41

1.3K 224 472
                                    


[vote]

[comment]

[follow]

***************

وشەکانی بڕدران و نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات بەهۆی ئەوەی جیۆن لێوەکانی لەسەر لێوی لیڤیا دانا..!

بەتووندی پاڵی بە جیۆنەوە نا لەخۆی دوور خستەوە.. چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە و بە دەستی هەوڵی سڕینی لێوی دەدا تا هیچ ئاسەوارێکی جیۆن لەسەر لێوەکانی نەبێت

لیڤیا : چ بێقیمەتێکی تۆ!..چۆن وا دەکەی؟ ( بە تووڕەیی و هاوارەوە)

جۆنگکووک : وشەکان! با بە جوانی لە دەمت بێنە دەرەوە

لیڤیا : وەڵامم بدەوە نەفرەتی خوا بۆ وات کرد( زیاتر هاواری کرد و تووڕە بوو )

جۆنگکووک : تەنها ویستم بتوەستێنم لە کردنی دووعای خراپ لە من ( بە ساردی)

لیڤیا : ههه چ بێڕەوشتیەکە مەگەر تۆ هەمیشە بە زلە منت بێدەنگ نەکردووە ، ئێستا بۆ ماچت کردم ( بە تووندی یەخەی قەمیسەکەی جیۆنی گرت)

جۆنگکووک : لەبەر ئەوەی نامەوێت ئازارت بدەم! لی لیڤیا وەرەوە سەر خۆت بزانە چۆن ڕەفتار دەکەی لەگەڵ مندا وە لە ماڵەکەی من!

لیڤیا : ڕەفتارەکانم هیچ کێشەیان نیە چونکە تۆ تەنها شایەنی ئەوەی بەو جۆرە ڕەفتارت لەگەڵ بکەم وە ئەوە تۆ بووی بە زۆرداری خۆت من و منداڵەکان لێرە هێشتەوە... جیۆن جۆنگکووک لەبیری مەکە تاکە دووژمنی من تەنها تۆی نەفرەتی

بە تووڕەییەوە یەخەی جیۆنی بەردا و لێی دوورکەوتەوە.. بەڵام هەر زوو قۆڵی گیرا لەلایەن جیۆنەوە

جۆنگکووک : ئارامی منیش تا ئێرە بوو دەمەوێ هەڵەت بەرامبەر نەکەم دەمەوێ ئازارت نەدەم دەمەوێ بگۆڕێم بۆ نایبینی چەندە نەفرەتیانە گۆڕاوم بەرگەی قسەکانت دەگرم پێم وتی بەڕادەی دۆزەخ پەشیمانم بە گەورەیی خودا پەشیمانم لەهەر هەڵەیەک کە کردوومە بەرامبەرت بەڵام تۆ خۆت کەڕ کردووە خۆت کوێر کردووە لەبەرامبەر پەشیمانی و داوای لێبووردنەکانم مەگەر چیم بۆ نەکردی؟ دووبارە تۆم خستەوە سەر کارەکەت.. هاوڕێکەتم بۆ گەڕاندیەوە.. لەلای باشترین دکتۆر چارەسەری شێرپەنجەکەت وەردەگری مەگەر چی ترت دەوێ ( بە تووڕەییەوە هاواری بەسەردا کرد کاتێک قۆڵەکانی لیڤیای لەنێو دەستیدا دانابوو ڕایدەوەشاند)

لیڤیا : باسی کامە چاکەم بۆ دەکەی؟ بەهۆی تۆوە بوو کارەکەم لەدەست دا.. تۆ بوویت هاوڕێکەمت لێ دوورخستمەوە.. ئێستاش بەهۆی تۆیەکی نەفرەتی بە ئازاری شێرپەنجەوە دەناڵێنم ئەگەر هەڵەکانت چاک بکەیتەوە دەبێتە چاکە بۆ من و بیدەیتەوە بە ڕووم دا؟ لەبیرت کرد چیت پێ کردم ئاخر هێندە ئاسان نیە جیۆن هەمووان بە شێتی سەر شەقام ناویان دەهێنام تۆ ئێرەی منت ورد کرد جیۆن...دەڵێن شووشە کاتێک دەشکێت ڕەنگە بتوانی چاکی بکەیتەوە بەڵام هەرگیز جوانیەکەی جارانی نادەتەوە، دڵی منیش هێندە شکا و ئازاری چەشت ئەگەر هەموو هەوڵت بدەیت بۆ چاک کردنەوەی هەرگیز وەک جارانی باش نابێتەوە! هێندە بە ئاسانی پێم دەڵێی لێم خۆشبە ئاخر دەزانی چیت کردووە؟ تۆ ڕۆحێکت تێک شکاند بۆیە خودا تۆڵەی منی لێ کردیتەوە وەک دەڵێن ( خودا بە سەبرە بەڵام بە زەبرە) سەبری گرت لەوەی بوەستیت لە ئازاردانم بەڵام تۆ هەر بێ دڵ بوویت بۆیە زەبر و غەزەبی خۆی بەسەردا هێنای! هێشتا تووڕە دەبی و هاوارم بەسەردا دەکەی؟

Crazy On The Street Where stories live. Discover now