sixteen

218 44 21
                                    


"ئـەوە تۆزێک نامۆیە .. من ڕووت بووم بۆیە جوان نیە ئاوا بمبینی"
جۆنگکووک برۆکانی گرژکرد کە وەڵامی پرسیارەکەی تایهۆنگی دایەوە

"ئەها .. ببوورە بۆ بێڕێزیەکەم"
تای وتی و چەمایەوە

(تـایهۆنگ)

"کێشە نیە کەواتە دانیشە با قسە لەسەر کارەکەت بکەین"
وتی

چوومە بەرامبەری دانیشتم

ڕاستەوخۆ پەیوەندیەکم بۆ هات
سەیرم کرد
جیمین بوو

ویستم هەڵی نەگرم

"هەڵی بگرە دەچم فایلێک ئامادە دەکەم"
جۆنگکووک وتی

"سووپاس"
وتم و هەڵمگرت

زۆری نەویست کە جۆنگکوک ڕۆشت

"تای لەکوێی؟"
جیمین پرسی

"لەچاوپێکەوتنی کارم
جیمییی نازانی چەند دڵخۆشممم
لەماڵی نوسەرە خۆشەویستەکەمممم"
زۆری نەمابوو لەپەرۆشیا هاوار بکەم

"چی؟ ... نوسەری شاراوە؟"
پرسی

"بێگوومان .. ئێستاش کە چاوپێکەوتنەکەم کۆتایی هات
بەڵێن بێ پەیوەندی بکەمەوە"
وتم و ڕاستەوخۆ دامخست
خێرا Airplan mode م داگرت

تا هیچێکی ترم بۆ نێت

جۆنگکووک هاتەوە
پەڕاوێکی لەدەست بوو

لەگەڵی هەڵسامەوە

"دانیشە . ئەوەندەش فەرمی مەبە"
وتی و لەبەرامبەرم دانیشت
ناتوانم باوەڕ بکەم

باشە چۆن دەتوانێ هەمان ڕووخساری خەونەکەم دروست بووبێ؟

"لێرەدا .. هەمووی بخوێنەوە ئەوسا واژووی بکە"
وتی و پەڕاوەکەی پێدام

°مەرجەکان°
'کارەکان دزە ناکرێتە دەرەوە ئەگەرنا بڕی 600هەزار دۆلار سەرپێچیت بۆ دەنوسرێ.
'زۆرجار کارە تایبەتەکانیش دەگریە ئەستۆ
'ئەوەی بەڕێز جیۆن پێی خۆشە ئەنجام دەدرێ
'ئەکاونتە تایبەتەکان وەردەگری و پێویستە بیان پارێزیت
'شووێنی حەوانەوە دابین دەکرێت
'پارەی مانگانە لەکاتی خۆی وەردەگیرێ لەبانک
'هەفتەی دوو ڕۆژ پشووە.. ‌ئەگەر کارت نەبوو دەتوانی پشوو وەرگری
٭ئەم ڕێکەوتنە بۆ ماوەی پێنج ساڵە٭
مووچە٭900$*
.

"مەبەست چیە لە ئەوەی پێت خۆشە ئەنجامی بدەم؟"
پرسیم

زۆر خۆ سەپێنە
لێووەکانم ڕاست کردبوو

ڪوڕی جـادوو(ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ)Where stories live. Discover now