38

1.3K 210 427
                                    


Today is my birthday 💜🎂
생일 축하해요 🌸

********

دەنگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکان ئارامی شارەکەیان تێک دابوو، کاتێک بەخێرایی بەنێو شەقامەکانی سیئۆل دا دەڕۆیشتن تا جەستەی جیۆن جۆنگکووک بگەیەننە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سیئۆل..!

گواستیانەوە بۆ ژووری چاودێری چڕ و چەندین ئامێریان لەو جەستە شێواو و سووتاوەی بەردەستیان ئاڵاند!

هەموو هەوڵێکیان دەدا تا ئەو کەمە هەناسەیەی کە دەیدات نەبێت بە کۆتا ساتی هەناسەدانی بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو کاتێک ئامێری دڵەکە نیشانەی بە وەستانی دڵی دا

دکتۆرەکە بەخێرایی ئامێرەکەی دەستی لەسەر سنگی دادەنا و لای دەبرد پاشان دووبارە هەمان کاری دەکردەوە کە جەستەی جیۆن لەگەڵیدا بەرز دەبوویەوە پاشان نزم دەبوویەوە

چەندین جار ئەم کارەی دووبارە کردەوە تا ئەوەی دڵی جیۆن بەهێواشی دەستی کردە لێدان و ترپە ترپ کردن

هەمووان زەردەخەنە لەسەر لێویان درووست بوو کاتێک زانیان دڵی جیۆن بە ئاسایی لێدەدات بەڵام کاتێک سێری جەستەی دەکەن بەتەواوی بێهیوا دەبن

گواستیانەوە ژووری نەشتەرگەری تا جەستە شێواوەکەی چارەسەر بکەن لەگەڵ ترسی دکتۆرەکان لەوەی دووبارە دڵی بۆستێت لە لێدان!

.
.
.
.
.
هەواڵی وەرگەڕانی جیۆن و خراپی باری تەندرووستی لە هەموو شوێنێک بڵاوبوویەوە، لە TV ماڵەکاندا باس لە ڕووداوی هاتووچۆکەی جیۆن دەکرا لە زاری پەیامنێر و پێشکەشکارەکانەوە

پێشکەشکار : بەپەلە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەنزیک گۆڕستانی **** دۆزرایەوە کە کەوتووەتە نێو دۆڵێک و بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتووە دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن دەرکەوت کە جەستەی جیۆن جۆنگکووک لەنزیک ئۆتۆمبێلەکە بووە بەهۆی ئەوەی کە خۆی هەڵداوە سەری بەخراپی زیانی پێدەگات و قۆڵی دەشکێت هەروەها دەڵێن کە قاچەکانی بەخراپی سوتاون و چەند سوتاویەکی دیکە بە جەستەیەوە هەیە بەهۆی ئەوەی کڵەپەی ئاگرەکە و تینە گەرمەکەی بەرکەوتووە.. لە ئێستادا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و هەموو مەترسیەک لەسەر ژیانی جیۆن جۆنگکووک هەیە

ئەمە قسەکانی پێشکەشکارەکە بوو کە خەڵکی گوێ بیستی دەبوون و شۆک و خەمبار دەبوون بەو ڕووداوە گەورەیەی کە ڕوویداوە
.
.
.
.
.

ب.جۆنگ : لیڤیا.... کچێ لیڤیا ( بە هاوارەوە)

لیڤیا بەخێرایی هاتە ژووری دانیشتنەکە لەدوای دا خ.جۆنگ و سێهون هاتن، ب.جۆنگ نیشانەی بۆ تیڤیەکە کرد و سێریان کرد بەڵام شۆک بوون کاتێک ئەو ئۆتۆمبێلە سوتاوەیان بینی لەگەڵ کۆبوونەوەی خەڵکێکی زۆر و هەواڵی باری ناجێگیری تەندروستی جیۆن

Crazy On The Street Where stories live. Discover now