𝐩𝐚𝐫𝐭 9

148 43 61
                                    





.𖨆𒊹︎︎︎بەم باران و شەوە زەنگە بڕۆ پارت خۆتی☃︎.
彡‧₊˚✧ ‧:🌊⋆。𖦹







.





.




دوو شەو دواتر

کچە بچکۆلانە بێنازەکە فرمێسکی پڕ لە چاوەکانیایەتی
هەوڵەدات ئەو وشانەی کە لە دڵی ماتی چەقیون 
بە چەند دێرێک وەسفیان بکات

لەسەر مێزە بچوکەکە دانیشتووە
قەڵەمە لۆچەکە بە دەستەکانیەوەیەتی کە چرچ بوونەوە
بە تەواوی لەو ماوە کورتە

باوکە ئەوە منم لەیال
هەموو شتێک بۆ من سەختە تۆ ئەوە ئەزانی!!
کاتە دڵخۆشەکانم لەگەڵ تۆ بوونە دوای هەوڵە نەبڕاوەکانم بۆ تۆڵەکردنەوە..
ئەزانی زۆر بۆم ناخۆشە کە واز دێنم بەڵام ئەوە تاکە ڕێگایە
من دڵخۆشنیم بەوەی لە دەستم چووە بەڵام هیوایەک
تروسکایەک لە دورەوە بە ڕەنگە کاڵەکەی لێممەوە دیارە
من ئێستا کەسێکم هەیە لە خوێنی خۆم
ئەمەوێ دڵخۆشی بکەم
ئەمەوێ پێبکەنێ
ئەو خەندە پچڕاوانەی کە ژیان لێی قەدەغە کردووە من بیژیێنمەوە
ئەو بە کاتانێکی سەخت تێپەڕیوە کە من لە غافڵاتی خۆم پەیم پێی نەبردووە
ئەو زیندووە
ئەو
فەرەح
خوشکەکەم زیندووە باوکە
ئەو زۆر بێچارەو داماوە

من ئەو ڕزگارەکەم گەر مردنم کۆتا چارەم بێت...
بمبوورە باوکە..

کۆتا دێرەکانی نوسی
فرژێسکەکان ڕومەتە ئاڵەکەیان بێ ناز کردبوو لە خەندە
بەڵام ئەو هەوڵەدات

ئەزانی چەند بە ئازارە تەواوی هەوڵت بۆ شتێک بێت بەڵام
تروسکەی هیوا دووبارە سەر هەڵبداتەوە

گەر هیواشت هەبێ ئەێشتا ئازارت هەیە چونکە ئەبێ واز لە هەوڵەکانت بێنی

ئەو ئیتر ناچارە

کاغەزەکەی لولکردوو
سەرلەبەیانی توانی بە عارف بگات
کە پاسەوانی دەکردوو پێی وت کە ئەمە بدات بە باوکە مالیک بە زووترین کات


ئەویش سەری لە قاندوو وتی هەر ئەمرۆ ئەچێتە لای ئەویش هەناسەی ئارامی هەڵکێشا

.

.



هەفتەیەک تێپەڕی دوای بیرکردنەوەی زۆر و ورد

خێزانێک خوانیان ئەخوارد بە زەردەخەنەوە
دوو کچێکیش پێئەکەنین بە دەم مناڵێکەوە
کوڕێک دانیشتوەو چاوەڕێی خۆشەویستەکەی دەکات
یەکێکیش دڵتەنگ بەوەی خیانەتی لێکرا
داپیرەیەک بە دەم ڕێ چاوی پڕ فرمێسکەوە کە ڕۆڵەکەی لە دەست داوە
یەکێکیش دڵخۆشە بەوەی مناڵەکەی هاتۆتە دنیاوە

|| ' شـــیـان ' || ✓Where stories live. Discover now