285 54 32
                                    

ئـەو پەڕۆیەی هەڵدرا
کەوتە سەر شانەڪانی
مین یۆنگی
دەڵێی دڕندەی نێوو دیزنیە
کوڕێکی دوورە پەرێز و بێتام

تای لەترسا زۆر نەمابوو لەهۆش خۆی بچێ
چونکە سەرەنجامی بێ ڕێزی کردنیان
دەرکردنیشیانە
ئەویش خەونێکی هەیە

"چی دەکەن؟"
بەتووڕەیی
بەدەنگێکی نزم پرسی

شانەکانیان گرژ ببوو

جیمین چووە نزیکتری و پەڕۆکەی هێنا خوارەوە

وە دووجار بەشانیدا کێشا

"زۆر زۆر داوای لێبووردن دەکەین بەڕێز مین"
جیمین بە ئارامگریەوە وتی

یۆنگیش برۆیەکی لە بووێریەکەی هەڵتەکاند

دوواتر بزەیەڪی نەگریسی کرد
وایکرد تایهۆنگ زیاتر ترساو بێت
جیمینیش بلەرزێت

"باشە .. بەمەرجێک"
پلیکانەیەکی زیاتر هاتە سەرەوە
نزیکتر کەوتەوە لە جیمین

"بێگوومان هەر شتێک بێت ئەنجامی دەدەین"
جیمین وتی

"وەرنـە ژوورەڪەم"
وتی و چووە سەرەوە
جیمین گەیشتەوە تایهۆنگ

"چی بکەین؟"
پرسی

"با بڕۆین نامانکوژێ .. هیوادارم"
تای بەترساوی وتی و ڕۆشتن

نەیان دەزانی کامیان ژووری یۆنگیە
بەڵام بەدووای کەوتبوون

چووە کۆتا ژووری ماڵەکە

پەنجەرەکەی ڕووەو باخچەیە

جیمین و تای دوودڵبوون بچنەژوورەوە
بۆیە سەرەتا لەدەرگایان دا
هەرچەندە کرابوویەوە

"وەرن"
دەنگی یۆنگی هات
زۆر ئارام دیاربوو
بۆیە هەناسەیان هەڵکێشا و چوونە ژوورەوە

"فەرموو گەورەم"
خۆیان چەماندەوە

"ئەوەی لەخوارەوە باستان دەکرد چیبوو؟"
بە بزەیەکی فریودەرانە پرسی

"گەورەم .. ئەوە خەونێکی ..."
تای قسەکەی بڕدرا کە جیمین شەقێکی لە قۆڵی دا

"هەر خەونێکی ئاسایی بوو باسمان دەکرد"
جیمین بەدوودڵی وتی

یۆنگی ئاسوودەتر دانیشت

"هم کەواتە بیگێڕەوە با بزانم"
یۆنگی چاوی خستبووە سەر جیمین
تای نەیدەزانی چی بکا
بۆیە بێدەنگی هەڵبژارد

ڪوڕی جـادوو(ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ)Where stories live. Discover now