𝐩𝐚𝐫𝐭 3

185 51 69
                                    



بەیانــی





ڕۆژێکی خۆش و خۆرەتاو بوو
هەڵسان و خۆیان گۆری
لە ڕاستیا هەردوکیان دو کچی شۆخ و شەنگن کە لە تەمەنی
بیستەکانیانن
نزیکەی چوار ساڵ لە دەرەوەی وڵات خوێندیان
ئێستاش نورا لە بەشی پەرستاریە
وە لەیالیش لە بەشی هونەرەکانە کە خولیای ئەو هەر لە منداڵیەوە
وێنەکێشان بووە



لەیال
"دە زوکە بەخوای لەبەر تۆ درەنگ دەکەوین
دەڵێی دەچییە حەفلە"




نوڕا کە بە پەلە لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوەو
پێڵاوەکانی خسە قاچی



"دە باشە ئەڵێی پیرێژنی بۆڵە بۆڵ دەکەی
خۆ چییە قابیلە دەرناکرێین"



بەیەکەوە بەڕێکەوتن و بە پەلە بۆ شوێن پاسەکان دەڕۆشتن
کە جلەکانیان دەشێوا لەگەڵ ڕۆشتنەکەیان





نورا سەرەتاکە بە ئاسای وت دوای بە پێکەنینەوە
"دە هێواش ئەها هێشتان پاسەکە نەڕۆشتوە
وەعد ئەگەر دەرکرای ئەمن واستەت لۆ دەکەم"

"دەبڕۆ چێ لۆچێ دەکا"




سەر پاسەکە کەوتن و بەڕەو کۆلێژ بەڕێکەوت

چونە کۆلێژەکە
کە بینایەکی گەورە بوو
زۆربەی بەشەکانی بە جام پۆشرابوو

گەراجێکی گەورەشی هەبوو تایبەت بە ئۆتۆمبێلی مامۆستاو قوتابیان






نورا
"ئەیش تۆ سەیری ئەوجا ئێمەش ئۆتۆمبێل دێنین
ئەو جیقنانە چین پۆزمان بەسەر لێدەن...
ئەها تمشای چەند پۆزاوین"

بەڕێکەوتن بۆ ژورەوە

لەیال
"باشە تۆ دەوت شل نەبوو؟
دوای ئەوەش ئێمە بۆ پۆز نایەینە کۆلێژ "

نورا
"نەخێر بۆ چیم وتوە
دە باشە تۆش..
با بچین بەشەکانمان بدۆزینەوە لەلای بەڕێوبەر"



کات تێپەڕیــو هەر یەکەیان چونە بەشی خۆیان




لەلای لەیال

چومە کلاسەکەم و لە کۆتایەکان دانیشتم
وابزانم تەنها من نوێم لێرە چونکە ئێستا لە قۆناغی سێم

تەنوڕەکەم چاککرد
ئەمڕۆ کەشێکی خۆشە بۆیە جلێکی فراوانم لەبەرکردووە

|| ' شـــیـان ' || ✓Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt