𝟛•💟𝕋𝕂خوێنمژە بچکۆڵەکەم💟

632 104 117
                                    

بەیانی:

هەستم کرد کە کەسێک ملم دەمژێ دەیەوێ گاز بگرێ



بەڵام هەستم بە شتێکی گەرم کرد لەسەر شانم




چاوەکانم کردەوە بینیم کە خوێنمژەکە دەگری دەیەوێ هەڵم ستێنێ




بە خێرایی دانیشتم و ئەوم کردە سەر کۆشم سەیری برینەکەیم کرد کە خوێنی لێ دێت




بە خێرایی کەرەستەی فریاگوزاریم هێنا کە لەسەر کۆندۆکە بوو




برینەکەم کردەوە بەڵام شۆک بووم کە بینیم




پارچە دارێکی بچووک لە شانیەوە ماوە چۆن تێبینیم نەکردووە




باشە کە ئەو بەرگەی گرتووە


یەکەم جار کەمێک شانیم پاک کردەوە تاکو دارەکە دەربێنم


دەستم نزیک کردەوە ویستم دارەکە دەربێنم دەستم لە شانی دا



بەڵام لە تاو ئازار ناڵەیەکی کرد


جۆنگ کوک:ئارام بگرە ئێستا دەری دێنم
بەهۆی گریان و جوڵاندنی خۆی بە زۆر پارچە دارەکەم دارهێنا



دەستم کرد بە پاککردنەوەی برینەکەی دووبارە بە لەفافێکی پاک بەستمەوە




سەیری ئەوم کرد بینیم جار جارە هەنسک دەدا




پشتم بە بێدەکە دادە ئەویش پاڵکەواند کردمە باوەشی خۆم


بە پێخەفەکە دامپۆشی


بە چاوە بچووک و پڵنگەکەی سەیری کردم


لێی نزیک بوومەوە ماچێکی لێویم کرد دوورکەوتمەوە



ئەو برۆکانی گرژ کرد دیار بوو نازانێ مانای ئەمانە چیە


بە ئاماژە پێم وت چاوەکانی داخات ئەویش کردی


دوای کەمێک هەستم کرد کە جوڵەی نەماوە سەیرم کرد بینیم بە کیوتی خەوتووە

بەڵام لە دەرگا درا


جۆنگ کوک:وەرە

دەرگاکە کرایەوە خزمەتکارێکی پیشان دا

خ.م:بەڕێزم گەورەم بانگت دەکات


جۆنگ کوک:هم بڵێ ئێستا دێت


خ.م:فەرمانتە
خۆی چەماندەوە و ڕۆیشت


بە هێواشی هەڵسامەوە بە باشی ئەوم داپۆشی چوومە گەرماوەکە شاوەرێکم کرد و خۆم گۆڕی


بەرەو خوارەوە ڕۆیشتم چوومە هۆڵەکە


بینیم براکەم لای جامخانەکە وەستاوە قاوە دەخواتەوە و سەیری باخچەکە دەکات


جۆنگ کوک:هیۆنگ بانگی منت کردبوو

:هم وەرە دانیشە


لەسەر سۆفاکە دانیشتین

جۆنگ کوک:چی بووە بۆچی منت بانگ کرد!؟

نامجوون:ئەوەی بیستم ڕاستە کە خوێنمژێکت دۆزیوەتەوە

جۆنگ کوک:بەڵێ بەڵام بۆ دەپرسی

نامجوون:ئێ چیت لێ کرد؟

جۆنگ کوک:هیچ

نامجوون:دەتەوێ تاقیکردنەوەی لەسەر بکەی؟

جۆنگ کوک:لە ڕاستیدا نەخێر

نامجوون.ئەی چی

جۆنگ کوک:سەرەتا کە ویستم تاقیکردنەوەی لەسەر بکەم نازانم لە خۆمەوە کە ئەوم بینی وەستام وە لە خۆمەوە نامەوێ لێم دووربێت!!
بە شلەژانەوە وتی

نامجوون:کەوایە ئاشقی خوێنمژێک بوویت

بە خێرایی سەرم بەرز کردەوە


نامجوون:بەڵام تۆ بیرت کردۆتەوە کە باوکمان بەوە بزانێ چی دەکات؟


جۆنگ کوک:بەلامەوە گرنگ نییە ئەو زۆر گرنگی بە ئێمە دەدا تاکو ئێمە گرنگی پێ بدەین


نامجوون:ڕاستە منیش بەلامەوە گرنگ نییە بەڵام ئاگەدار بە ئەو بزانێ لەوانەیە شتێک بکات

جۆنگ کوک:واز لەوە بێنە بەڵام من دەمەوێ کە خوێنمژەکە بکەمە مرۆڤ بەڵام نازانم چۆن؟ وە دەمەوێ فێری قسە کردنی بکەم


نامجوون:قسە کردنەکە ئاسانە من کەسێک دەناسم بەڵام کاتمان دەوێت تاکو خوێنمژەکە بکەینە مرۆڤ

نامجوون:بەڵام ئەو چۆن بەرگە دەگرێت بێ خواردنەوەی خوێن!


جۆنگ کوک:من بیرم لەوە نەکردبەوە!!!

ڤۆت:٤٠
کۆمێنت:٥٠
😃🎶❤️‍🔥🌘

💟خوێنمژه‌ بچکۆلەکەم‌𝕋𝕂☯️تەواوکراو✔️Where stories live. Discover now