𝐩𝐚𝐫𝐭 1

512 67 80
                                    


سەرەتای بەهارە دوو کچۆڵەی جوان
لە نێو تەیارەکە دابەزین و سەیری دەورو بەریان کرد
کەش و هەوایەکی خۆشبوو کە لـوت و رومەتـە ئاڵەکانیان
پەمەیەکی کاڵی ڕەنگ گرتووە
چاوەڕێی براڪەیانن




"ئەها سەیرکە ئەوەتا کاکە موراد"


وتی کاتێک سەیری هەمان ئاراستەیان دەکرد
کوڕێکی باڵا بەرزی ڕەنگ گەنمی مەیلی سپی بە خەندەوە لێیانی دەڕوانی
تیشێرتێکی ڕەش و پانتۆڵێکی بێجی لەبەربوو
جسمێکی وەرزشی پیاوێک کە هەمیشە ڕووە شیرنەکەی نیشانی
خوشــڪەڪانی ئەدات


ئەو کچەکەی قسەی کرد باوەشی لە براکەی داو بەڕوی پێکەنی

"کاکە گیان زۆر بیرم دەکردی"

خەندەی کردو وتی

"ئەی چۆن نورا هەردەبێ بەرم بکەی
ئەی تۆ چۆنی لەیال؟"


بە کچەکەی تری وت بێ ئەوەی باوەشی لێبدات
بەڵام لای ناخۆشنەبوو

"بێگومان باشم کاکە
هەر کە ئێوەو باوکە مالیکم بینی دڵ خۆشتر دەبم"


بە خەندەوە قسەکانی دەکرد
ئەوەش دڵخۆشی ئەوی دەسەلماند بۆی



ڕواتر بەیەکەوە گەڕانەوە نورا بەردەوام بوو لە قسە کردن لە نێو
ئۆتۆمبێلەکەی کاکی و باسی گەشتەکەیان دەکرد


پاشان گەیشتن و لە بەردەم ماڵە کۆنەکە وەستان
بەڵام ئێستا زۆرشتی گۆڕاوە لە چاو کۆتا دیداری خانوەکە

موراد

"کچێ نورا سەیری لەیال بکە چاک حەماس گرتویەتی"



نوراش پێکەنی و ڕۆشتنە ژوورەوە
خانووە کە دەوڵەمەندی و شەهامەتی خۆی پێبوو
لە باخچەیەکی گەورەی پر لە گوڵ و سەوزای
پێکهاتبوو




"ئای خوایە ڪچەکانم بەخێربێنەوە"



هەر لە ناو بەخچەکە پیاوە چل و هەشت ساڵەکە هەستایەوە
کە لەسەر مێزو کورسی باخچەکە چێژی لە قاوەکەی بەردەمی دەبینی
باوەشی خۆی بۆیان کردەوە
ئەوانیش ڕایان کردە باوەشی و ئەویش ماچی سەری هەردووکیانی کرد
و بە خۆشەویستیەوە لێیانی دەڕوانی



ماهیریش پێکەنی پێیان کە وەک مناڵ ڕایانکرد

موراد

|| ' شـــیـان ' || ✓Onde histórias criam vida. Descubra agora