𝐩𝐚𝐫𝐭 10

158 42 75
                                    

.

.

لەیال

چۆن ئەوم لە یاد کرد

ئەو ئێستا چاوە تیژەکانی لەسەر من جێگیرکردووە وەک ئەوەی ڕاوکەر بێو منیش نێچیری بم
بە هێمنی سەیری خوارەوەم کرد
ئەبێ شتێک بکەم لێیم نەجاتبێت تا ئەوکاتەی ڕائەکەم

نزیک کەوتمەوەو سینیەکەم لە نزیک مێزەکەی بەرامبەری دانا ئەویش وەستاوە دەستی لە گیرفایانیەتی جگەرە بە دەستی ڕاستیەوەیەتی
کوڕە هەر هیچ نەکا لێیە ترسم

بە دەنگە گڕەکەیەوە نزیک کەوتەوە
"ئازیزم وا دیارە هاوسەرەکەتت لە یاد کردووە؟"

کوڕە هاوسەری چی و حاڵی چی نرام ئەوە تەواوی

هۆپ ئەوە دێتە چوێ
سەیریم کردوو لەسەر قەنەفە تاکەکە دانیشت و قاچەکانی بڵاوکردەوە سەیری ئەکردم ئەو دەستەی جگەرەی پێبوو لەسەر قەچەکانی داینابوو
منیش پەنجەکانم لە نێو یەکتر گرێدابوونوو چاوم لەسەری لابر گەمژە

"من هاوسارت نیم.. ئاگاداری قسەکانت ببە"

پێکەنینێکی کەم لێیەوە دەرچوو دواتر سەیری کردم
منیش چاوم لێی سوڕاند

"تۆ هاوسەری داهاتووی منیت ئەوەت بوێ یان نا..
باشە کەواتە بڕیاری خۆتت دا؟ دڵنیام هەر ئەو شتەیە کە من بیری لێئەکەمەوە"
لە کۆتای بە فیزەوە سەیری کردم

ئەبێ شتێک کەم گومانی لا دروست نەبێ ئەم چەپەڵە زۆر زیزەکە
ئەترسم گەر بزانێ بە تەمای ڕاکردنم یان پڵانی تۆڵەم لە مێشکم سریوەتەوە وەک فیلمی تورکی بمخاتە زیندانی زاویرایێ :)

بیرم کردەوە دەی دەی

ئەهااا

"ئحم... لە ڕاستی ئەمەوێ یەک دوو ڕۆژی ترم پێ بدەی خۆت ئەزانی من نوێ بووم لێرە وە تا پێیان ئەڵێم"

کەمێک خۆمم شیرین کرد





زەین

کچەکەم چی دەکات ئاهــ پشیلە ناسکەکەم

"من خۆم چارەی ئەکەم ئازیزم خۆت دڵگران مەکە"

کەمێک بێدەنگ بوو ئێستا بەتەمای شتێکە

"ئێ دە زەین ڕێگە بدە چەند ڕۆژێکی تر بمێنمەوە هەم حەزەکەم ماڵئاوای لەوانەی ئێرە بکەم"

بۆ وا خۆش ناوم دەهێنی ئایش پێم وابێ باش پێوەی ئاڵوودە بووم
کچەکەم باش ئەزانێ ڕازیم بکات بە وشە شیرنەکانی

|| ' شـــیـان ' || ✓Where stories live. Discover now